یەکەم نەشتەرگەری سەرتاسەری ڕووی مرۆڤ بۆ هاوڵاتی ئەمریکی ( دالاس وینس ) ی تەمەن ٢٦ ساڵان و باوکی کچۆڵەیەکی چوارساڵان بەر لە دوو ساڵ ئەنجام درا، تاکو ئێستا ٢٠ نەشتەرگەری بۆ کراوە.
ئەوەی جێگای سەرنجڕاکێش بوو بەمدواییە و بۆ یەکەم جار دوای ڕووداوەکە دالاس هەستی بۆنی بۆ گەڕایەوە و ئێستا دەتوانێت بۆن بکات، کە ئەم هەستەی بە تەواوەتی لە دەست دابوو دوای ئەوەی بە هۆی ڕووداوی کارەباگرتنێکی زۆر بە هێز بە تەواوی دەموچاووی لە دەست دا. لەلایەکی ترەوە ئەم باوکە گەنجە ڕایگەیاند زۆر بە پەرۆشم بۆ لەباوەشگرتنی کچەکەم. هەروەها ووتی هیوادارم دوای هاتنە دەرەوەم لە نەخۆشخانە بتوانم خوێندنی زانکۆکەم تەواو بکەم.