وەرە روحەکەم تاوێ بۆ داستانم
بۆ ناو زولفی کەمێ ئالۆسکاوم
دەلێن وا هاوینە قرچەی گەرمایە
دلەی پر ئاهم هیج سوکنایی نایە
سارا سەراپای بالای سپی پۆشیوە
لەبەر گەرمای خۆر قۆزاخەیی تەنیوە
لەبەر هیوا هیوام بەخشیوە
بۆ هەوالێ زۆر جارئومێدم ماوە
هیچ کات بیرم لەناخەوە هەل نەقولاوە
هەر لەبەر ئەوەشە هێشتا دلە
بچکۆلەکەم بەتاکە چلی تۆوە لکاوە
سارا رەشید ئەفەندی
٨-٧-١٢