هەولێر/زریان خەتاب: ئێوارەی ئەمرۆ 28/10/2010بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە رۆشنبیران و هونەرمەند و شاعیر دۆستان،تازەترین بەرهەمی سەرکەوت رەسوڵی شاعیری لاو لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەمۆزەخانەی رستن و چنینی قەڵای هەولێر بە ئامادەبووان ناسێنرا و بڵاوکردنەوەی راگەیندرا.
بەرهەمی پایزە یاد وەک تازەترین بەرهەمی شیعری سەرکەوت رەسول بەرهەمی هەوڵو رەنجی 8 مانگی رابردووی شاعیرە، کەبە هاوکاری چەندین کەسایەتی و دۆستی شیعر و وەزارەتی رۆشنبیبری هاتۆتە بەرهەم،پایزە یاد پێکهاتووە لە کتێبێکی بچوک و دوو سیدی،کەسەرجەمی تراکەکانی 25 تراکی شیعریە و وەک مۆدێلێکی نوێی شیعر و تێکست بەرهەمهاتووە،لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا سەرکەوت رەسول رایگەیاند کەپایزە یاد وەک دیاریەکی پایزانەیە و پێشکەشە بەعاشقان.
هەرلە ئێوارە کۆنگرەکەدا لەلایەن سەرکەوت رەسوڵی شاعیرەوە بەدەم نۆتە موزیکیەکانی رێبین جەمال و زانای قانون تیکستی شیعری پایزە یاد بۆ ئامادەبووان خوێنرایەوە، لەکۆتایشدا بەرهەمی پایزە یاد بەواژووی شاعیر پێشکەش بە ئامادەبووانکرا.