پارکی خه‌یبه‌ر که له ناوچه‌ی حه‌یات ئابادی شاری پیشاوه‌ری وڵاتی پاکستان هه‌ڵکه‌وتووه،به چه‌ند ناوێکی دیکه وه‌ك پارکی ژنان و پارکی خوازبێنی ناو ده‌برێت.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له‌و شاره و به تایبه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌یرانگا و پارکی دیکه بوونیان هه‌یه،به‌ڵام پارکی خه‌یبه‌ر بۆ ژنانی په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی ئه‌فغانی گرنگی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی هه‌یه و ئه‌وان ئه‌و پارکه به هێمنتر و بێ کێشه‌ترین سه‌یرانگه بۆ خۆیان ده‌زانن و کیژ و ژنێکی زۆر به پۆشینی به‌رگی جوان و ره‌نگاوڕه‌نگ له بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ڕۆژه پشووه‌کاندا به گه‌رم و گوڕی ڕووی تێ ده‌که‌ن ..
به هه‌زاران که‌س له‌و ئه‌فغانییانه‌ی که پێشتر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له پاکستان ژیاون ئێستا له وڵاتانی ئوروپایی و ئه‌مریکایی ده‌ژین..پاکستان ده‌کرێت وه‌ك سه‌ره‌کیترین وێستگه بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانییانه‌ی وا له ئوروپا و ئه‌مریکا ده‌ژین،به ژومار بێت.
زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه که پێبه‌ندی داب و نه‌رێتی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیانن، پاش چه‌ندین ساڵ ژیان له ئوروپا و ئه‌مه‌ریکا، بۆ ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵ یه‌کێك له ناسیاو و خزمه‌کانی خۆیاندا ژیانی هاوبه‌ش پێك‌بێنن بۆ پاکستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له‌وێش پارکی خه‌یبه‌ر به سه‌ره‌کیترین شوێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ری داهاتوویان ده‌زانن..واته ئه‌و پارکه جگه له‌وه‌ی که سه‌یرانگایه‌کی خۆشه، شوێنێکی تایبه‌تیشه بۆ هاوسه‌رگیری…
چوونه ژووره‌وه ی پیاوان بۆ ئه‌و پارکه به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه و نه‌ك هه‌ر پیاو به‌ڵکوو هه‌ر نێرینه‌یه‌ك که ته‌مه‌نی له سه‌رووی پێنج ساڵ بێت بۆی نییه بڕواته ژووره‌وه. پارك له ژێر چاوه‌دێری پاسه‌وانی تایبه‌تدایه و پاسه‌وانه‌کانیش له به جێهێنانی وه‌زیفه‌ی خۆیان دا زۆر جیدین…
ئاماده بووانی کچانی گه‌نج له‌و گردبوونه‌وانه‌دا، بۆ ئه‌و خوازبینیکهرانهی که به دوای دۆزینه‌وه‌ی هاوسهرێکن بۆ کوڕ یان برا یان ،هه‌لێکی باشه…
خانمی ( صالحه ) که به‌رپرسی قوتابخانه‌ی ( بی بی مریم ) ی ناوچه‌ی حه‌یات ئاباد ه ده‌ڵێ : هه‌ر کیژ و کوڕێك پاش ته‌واو کردنی پرۆسه‌ی خوێندن مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری جێی په‌سه‌ندی خۆیان هه‌یه..ئه‌و ده‌ڵێ هه‌ر چه‌نده من بۆ خۆم ته‌نیا بۆ سه‌یران ده‌ڕۆمه ئه‌و پارکه،به‌ڵام له‌وێ زۆر له دایکان و کچان ده‌بینم که له په‌نای سه‌یرانیشدا له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هاوسهرێکن بۆ کوڕ یان برا یان…
( فضیله ویسی ) خاوه‌ن ئیمتیاز ی گۆڤاری ( جوان ) له‌و باره‌وه ده‌ڵێ : حه‌وت ساڵ زیاتره برایه‌کم له وڵاتی کانادا ده‌ژی و ئێستا داوای له من کردووه که لێره هاوسه‌رێكی جێی په‌سه‌ند و دڵخوازی خۆمی بۆ په‌یدا که‌م. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه ئێستا ئیدی من هه‌وڵ ئه‌ده‌م له کاتی ئازادم دا بۆ ( پارکی خه‌یبه‌ر ) یان چاکتر بڵێم ( پارکی هاوسه‌ر دۆزینه‌وه ) بڕۆم و هه‌ر جاره‌ش که ئه‌ڕۆم بۆ ئه‌و پارکه چه‌ند وێنه‌یه‌کی براکه‌م له گه‌ل خۆمدا ده‌به‌م…ئه‌گه‌ر کچێکی جێ په‌سه‌ندی خۆمم بینییه‌وه ئه‌وه ناوونیشان و ژوماره ته‌لیفۆنی له گه‌ڵدا ده‌گۆڕمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که به گه‌یشتن به خاڵی کۆتایی له گه‌ڵیدا قسه بکه‌م..
فضیله له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ( باخی ژنانه ) ئاسان کارییه‌کی زۆر باشی بۆ خوازبینیکهران کردووه و له‌وێ مرۆڤ ده‌توانێ کچی دڵخوازی خۆی ببینێ و له گه‌ڵیدا بدوێ..چوونکه له شاری پیشاوه‌ر دا زۆربه‌ی کچه‌کان به پۆشینی چارشێو له سه‌ر هه‌تا نووکی پێیان داپۆشراوه و ئینسان له چاویان زیاتر شوێنێکی دیکه‌یان نابینێت…
ژنان و کچانی ئاواره و په‌نابه‌ری شاره‌کانی دیکه‌ی پاکستانیش به هیوای کرانه‌وه‌ی به‌ختیان ڕێگایه‌کی دوور بۆ ئه‌و سه‌یرانگه‌یه ده‌بڕن و تا ئیستا زۆر له‌و کچ و ژنانه له به‌ینی دره‌خته‌کانی ئه‌و باخه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌کی ڕوون و زۆریش به‌روه داهاتوویه‌کی تاریك فڕیون..
چوون به بینینی چه‌ند وێنه‌یه‌ك ،هه‌موو شتێك له سه‌ر که‌سیک مه‌حاڵه وه‌رگیردرێ و بزانرێت…له‌و باخه‌دا سه‌ره‌تا په‌یماننامه واژۆ ده‌کرێت پاشان ده‌خوێنرێته‌وه…