زانا دڵشاد دزەیی: بەقسەی سینەماکارێک، بایز تاڵەبانی وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەساڵانی ھەشتاکاندا لەدوو شانۆگەری ئەودا وەکو ئەکتەر بەشداربووە.
سینەماکار مەھدی ئومێد، کە پێش کارە سینەماییەکانی کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ چەند شانۆگەرییەک کردووە بۆ یەکەمجار لە(سڤیل) ئاشکرایکرد، کە بایز تاڵەبانی وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەکتەری شانۆگەرییەکانی بووە و گوتی “لەساڵانی ھەشاکاندا چەند شانۆگەرییەکەم نووسی و کاری دەرھێنانم بۆ کرد، بایز تاڵەبانی لەدوو شانۆگەری مندا ئەکتەر بوو، کە شانۆگەرییەکیان لەھەولێر و ئەویتریان لە بەغدا نمایش کرا”. مەھدی ئومێد پەسنی بایز تاڵەبانی دەدات وەکو ئەکتەرێکی زیرەک و لێھاتوو گوتیشی “لەکاتی خۆیدا لەپڕۆڤەکردن ئامادە دەبوو، زوو دەقی لەبەر دەکرد و من وەکو دەرھێنەر لێی رازی بووم و کاری ھونەری خۆشدەوێت، ئێستاش پیاوپێکی ھونەردۆست و کوردپەروەرە”.