وەرزی ئەوینی تۆ
تازە دەست پێ دەکا،
کەچی وەرزی ئەوینی من
بوو بەوەرزی هەڵوەرین
کۆتری عیسقت تازە کەوتۆتە ئاسمان
کۆتری منیش ئاسمانی خۆی جێ هێشتووە..
لەترسی چەخماخەی زستان
باسى مردنم بۆ مەكە
تۆ بەدڵێكى سەوزەوە عیشق سێبەرت بۆ دەكا
منيش لەوەرينى خۆما
تەنها باران گەڵا گەڵا تەرمى ئەوينم تەڕ دەكا …
هاوار طیب