دڵشاد دزەیی : گۆرانیبێژی لاو ھێمن کلیپەی نوێیەکەی لە ئەستەمبۆڵ وێنەگرت، کە ٥٠ ھەزار دۆلاری تێچووە.
ھێمن، کە بەگۆرانی “بێ تۆ ناژیم” لەوڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و چەند مانگێکە بۆ چەند کارێکی ھونەری گەڕاوەتەوە کوردستان، لەلێدوانێکیدا بە(سڤیل)ـی راگەیاند، دوو ھەفتەی رابردوو گۆرانییە نوێیەکەی بەناوی (دوا وشە) لەوڵاتی تورکیا کلیپ کرد، کە گۆرانییەکی دوێتە لەگەڵ کچە گۆرانیبێژێکی تورک بەناوی ئیزگی کوکیر گوتراوە، ھێمن گوتی “گۆرانییەکە بەھەردوو زمانی کوردی و تورکییە، تێکست و ئاوازی لەلایەن ھونەرمەند زیاد ئەسعەد دانراوە، دابەشکردنی ئەحمەد ئۆزێنە و لەلایەن ئیوپ دیرلیک کاری دەرھێنانی بۆ کراوە”. ھێمن گوتیشی “بەستایل و شێوازێکی نوێ کلیپەکە کراوە، کە ٥٠ ھەزار دۆلاری تێچووە و بەم نزیکانە دوای ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کلیپەکە پەخش دەکرێ”.