ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو 4/4/2008 هونەرمەند ئەردەلان بەکر لە پارکی سامی عبدالرحمن لە هەولێر کۆنسێرتێکی بەخۆرایی بۆ گەنجانی ئەو شارە بەئەنجام گەیاند.. ئەمەو گەنجانی ئامادەبوو هەموو بەیەکەوە گۆرانییەکانیان لەگەڵ هونەرمەند دەگوتەوە و هەرئەوەش وای کرد کە وەک ئەردەلان خۆی گوتی ” دەمێکە کاتی دیاری کراو بۆ کۆنسێرتەکە تەواو بووە بەڵام لەخۆشی ئەو گەنجە بەپەرۆشانەی کە شەیدای دەنگ و هونەری ئەردەلاننن کۆتایی پێناهێنێ” .. کۆنسێرتەکە تا ئێوارە درەنگ بەردەوام بوو..