فەرھەنگ جەلال / سلێمانی : پاش بڵاوبوونەوەی وتارێکم لە ژێر ناونیشانی ( ناتەریبی لە تەریبوونەوەی کارەکانی تری کامەران رئوف ) بەڕێزێک لە سایتی چرا تیڤی بەشێوەیەکی نەرێیانە رەخنەی توندی لێگرتوومء رەخنەکانیش ھێندەی رووخێنەرن ھێندە بنیارنەر نین چ بۆ من چ بۆ ھونەری کوردی، دەمەوێت ئەوە بۆ سەرجەم خوێنەرانء ئەو ھاووڵاتیە روونبکەمەوە پێم وایە ھیچ کەسێک ناتوانێت قەناعەتی بەرامبەر بگۆڕێت تەنھا لەکاتێکدا نەبێت کە بەرامبەر بیەوێت قەناعەتی خۆی بگۆڕێت,
سەیرو سەمەرەکەی کاک رێبوار لەوەدایە کەبیرکردنەوەو ڕەخنەو دەست خۆشیەکانی داوەتە دەست دڵی نەک عەقڵ و پێنووسی تۆ ئازادی لەوەی چۆن باس لە درامای رۆژگارە تەریبەکان دەکەیت منیش بەھەمان شێوە ئازادم لەدیدگا جیاوازەکانمەوە چۆن تێی دەڕوانم بەڵام سەیرە بەڕێزت دەتەوێت بۆ چوونی بەرامبەرت دەستەمۆ بکەیت جیاوازی منء تۆ لەوەدایە تۆ جورئەت ناکەیت من جورئەت ئەکەم تۆ ئەترسیت بەڵام من ناترسم, ئەو ھونەرمەندە گەورانەی بەرێزت ناویان دەھێنیت سەرجەمیان جێگەی شانازی بوون بۆ ئێمە بەقسەی بەڕێزت بەرەو قوڵای دراماکە رۆچوویتەتە خوارەوە لەکاتی بینیندا بۆ ئەو مەبەستەش ھیوادارم لەکاتی نوسینیشدا نیو ھێندە ھەڵکشێتە سەرەوە چونکە ئەگەر وانەبێت ئەوە پارچە زێڕە بریقەدارەکە نادۆزیتەوە, ھونەرمەند (سەلام کۆیی ) بەعەباس بەگ نەناسرا بەڵکو سەلام کۆیی ھونەرمەندێکی دێرینەو چەندین بەرھەمی جوانء بەھێزی ھەیە کە جێگەی شانازی ھەموو تاکێکی کوردە ھیوادارم جارێکی دی کە کاک سەلامت بینی پێی نەڵێی (حاجی یادگار) چۆنی ؟!, رەنگە بەریزت کە تەماشای ئەم درامایەت کردووە چیلکەت خستبێتە ژێر پێڵووی چاوت بۆ ئەوەی خەوت لێنەکەوێت میوانداری کەست نەکردبێتء مۆبایلت داخستبێت بۆ ئەوەی لێی تێبگەیت کە لێی تێنەگەیشتوویت دیارە وەرگرتنی لەزەت لە دراما لای بەرێزت بەم چەشنەیە, پێم وایە بینینی دراما تورکیەکانء مەکسیکیەکان کارێکی زۆر باشە بۆ وەرگرتنی تەکنینکی پێشکەوتووی وڵاتان بەڵام رەنگە بەرێزت بەرامبەر بەدرامای کوردی قەزوان بقرتێنیتء گەنمەشامی بخۆیت, ئێستاش دووپاتی دەکەمەوە ئەو (٢٠) ئەڵقەیە بەفیلمێکی کاتژمێرو نیوی بەرھەم دەھات بەڵام بەبێ بینەرێکی وەک تۆ ھەرچەندە نوسینەکەت زۆر سەرپێییە من (فەرھەنگ جاف )نیم دەتوانی جوان تەماشای ناوەکەم بکەیت ئومێدەوارم جارێکی دیکە کە وەڵامی وتاری کەسێک دەدەیتەوە ناوەکەی جوان لەمێشکتدا تۆمار بکەیت . بۆ زانیاری بەرێزیشت دەرھێنەر ئەزموونی زۆرە لە شانۆی عێراقیء کوردستانیشدا چ وەک نواندن چ وەک دەرھێنەر ھەروەھا (٣) فیلمیشی بۆ تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان ئەنجام داوە بەلام پاش سەفەرکردنی بۆ ئەورپاو بە گەرانەوەی کۆمەڵێک شانۆگەری ھێنایەوە بۆ کوردستان بەڵام ھەستت نەدەکرد ئەم کارانە کاری کامەران رئوف بیت، مەرج نییە ھەر دەرھینەریک لە شانۆدا سەرکەوتنی بەدەست ھینا لە دراماشدا ھەمان سەرکەوتن بەدەست بھینیت من وا دەبینم بەم کارەی سەلماندی کامەران رئوف ئەزموونی درامای نییە بۆ زانینت ئەم کارە لە سالی ھەشتاکان بە(شانۆی چرا) لە دەرھینانی خودی ھونەرمەند نمایش کراوە بەلام بەداخەوە تەمەنم ئەوەندە نییە کە ئەو شانۆییەم بینیبیت بەڵام تائێستاش باس لە ئاست بەرزی ئەو شانۆییە دەکرێت لەناو چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا.
ئەم نووسینەم بۆیە وەڵام دایتەوە چونکە ئەوە ئێوەن ناحەزو بازرگانەکانی نێو ھونەری کوردی ئەوە ئێوەن چەپڵە بۆ ھەموو کارێکی باشء خراپ لێدەدەن چونکە نازانن کام کارە باشەو کامە خراپە! بەھیوام بەرێزیشت ھێندە بەکرەی نەدەیتێ چونکە ئەمە کۆلارە نییە درامایە .
بۆ بینینی وتارەکەم لە مالپەری چرا تیڤی تکایە کلیلکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە
http://chra.tv/news/–/٧١٩٨-٢٠١١-٠٦-٢١-١٠-١٩-٥٠.html
بۆ بینینی وتارەکەی کاک رێبوار لە مالپەری چرا تکایە کیلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە
http://chra.tv/news/—/٧٣٨٨-٢٠١١-٠٧-١٠-٢١-٣٢-٣٨.html
فەرھەنگ جەلال / سلێمانی
Farhang_jalal@hotmail.com