وەڵامێک بۆ پەیکەرساز شوان کەمال
لەدوای ئەوە کە کریتێکی هونەری مێژوویم ئاراستەی بەرێز شوان کەمال کرد لە فەسبووک بە گرتەێکی ڤیدێۆیی کە لە کوردسات تیڤی بڵاو بۆتەوە کە من پێش حەفتەێک بە سوودفە لە یووتوب کە خۆی باس لەوە دەکات کە چۆن پەیکەرەکانی کە لە کارگەکە کردوە هی مێژووین و لە هەمان کات باس لەوە دەکات کە هی خۆین ئەو کردوێتی ئەمەش خۆی لەخۆیدا پێچەوانەی قساکانیەتی،
ئەڵێت من کۆپیم کردوە بەڵام لەهەمان کاتدا ئەڵێت ناوی خۆمی لەسەرە، کە ئەمەش راست نیە، مەبەستی بە پیتی ئارامی کوردی وەبەشێوەێکی ورد لە کەلێنەکانا نوسیووە، گەر ئەو راست دەکات با بەڵگە بیسەلمێنێت، هەموومان دەزانیین گەر پەیکەرسازێک خاوەنی بیرۆکەی پەیکەرێک بێت شەرمی ناوێت ئەتوانێت بەئاشکەرا ناوی خۆی لەسەر بەردێک یا پارچە برۆنزێک بە شێوەی حەفر بنووستەوە، نەوەک بە شاردراوە بە پیتی کوردی بنوستەوە بۆ ئەوەی کاسانی پسپۆری ئەڵمانی لێ تێنەگەن و کەسانی کوردیش پێهەڵبخەڵەتێنێت، من داوای لێدەکەم گەر راست دەکات بە بەڵگە بێنێتەوە بەڵام ئەبی بۆ هەموو کەس ئاشکەرا بێت لەسەرچەند لەم پەیکەرانە ناوی خۆی بە ئاشکەرا بۆ کەسانی پسپۆر لە بوارەکە وەک خاوەنی بیرۆکەی پەیکەرەکە ئاشکەرا بکات، مەحالە ناتوانێت بیکات لەبەر ئەوە پەیکەری مێژوویی کەس نابێتە خاوەنی لە خۆرا دەبێت بیرۆکەکە هی هونەرمەندەکە بێت ئنجا دەتوانێت مۆڵکی خۆی دابنێت، وەک ئەوە من بێم پەیکەری ماچ هی رۆدان کۆپی بکەمەوە ناوی خۆم بە کوردی لەسەر بنووسم بڵیم ئەمە هی خۆمە من خاوەنیم، ئەوکاتی لەکاتێک من تەنها کۆپیکەری پەیکەرەکە بم، و لەبەر ئەوەش کاک شوان هیچ هیسابی بۆ مێزوو و مێژووی خۆی نەکردؤتەوە وەک هونەرمەندێک لەگەڵ هونەر و گەلی خۆی راستگۆ بێت، و پێشبینی لەوە نەدەکرد کە رۆژێک بێت کەسانێکی ئەکادیمی لەم بوارە کریتیکی دەکەن و راستیەکان بڵاو دەبێتەوە، کە چەند ساڵێکە کەسێکی ئەکادیمی نەبووە لە نێزیکەوە ئەم راستیانە بڵاو بکاتەوە، منیش بە ئەرکی سەرشانی خۆم زانی وەک هونەرمەندێک کە لە ئەڵمانیا لە ئەکادیمی دووسەلدۆرف خوێندومە لە سەر دەستی مارکوس لوپەرچ، پیتەردۆیگ، تۆنی کرێک، بروانامەم وەرگرتوە، ئەم راستیە بۆ مێژژو ئاشکەرا بکەم لەبەر ئەوە راستەوخۆ باس لەم ئەکادیمیایە دەکات و باسی یەک لەم پرۆفیسۆرانەی کە من بروانامەم ڵیوەرگرتوە کە تۆنی کرێک دەکات، ئەڵێت من کارم بۆ کردوە و کارەکانی تۆنی کرێگ من گەورەیەیان دەکەم، کە ئەمە راست نیە، هەروەها لە ڤیدێۆکە باس دەکات کە و کارەهونەریەکانی لە هەموو جیهان بڵاو بۆتەوە مەبەستی کارە هونەریەکانی تۆنی کرێک و تۆماس شووتە یە، گەر ئەم هونەرمەندانە ئەوە بزانن ئەوە بۆ کاک شوان باش نابێت، بگرە بۆی هەیە داوای قەرەبووی لێ بکەنەوە، لەبەر ئەوە ئەو وەک کارمەندێک لە کارگەکە کار دەکات نابێت هەر پەیکەرێکی هونەرمەندێک بێتە کارگەکە بڵێت من کردوومە ئەمە بوختانیە سومعەی هونەری هونەرمەندان جێگای قبوول کردن نیە
ئنجا لەدوای ئەم رەخنەیەم بۆ کاک شوانی پەێکەرساز لە جیاتی وەڵامی ئەکادیمیانە بداتەوە، بە پێجەوانەوە پەنا بە بوختانی بە کەسایەتی من دەکات گوایە من داوای کارم لە کارگەکە کردوە کە ئەو کاری لێوە دەکات، بەرێزم کاک شوان من ئیشارەتم بەوە داوە لە کریتیکەکان کە نەبێتە شەخسی و ڕق و دژایەتی کردن بەڵام هەر گەیشتە ئەم حالەتە گەر راستە من داوای کارکردنم کردبێت لە کارگەکەی کە تۆ باسی لێوەدەکەیت بەڵگەکە بسەلمێنە، تۆ باسی ورکشۆپ دەکەیت بۆ خوێندکارەکانی ئەکادیمی هونەری دووسلدۆرف کەمن لەم رێگایە داوای کارم کردبێت لە جەنابت یا لەرێگای کارگەکە!!! ئەوە دەبێت کەسانی تری هونەرمەند لەم ئەکادیمیایە خوێندویانە و دەخوێنن کە هەر کوردن وەک کاک هاورێ مەجید و رەهێڵ جەبار، ئەتوانن ئەوانیش وەڵامت بدەنەوە ئایە خوێندکاری ئەکادیمی پێویستیان بەوە هەیە لە کارگەێکی پەیکەر وانە بخوێنن یا ورکشۆپ بکەن!!!
بەوەش کۆتایی پێ ناهێنێت کاک شوان باس لەوە دەکات کە من لە ناوەکەم لە عەرەب دەچم ئەم هەموو بێرێزیە کە تەنها خۆی بەوە زیاتر لای خەڵک ناساند کە ئاستی ئەکادیمی چەند بەرزە، بەوەش کۆتایی پێ ناهێنێت نووسییەتی کە من تەنها چەند کەڵەشێرێک دەکەم و ئاستی هونەری من زۆر نزمە، من وەڵامی ئەم نووسینانەت نادەمەوە، کارە هونەریەکانی من بەڵی کەڵەشێرن ئەمەش بۆتە لۆگۆێەکی من لەسەر ئاستی هونەری هەر نەبێ مۆری مولکی خۆمە تابلۆ و پەیکەر و ئنستالەیشنەکانم، کاری ئەنیمەشنی هونەری، هەر هەمووی مۆری پەنجەکانی خۆمی پێوە دیارە و هەر بەم کەڵەشێرانە و خوێندی تیؤری لەسەر مێژووی هونەر، فەلسەفەی هونەر، سۆسیۆلۆگی هونەر توانیم بروانامەی ئەکادیمی هونەر بەدەست بهێنم کاک شوان
نووسەر : ڕافد جەراح