مەنسوور جیهانی / بەڕلین ـ “نیکی کەریمی”، ئەکتەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری بەناوبانگی سینەمای ئێران، لە حه‌فتا و سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلیناله” Berlinale لە وڵاتی ئەڵمانیا، هاته به‌رده‌م کامێرای فۆتۆگرافەران و وێنه‌هه‌ڵگرانی جیهان؛ لەسەر فەرشی سووری ئەم بۆنە و رووداوه بەناوبانگە و پله یەکەمی سینەمای جیهان.
حەفتا و سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین” به سەرپەرشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خاتوو “ماریێت ڕیسنبێک” Mariette Rissenbeek و بەڕێوەبردنی هونەریی “کارلۆ چاتریان” Carlo Chatrian لە چەندین بەشی رکابه‌ریدا، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی “سه‌ره‌کی”، بەشی پێشبڕکێی “نەوەکان” Generations، بەشی پێشبڕکێی “فۆروم” Forum، بەشی پێشبڕکێی “به‌رکه‌وتنه‌کان” Encounters، بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، بەشی پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی “دۆکیۆمێنتاری” و چەند بەشێکی ده‌ره‌وه‌ی ڕکابەری لەوانە؛ بەشی “پانۆڕاما”، بەشی “نمایش کردنی تایبەت”، بەشی “نمایش کردنی سینەمای کلاسیک” و … لە رۆژه‌کانی ٢٧ی رێبه‌ندان/ به‌هه‌مه‌ن تا ٧ی ره‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ رێکه‌وتی ١٦ تا ٢٦ی فێوریه/ شوباتی ٢٠٢٣ لە شاری بەرلین له وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
وێنە: مەنسوور جیهانی
Discussion about this post