بەختەوەرم وەک پارسا
هەر رۆژێ بێ غەم کۆتایی بێ
رۆژێکیش ویستت بمدوێنی
وەک پەپوولە ئاسا
باڵەکانت بهەژێنە
هەناسەت تێکەلی هەناسەم بکە
لەگەڵ خۆشی چەرخی پڕ گۆ
هەر لەسەر پەیمانی خۆت
وەلامم لێ بگێڕەوە
بنۆشە ئارەقی زیوی گیانم
نامۆ مەمدوێنە، بۆ بۆ
گوناهێک نابێ لە تۆ
بۆ بەتەنها بە جێت هێشتم
لە ڕێگای ورشەی شەماڵ
داتم بە دەستی قەدەر
هێشتا بەختەوەرم
کەوتوومە ماڵی پڕ سۆ
وەرە ئێستاش مۆژگانم
دەکەم بە ڕاخەر بۆ تۆ
وەرە دڵم دڵی نامۆ
گوڵێک هەیە بۆ هەناسەی تۆ
لێو بە خەندە بۆ رۆیشتی تۆ
خەتایەک لەمن نەکرابوو
بەختەوەرم لەوەی
کەهیچ رووی نەدابوو
ئێستاش !؟
داری دەست و هێزی هەناوم
هەرتۆی مەبەستم
سارا رەشید ئەفەندی
٢٠/٦/٢٠١١