نه‌رویج – زانا گه‌ڵاڵی : پارته راستڕه‌وه‌کانی وڵاتی نه‌رویج به توندی ره‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی چه‌ند به‌رپرسێکی باڵای حکومه‌ت کرد به‌وه‌ی له‌وکاتانه‌ی به ناوی حکومه‌تی نه‌رویجییه‌وه سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێکیان کردووه، دیاری‌یان وه‌رگرتووه‌و باجیان نه‌داوه، ئه‌و هه‌واڵه‌ش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی سه‌رجه‌م میدیاکانی وڵاتی نه‌رویج. ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حکومه‌تیش که ره‌خنه‌کانیان له‌لایه‌ن پارته راستڕه‌وه‌کانه‌وه ئاڕاسته ده‌کرێن پێکهاتوون له سه‌ره‌ک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی وڵاتی نه‌رویج.
به پێی هه‌واڵێکی هه‌ردوو رۆژنامه‌ی VG و dagbladet یه‌نس ستۆلتنبێرگ سه‌ره‌ک وه‌زیران که سه‌رۆکی پارتی کاری نه‌رویجیشه له کاتی سه‌ردانی بۆ وڵاتی شیلی ملپێچێکیان به دیاری داوه‌تێ که نرخه‌که‌ی 1500 کرۆنی نه‌رویجیه واته که‌متر له 250 دۆلاری ئه‌مریکی که ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی ناڕه‌زایی سه‌رجه‌م پارته راستڕه‌وه‌کان، چونکه ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌بوایه سه‌ره‌ک وه‌زیران ئاشکرای بکردایه‌و دیارییهکهشی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابنابایه، چونکه ئه‌و به‌ناوی حکومه‌ت وه‌ریگرتووه نه‌ک که‌سی، یاخود به‌گوێره‌ی نرخه‌که‌ی که 1500 کرۆنی نه‌رویجی-ه باجی بدابایه ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته‌ی که دیارییه‌که‌ی لیوهرگرتوون.
هاوکات یوناس گار ستوێره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج که ئه‌ویش سه‌ربه پارتی کاره له سه‌ردانێکی بۆ وڵاتی ئه‌فغانستان 5 فه‌رشی گه‌وره‌و بچووکى له حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فگانستانه‌وه به دیاری وه‌رگرتووه، له شه‌وی جه‌ژنی له دایکبوونیدا که هاوڕێکانی بانگهێشت کردبوو بۆ به‌شداربوون له جه‌ژنی له دایکبوونیدا یه‌کێک له هاوڕێکانی وێنه‌یه‌کی فه‌رشه‌که ده‌گرێت و بڵاویده‌کاته‌وه پاشان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کرێت که ئاشکرای نه‌کردووه‌و باجی نه‌داوه به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ڵێت ئاماده‌م کردووه بۆ سه‌ری ساڵ تا باجی بده‌م.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه خاتوو لیڤ سیگنه ناڤار وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی پێشوو که سه‌ر به سه‌نته‌رى پارتییه، مانگی 11ى ساڵی 2006 له کاتی کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌کی کۆمپانیایه‌ک که خاوه‌نه‌که‌ی “شێل ئینگه روێکه” ده‌وڵه‌مه‌ندێکی ناسراوی وڵاتی نه‌رویجه، زنجیرێکی ده‌ستی پێبه‌خشیوه که نرخه‌که‌ی 26 هه‌زار کرۆنی نه‌رویجییه، ئه‌م وێنه‌یه‌ش بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناوبراو ده‌ڵێت باجم لێی داوه.
رۆژانه له‌لایه‌ن پارته راستڕه‌وه‌کانی نه‌رویج ره‌خنه ئاڕاسته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حکومه‌ت ده‌کرێن به‌وه‌ی که ئه‌م دیارییانه موڵکی خۆیان نییه موڵکی وه‌زاره‌ته‌که‌یه چۆن ده‌توانن به‌کاری بێنن، داواش ده‌که‌ن که لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بکرێت نه‌وه‌ك دیاری دیکه‌یان وه‌رگرتبێت و ئاشکرایان نه‌کردبێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ره‌خنه‌ش ئاڕاسته‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه ده‌کرێت که له‌کاتی باجدان به 16 هه‌زار کڕۆنی نه‌رویجی نرخاندووه باجه‌که‌ش به گوێره‌ی ئه‌و نرخه دراوه که له بنه‌ڕه‌تدا 26 هه‌زار کرۆن بووه.
وێنه‌کان له ماڵپه‌ڕی VG و dagbladet وه‌رگیراوه.