حەمەسوار عەزیز : پێشبڕکێی تێکستی شانۆیی کوردی لە شاری دیاربەکری رۆژھەڵاتی کوردستان ساز دەکرێت، دوا وادەی بەشداریکردن لەو پێشبڕکێیە رۆژی ٢٧ ی ئەم مانگە ، واتە ٢٧/١/٢٠١٢ یە، جا ئەو نووسەرە بەڕێزانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن بە زووترین کات تێکستە شانۆییەکانیان بۆ ئەو دوو ئیمێلەی خوارەوە ڕەوانە بکەن، بە مەرجێک تێکستەکە پێشتر بڵاونەکرابێتەوە و نمایش نەکرابێت، دەکرێت تێکستەکە نووسین یا ئامادەکردن بێت و ھەر نووسەرێک دەتوانێت تا سێ تێکست ڕەوانە بکات.
پێویستە نوسەر سێڤیەکی خۆی و کارە ئەدەبی و ھونەرییەکانی لەگەڵ وێنە و ئەدرەس و ئیمێل و ژمارەی تەلەفۆن ڕەوانە بکات.
شایانی باسە لێژنەیەکی پسپۆڕی تایبەتمەند بۆ ھەڵسەنگاندنی تێکستەکان دیاریکراوەو لە رۆژی ٢٧/٣ لە شاری دیاربەکر ئەنجامی پێشبڕکێیەکە لە مەراسیمێکی تایبەت ڕادەگەینرێت و خەڵات دەدرێت بەو نووسەرانەی کە تێکستەکانیان پلەی یەکەم تا سێیەم وەردەگرن، خەلاتەکانیش بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
خەڵاتی یەکەم ٢٧٠٠ دۆلار
خەلاتی دووەم ١٨٠٠ دۆلار
خەلاتی سێیەم ٨٠٠ دۆلار
شایانی باسە ئەم پێشبڕکێیە لە لایەن بەشی کەڵتووری شارەوانی دیاربەکر ڕێکدەخرێت.
بۆ پەیوەندیکردن:
textkp@yahoo.com
hamaswar٦٩@yahoo.com
٠٧٥٠ ٤٥٣ ٠٠ ٦٦