مەسعودی مەلا ھەمزە : ھونەرمەند وەلید مەعروف کە وەک ئەکتەری سەرەکی لە فیلمی سینەمایی گەڕەکی داھۆڵەکان بەشداری کردووە، وەک خۆی ئاماژەی پێدەکا بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی کەنداو دەرھێنەر ھیچ ئەکتەرێکی نەبردووەو بەڕێوەبەری سینەمای بردۆتە فێستیڤاڵەکە.
لەلێدوانێکیدا وەلید مەعروف رایگەیاند: تا ئێستاشی لەگەڵدابێ ئاگام لەھیچ نییەو ھیچ زانیارییەکیشم نییە، دەبوو دەرھێنەر بەمن بڵێ کە ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەم، بەڵام بەڕێوەبەری سینەما بەناوی ئەو فیلمە چۆتە فێستیڤاڵی کەنداو، کە ھیچ پەیوەندییەکی بەو فیلمە نییە و رۆژێک لە رۆژان ھاوکاری فیلمەکەشی نەکردووە، بەڕای من ئەوە لووتکەی گەندەڵیە جەنابی وەزیری رۆشنبیری ھەقی خۆیەتی سیقەی بە سینەماکاران نەمێنێ، ئەوە تەنھا قسەی من نییە سەرجەم ئەکتەرەکان گلەییان ھەیە”.
وەلید گوتیشی”کاکی دەرھێنەر تۆ ئەو ھەموو ئەکتەرە ئیھمال دەکەی و بەڕێوەبەری سینەما دەبەیت، ئەمە لووتکەی گەندەڵی نییە”.
شایانی باسە فیلمی سینەمایی گەڕەکی داھۆڵەکان یەکێکە لەو فیلمانەی تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی گرنگی سینەمایی بەشداری کردووە.