یەکێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەند محەمەد عەزیز لەلایەن خەسرۆ شێخانی و بە هاوکاری تەواوی هونەرمەندی ناوبراو نوێکرایەوە.
گۆرانی (وەک جاران) لە ئاوازی محەمەد عەزیز و هۆنراوەی محەمەد جەوادە وە بە هاوکاری و بەشداری کۆمەڵێک لە موزیسیانە بە تواناکانی کوردستان جێبەجێکراوە. کاری کلیپکردن ئەم گۆرانییە بە دەرهێنەری بەتوانا پێشەوا نەبەرد سپێردراوە و ئەمیش لەلایەن خۆیەوە جوانیێکی تر دەخاتە سەر کلیپەکە و بە شێوازێکی پرۆف و کوالیتی بەرز دەیخاتە بەر دیدی بینەرانی کورد.
دوای بڵاوکردنەوەی بەرهەمی یەکەمی خەسرەو شێخانی لە ڕێگای چرا تێڤێی سوپاسگوزاری خۆی ڕاگەیاندو ووتی:
” هیوادارم وەک سەرەتای هاتنە نێو دونیای هونەر توانیبێتم بەم کارە ڕەزامەندی بینەر و بیسەری کوردم بەدەست هێنا بێت و سوپاس و دەستخۆشی خۆشم لە ڕێگای چراوە دەگەیەنم بە هەموو ئەو بەڕێزانەی هەر لە سەرەتای ئامادەکردنی تا کۆتایی ئەم کلیپە لەگەلمدابوون و ماندووبوون”.
ماوە بڵێێن ئەم گۆرانیە لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید وێنەی گیراوە.