وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:عەلی حەمەڕەشید
بۆ جوڵاندنی خەیاڵی منداڵەکەت و هاندان بۆ داهێنان،دەتوانیت ئەم پرسیارانە ئاراستەی بکەیت ،کە دوورە لەو پرسیارە کۆن و سواوانەی کە ڕۆژانە ئاراستەی منداڵ دەکرێن و بێزارن لە وەڵامدانەوەی. لە چاوی دایک و باوکەوە هیچ کەسێک گرنگتر نییە لە منداڵەکانی ، بەڵام لە ئێستادا خەمی ژیان و گوزەرانمان ڕێگەمان پێنادات کە منداڵەکانمان بەو شێوەیە بناسین کە خۆمان ئارەزووی دەکەین. کەواتە بۆچی بە شێوەیەکی باشتر قسەیان لەگەڵدا نەکەین، با دەستەواژە ئاساییەکان بوەستێنین و بە دیالۆگ و گفتوگۆی ڕاستەقینە تاقییان بکەینەوە.
لێرەدا کۆمەڵێک پرسیار دەخەینە ڕوو کە هاوکارت دەبن لە گواستنەوە لە پرسیاری باو و سواوی وەک “قوتابخانە چۆن بوو”، بۆ شتە نوێ و گرنگەکان بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی منداڵەکانت بزانیت و ڕەنگە لەبارەی خۆیشتەوە شتێک بزانیت.ئەم نزیککردنەوەیە ڕێگەتان پێدەدات کە کاتی خۆتان بەفیڕۆ نەدەن لە ئامۆژگارییە ئاکارییەکاندا و گفتوگۆ و مشت و مڕەکانتان بگۆڕن بۆ بابەتی بونیاتنەرانە لە پەیوەندییەکانتاندا.
بۆ ئەم وتارە لە ماڵپەڕی (التربية الذكية)، بەشوێن هەندێک بابەتی گرنگدا گەڕاین لە ڕێگەی چەندین وتار و پەرتوکەوە،کە ڕەنگە مایەی گرنگی پێدانی خەڵک بێت لە بازنەی خێزانیدا و پەیوەندییەکان یەکگرتووتر دەکات،هاوکاریش دەبێت لە جوڵاندنی ئەندێشەی منداڵەکانتاندا.
ئەو پرسیارانەی کە جێگەی ئەو پرسیارە “ڕۆژەکەت چۆن بوو؟” دەگرێتەوە؟
- لە ئەمڕدا گرنگترین شت بەلاتەوە چی بوو؟
- ئەمڕۆ چی فێربوویت؟
- چی ڕوداوێکی ئەمڕۆ زەردەخەنەی خستە سەر لێوەکانت؟
- کێ لە ئەمڕدا کردارێکی پێکەنیناوی ئەنجامدا؟ کێ ئەمڕۆ لە پۆلدا نوکتەیەکی گێڕایەوە؟
- ئەمڕۆ بە چی ڕووداوێکی لە ناکاو سەرسام بوویت؟
- ئەمڕۆ یارمەتی هاوڕێیەکت داوە؟
- ئەمڕۆ کەسێک یارمەتی دایت؟ یان شتێکی خۆشی پێوتیت؟
- ئەمڕۆ شانازیی بەخۆتەوە دەکەیت؟ بۆچی ؟
- ئایا ئەمڕۆ خەمبار بوویت؟
- ئایا ئەمڕۆ بەلاتەوە سەخت بوو ؟
- ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێکانتدا هیچ یارییەکت کرد؟
- ئەمڕۆ خواردنت لەگەڵ کێ خواردووە؟
- لە پۆلدا حەز دەکەیت هاوڕێیەتی کێ بکەیت ؟ پێت وایە ئەمە گونجاو بێت؟ بۆچی ؟
- لە پۆلدا کێ لە تۆ دەچێت؟کێ لە تۆ جیاوازە ؟
- کام مامۆستات هانت دەدات؟ کام مامۆستات هانت نادات؟
- ئەگەر بۆ یەک ڕۆژ مامۆستا بوویتایە چیت فێری هاوپۆلەکانت دەکرد؟
- ئایا ئەمڕۆ شتێک توڕەی کردیت؟
- ئایا کەسێک کارێکی هەڵەی کردووە؟
- ئایا ئەمڕۆ هەستت بە کەمێک ونبوونی خۆت و بێ ئاگایی کردووە؟
- ئەگەر بتوانیت ڕووداوەکانی ئەمڕۆت دووبارە بکەیتەوە، چی تێیدا دەگۆڕیت؟
- ئەمڕۆ لە چی ئەرکێکدا سەرکەوتوو نەبوویت؟ وە لە چی ئەرکێکدا سەرکەوتوو بوویت؟
ئەو پرسیارانەی ئەندێشەی منداڵ دەجوڵێنن:
- ئەگەر ئەم ئێوارەیە خواردن ببارێت ، چ جۆرە خواردنێکت دەوێت؟
- حەزت لە سواری کام ئاژەڵە؟ فیل یان زەڕافە؟
- ئەگەر توانای گۆڕینی ناوی ڕەنگەکانت هەبێت، چۆن ناویان دەنێیت؟
- ئەگەر پشیلەکەت قسەی بکردایە، پێت وایە چی دەگوت؟
- ئەگەر بتوانی داوای شتێک لە ئاژەڵێکی کێوی بکەیت، داوای چی دەکەیت؟
- ئەگەر ئەشکەوتێکی خۆت هەبوایە، چیت تێدا دادەنا؟
- چۆن دەتوانیت دیوارێک دروست بکەیت کە توانای نەڕوخانی هەبێت؟
- کام ئاژەڵ ئەگەر هەیە دەتوانێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت؟
- چۆن دەتوانین شتێک دابهێنین کە بوونی نییە؟
- ئەگەر بتوانی بەربەستی کات بشکێنیت چی ڕوودەدات؟
- چۆن بەبێ پارە جیهان بنیات بنێین؟
- ئەگەر دارێکی سیحریت هەبوایە، ئەو سێ شتەی کە ئاواتت پێدەخواستن چی بوون؟
سەرچاوە:
Discussion about this post