م. عه‌ونی خۆشناو: هه‌رکاتێک که‌سانی دڵسۆز‌و په‌رۆش هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بکه‌ن، کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و که‌ناری ئارامی ئاوه‌دانی به‌رن، ده‌رئه‌نجامی یه‌کسانی له نێوان کۆمه‌ڵیک گۆڕانکاری که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیر ببات، که هاووڵاتیان هه‌ست به ئارامی و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن، کۆمه‌ڵیک که‌سی گه‌نده‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ندخواز له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، به‌ها و ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌که‌ونه هۆنینه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌کاری و درۆ ده‌له‌سه بۆ که‌سایه‌تییه به ئه‌زموونه‌کان و دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتمان، گوایه ئه‌وان ده‌توانن خزمه‌تی زیاتر به کۆمه‌ڵگا بکه‌ن!!
ماوه‌یه‌که چه‌ند که‌سێک به‌ناوی جۆراوجۆر‌و گروپی به‌رژه‌وه‌ند خواز، له پێناوی ده‌ستکه‌وت و مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان، ده‌ستیان به هێرشێکی ناڕه‌وا کردووه، بۆ سه‌ر پارێزگاری که‌رکوک به‌ڕێز د. نه‌جمه‌دین که‌ریم به بیانوی ئه‌وه‌ی ڕێگایان پێ نادرێت سه‌ردانی پارێزگا بکه‌ن، وه‌ک پێشووتر پرۆژه‌کان بۆ خۆیان پاوانخواز بکه‌ن، ئه‌و گروپانه دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق وه‌ک مافیا که‌وتوونه‌ته هه‌ڵلووشینی سامانی ئه‌و شاره، له جیاتی ئاوه‌دانی به‌ره‌و کاولکارییان بردبوو، خۆیان گه‌نده‌ڵن و دزیان له ملیۆنان مرۆڤ کردووه، که‌س نازانێت و ناپرسێت فلان له کوێ ئه‌وها ده‌وڵه‌مه‌ند بووه؟ به‌چی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی کۆکردۆته‌وه‌و بۆته خاوه‌نی ده‌یان کۆمپانیاو باڵه‌خانه‌و زه‌وی؟؟
به‌رپرسی لقی 3ی پارتی له که‌رکوک له دیمانه‌یه‌کی هاووڵاتی باس له‌وه ده‌کات، که چیتر پشتیوانی له پارێزگاری که‌رکوک ناکه‌ن، دیدو تێڕوانینی ئه‌و به‌ڕێزه له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، پارتی به‌و میتۆده کار ده‌کات، هه‌ر کاتێک به‌رژه‌وه‌ندیه که‌سیه‌کان و حزبیه‌کان پهرواێزخران، ئه‌وان به‌دوای ده‌سته‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وێل ده‌بن.
ئایا له مێژووی پارێزگای که‌رکوک که‌سێکی کاراو دڵسۆز وه‌ک به‌ڕیز د. نه‌جمه‌دین هه‌بووه، له خزمه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی شاری که‌رکوک دابێت؟ وه‌لامه‌که لای دانیشتوانی دڵسۆز‌و خۆڕاگری که‌رکوکه.
ئایا ڕه‌وایه کاراکته‌ره‌کانی پارتی له که‌رکوک به‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ی ئه‌نجامیان داوه، ناوێکی دره‌وشاوه‌و سیمبولێکی ئه‌و شاره به گه‌نده‌ڵی تاوانبار بکه‌ن؟ له جیاتی له‌که‌دارکردنی که‌سایه‌تی ئه‌و به‌ڕێزانه، بۆچی باسی هه‌ول و کۆشش و ماندوبوون و ئازایه‌تی ئه‌و جوامێره ناکه‌ن، که له خزمه‌تکردنی ئه‌و شاره‌دا ناوه‌که‌ی بۆته وێردی سه‌رزمان!!
پارتی له که‌رکوک ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان به ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی له‌گه‌ل جه‌نابی پارێزگار و یه‌کێتی سه‌رقاڵکردووه، ئه‌وه‌نده گرنگیان به چاره‌نووسی که‌رکوک و گوتاری هاوبه‌ش نه‌داوه، هه‌موو کێشه‌و ململانێیه‌کان له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له‌و کاته‌ی به‌ڕێز د. نه‌جمه‌دین وه‌ک پارێزگار ده‌ستبه‌کاربووه که ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیه، له ڕاپه‌راندن و خزمه‌تکردنی شاره‌که سه‌رکه‌وتوو بووه، که‌رکوک گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشچوونێکی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، کۆ ده‌نگیه‌ک له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان له‌سه‌ر پێشکه‌وتنی که‌رکوک بهیدهکرێت، ڕه‌نگه کاراکته‌ره‌کانی پارتی له که‌رکوک به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان له‌ده‌ست دابێت، سه‌رکه‌وتنه‌کانی پارێزگاریش به ده‌ستکه‌وتی یه‌کێتی بزانن، بۆیه هه‌ست به شکستی خۆیان ده‌که‌ن، وه‌ک جارانی پێشوو ڕێگایان پێ‌نادرێت شار به ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڕاج بکه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان بلوێ تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه، پارێزگاری که‌رکوک به شاهیدی دۆست و دوژمن یه‌کێکه له پارێزگاره هه‌ره سه‌رکه‌تووه‌کانی هه‌رێم و عێراق، به هه‌موو پێوه‌رو به‌ها جیهانیهکان که‌سانی مرۆڤدۆست و نیشتیمانپه‌روه‌رو کارگوزار هیچی که‌متر نیه له‌و مرۆڤانه‌ی که‌بوونه‌ته ئه‌فسانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، بۆیه ده‌ڵێین پارێزگاری که‌رکوک شایه‌نی ستایشه، نه‌وه‌ک ڕه‌خنه و تۆمه‌تبارکردن..
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای