ئەمشەو
هێند لە سیمات ڕامام
تا ساڕێژ بن ناسۆر و خەم
بەلام گیانە لە چاوانتا
تەنێ بەدی دەکرێ ماتەم
هێند نیگام کرد
لە لێوی ئاڵ
تا بسرەوێ برک و ژانم
کەچی لە نێو سۆمای دیدەت
دەمدی چەندە پەرێشانم
هێند ئاوێتەی
بینینت بووم
تا حالەتی مەست بوون بە تۆ
کەبەدیار وێنەت
دەتاسێم
وەک شێت نایەمەوە سەر خۆ
گولم ئەمشەو
هێندە ڕامام
لەو وێنەیەی
کە هێلاوتە لە بڕی خۆت
تا ئەشکم لە چاو قەتیس بوو
حەیران وسترانم گوت بۆت
هێندە جوانی
لەو وێنەیە
دەلێی خۆتی و کەچی نادوێی
بۆ باخی دل خونچە گولی و
بەلام داخم ، ئاخ کە ناڕوێی
لێوی سوورتم هێندە ماچ کرد
تا بشکێ تاسەو تێنوێتیم
کەچی خەمی چێ کرد لە دڵ
بوو بە هەوێنی سەرشێتیم
لێوی ئالت
بزەت
پڕلە شەکری ڤینە
تۆ پێم نالێی کێ بوو لێکی ترازاندین
چ دلێ وا پڕ لە قینە
ڕامانی تۆ لەو وێنەیە
پڕ پڕم دەکا لە گریان
پێم دەلێ تۆش
لە من شێت تر
عەودال تری بۆ ڕامووسان
لە وێنەکەت دا
پێم دەلێی ها ماچێ کە
لە لێوانم
گولم ماچێ
بگرە سەد ماچ
چون سەرشێتی شێ ماچانم
لێ نازانم
کەی دێ ساتێ
خۆت بدوێی لە بڕی وێنەت
کەی دێ ماچی زیندوو بکەم
لە لێوت شێتە نەک شێوەت