مه‌نووچێهر جیهانی ـ یوونیسێف له هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، به‌شێک له تێچووی فێرکاری فیلمسازیی پیشه‌یی به مێرمنداڵانی وه‌رگیراو له دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازی دابین ده‌کات.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵانی ئێران، دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان وه‌کوو یه‌کێک له به‌شه‌کانی سیویهکهمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، نوێنه‌ری یوونیسێف UNICEF له ئێران پێشنیاری کرد بۆ ئه‌وه‌ی که به مه‌به‌ستی پاڵپشتیی کردن له ره‌وتی گه‌شه‌ی فیلمسازانی مێرمنداڵی به‌هره‌مه‌ند له‌م بواره‌دا، له هاوکاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، به‌شێک له تێچووی فێرکاری فیلمسازیی پیشه‌یی به وه‌رگیراوه‌کانی ئه‌م ئۆڵه‌مپیاده دابین بکات.
هاوکاریی یوونیسێف له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران به‌شێکه له به‌رنامه‌ی کاری هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئێران و یوونیسێفدا و ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێرانیش له هه‌وڵ دایه که له ته‌نیشت ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه‌دا، بارودۆخی شیاو بۆ ئاماده‌بوون و هاوکاریی یوونیسێف له به‌شی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان پێک بهێنێت.
دووهه‌مین ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان به هاوڕێیه‌تی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فاڕابی له سیویهکهمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م ئۆڵه‌مپیاده له دوو به‌شی “فیلم” و “سیناریۆ” به وه‌رگرتنی فیلمه 3 خوله‌کییه‌کان به بابه‌تی سه‌ربه‌ست له گروپی ته‌مه‌نی 9 تا 16 ساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.