ئاکۆ عارف :رۆژنامەوگۆفار و بڵاوکراوە سیاسی و وەرزشی و زانستی و ئەدەبی و کۆمەڵایە تیەکان ھەتا ئێستاش بەڕێژەیەکی زۆر لەرووی چەندایەتی و ھەم لەرووی چۆنایە تیشە وە دەبیندرێن و لە بازاڕدان ، بەڵام وەک دەوترێت تیراژی بڵاوکراوەکان لە رۆژنامەیەکی رۆژانەوە تا گۆفارێک روو لەدابەزینەو ئەگەر خوێنەریشیان کەمی نەکردبێت تیراژیان دابەزیووە ، وەک ئاگادارین چەند بڵاوکراوەیەکی وەرزشیش داخران .
یەکێک لەو شتانەی کە سیمای ھەرگەل و نەتەوەیەکی پێدەناسرێتەوە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەیە بە رۆژنامەو گۆفارە وەرزشیکانیشەوە بۆیە گەرویستت ئاستی مەعریفی ھەر کۆمەڵگاو رۆشنبیری خەڵکی ھەر ووڵاتێک بزانیت سەرنجی گۆفار و رۆژنامەکانیان بدە .
ماوەیەک بوو رۆژنامە دوای رۆژنامەی تایبەت بەوەرزش لەم ھەرێمەی ئێمەدا دەر دەچوو، لەپاڵ بڵاوکراوە سیاسی و ئەدەبی وھونەری و کۆمەڵایەتییەکاندا زیاتر لە بڵاوکراوەیەکی وەرزشیشمان دەبینی کە جێگای خۆشحاڵی بوو ، کەچی ھێندەی نەبرد جا ئیتر بە ھەر ھۆ و بەھەرھۆکارێک بووە ئەو بڵاوکراوە وەرزشیانە نەمان و داخران .
بەندە پێم وایە درچوونی رۆژنامەکان ئەگەر ئامانج لێی خزمەتکردن بێت لە ھەموو کاتێکدا پێویست وپیرۆزە لەبەرامبەریشدا داخستن و نەمانیان کارەساتە ، چونکە ھەرنەبێت دەنگێکی جیاواز کەم دەبێت ، چەند قەڵەمێک لە گەیاندنی پەیامەکانیان دەکەون ، تەواوی مەسجەکان وەک خۆیان ناگەنەخوێنەر ، مەوداکانی نوسین وبۆچونی جیاواز کورت و تەسک دەبنەوە ئەمە سەرباری ئەوەی کەمی بڵاوکراوەکانیش لە رووی چەندایەتیەوە چاوی خوێنەرتێرناکات .
دەرچوونی رۆژنامە وەرزشیەکان بەڵگەن لەسەربوونی وەرزش لە ووڵات دا و زۆری رۆژنامەکان لەرووی چەندایەتیەوە بەدیوێکدا رەنگە ھێمابێت بۆ زۆری خەڵکانێکی وەرزشدۆست لە وڵاتدا ، ئیتر گرینگ نیە ئەو خەڵکەش عەوداڵی کام بابەت و خوێنەری کام جۆر ووتار و نوسینە و وەرزشی ناوخۆیان لامەبەستە یان نا ، ھاندەری ئەرجەنتین و مانشاف ت و عەوداڵی دواھەواڵی مان یونایتد و ریاڵ مەدریدە یاخود نا ، شیکر دنەوەی رووداوە وەرزشیەکانی جیھانی دەوێت یان ستوون و ووتاری پێگرینگترە ، بەڵکو ئەوەی گرنگە پەنجەرەیەکیتریش ھەبێت بۆ بینینی رۆشنایی ، دەرگاکان لەسەر پشتبن بۆ چونە ژوورەوە ، رێگاکان بێ بەر بە ستبن بۆگەیشتنە مەبەست ، قسەی منیش لێرەدا بەتەنیا لەسەر نەمان و چیتر دەر نەچوونی رۆژنامەیەک یان پاشکۆ یەک یاخود گۆفارێک نییە ، بەقەد ئەوەی دەمەو ێت ھێما بۆ ئەو خاڵەبکەم و بپرسم دەرچونی رۆژنامەکان لەیەک کاتدا لەچی و داخستن یشیان لە یەک کات و زەمەندا لەچی ؟! ، خەمی ئێمە بەتەنیا قفڵ کردنی دەرگاکان نیە بەڵکو ترسە لەوەی لە شوێنی دەرگاکان دیوار دروستبکرێت ! ، ترسە لەوەی دەرکردنی رۆژنامە و بڵاوکراوەکان لەو قۆناغەدا بووبێتە (( باو )) و ئێستاش مۆدی کاڵ بووبێتەوە ئائەمە تراژیدیایە .