١. لە یابان وانەیەک لە سەرەتایی تا سێی ناوەندی دەخوێندرێت بە ناوی ” ڕێگا بەرەو ڕەوشت”، تیایدا قوتابییەکان فێری ڕەوشت و هەڵس و کەوتکردن لەگەڵ خەڵک دەکرێن.
٢. کەوتن لە وانەکان لە قۆناغی سەرەتایی تا سێی ناوەندی نییە، لەبەر ئەوەی ئامانج لێی پەروەردەیە و دروستکردنی کەسایەتییە نەوەک تەنها فێربوون و تەلقین.
٣. یابانییەکان لەگەڵ ئەوەی دەوڵەمەندترین میللەتی ئەم زەمینەن لە ماڵەکانیان هیچ کارەکەرێکیان نییە، دایک و باوک بەرپرسیارن لە ماڵ و مناڵەکانیان.
٤. مناڵی یابانی ڕۆژانە قوتابخانەکانیان ١٥ خولەک لەگەڵ مامۆستاکانیان پاک دەکەنەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بوونی نەوەیەکی پاک و سادە.
٥. مناڵەکانیان فڵچەی ددانەکانیان لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ قوتابخانە، دوای نان خواردن لە قوتابخانە ددانەکانیان پاکدەکەنەوە. فێر دەکرێن پارێزگاری لە تەندروستی خۆیاندا بکەن هەر لە تەمەنی مناڵییەوە.
٦. بەڕێوەبەرانی قوتابخانە هەمان خواردنی قوتابییەکان بە ٣٠ خولەک زووتر دەخۆن تا دڵنیا بن لە سەلامەتی خواردنەکە، چونکە قوتابیی بە دوواڕۆژی یابان دەزانن و پێویستە پارێزگاری لێبکەن.
٧. کرێکاری پاککەرەوە (فەڕاش) پێی دەڵێن ” ئەندازیاری تەندروستی” مووچەکەی مانگانە لە ٥٠٠٠ بۆ ٨٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییە، پێش دەستبەکاربوونیشی دەخرێتە بەر تاقیکردنەوە.
٨. لە شوێنە گشتییەکانی وەک شەمەندەفەر، چێشتخانە و شوێنە داخراوەکان بەکارهێنانی مۆبایل قەدەغەیە، ئەم وشەیەی لە مۆبایلەکە بۆ بێدەنگی بە کاردەهێنرێت لە یابان پێی دەڵێن (ڕەوشت) واتە ئەخلاق.
٩. کاتێک دەڕۆن بۆ چێشتخانەیەکی بۆفێی کراوە دەبینیت هەر کەس و بەقەدەر خۆی خواردن هەڵدەگرێت و کەسیش خواردن لە قاپاکەی ناهێڵێتەوە.
١٠. دوواکەوتنی شەمەندەفەر لە ساڵێکدا تەنها ٧ چرکەیە، لەبەر ئەوەی میللەتێکن قیمەتی کار دەزانن و حیساب بۆ دەقە و چرکە دەکەن.