دوای نیوەرۆی رۆژی ٩/٥/٢٠١١ وەفدێکی رۆژنامەنوسی وڵاتی تایوان سەردانی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیەی کردء گفتوگۆیەکیان لەگەڵ بەرێوبەری سەنتەر(خالید قادر) لەسەر ھەلومەرجی گەنجانی کوردستانء رەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا,
پاشان وەفدەکە بەشەکانی سەنتەر( شێوەکاری, کۆمپیوتەر, کتیبخانە, مۆزیک, وەرزش)ی بەسەر کردەوە کە تێیدا گەنجانی بەشی مۆزیک چەند بەرھەمێکی مۆزیکیان پێشکەشکرد. بەمەش وەفدەکە خۆشحاڵی ء دەستخۆشی خۆیان بەرامبەر گەنجانی سەنتەرەکە دەربڕی. دواتر وەفدەکە سەردانی ناو بازاری رانیەیان کرد. پاشان باس لە ھەوالێکی (سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کەلتوری (RCE کرا کە لە وێب سایتی دەستەخوشکی نێودەوڵەتی بڵاوکراوەتەوەء داوای ئاڵوگۆری کەلتوری گەلان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکات, بەمەش وەفدەکە بە گرنگیەوە لە ئایندەی ئەو سەنتەرەی روانی. جێگای ئاماژەیە ئەو سەردانە بەیەکەم سەردانی وەفدێکی رۆژنامەنوسی وڵاتی تایوان دادەنرێت کە سەردانی شاری رانیەی کردبێت.