گروپی تەوەن لە ڕێکەوتی ٢٨ نۆڤەمبەری ٢٠١١ کاتژمێر سێ ی پاش نیوەڕۆ لە پارکی ئازادی ژەنەراڵی پاییز زیندوو ڕادەگرێت.
لەم ڕۆژەدا کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی بۆ شاعیری گەورە محەمەد عومەر عوسمان ڕێکدەخات و پەردەش لە سەر پەیکەری شاعیری ناوبراو لادەدات.
ئەم پەیکەرە لەلایەن پەیکەرتاش بەختیارهەڵەبجەیی داتاشراوە. هاتن بۆ هەمووانە.