وێنەکانی مەرگی هەڵەبجە
لە کتێبی (ئەزموون و یاد)ەوە
ئێواره‌ی ڕۆژی 16ی ئازاری 1988، سه‌رهه‌واڵی که‌ناڵێکی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران، جه‌سته‌ی لوول کردم و ڕۆحی زامدارمی هێنده‌ی دیکه وێران کرد..(له‌پاش ئازادکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی باکووری عێراق، له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه قاره‌مانه‌کانی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان و پێشمه‌رگه کورده ئێراقییه‌کان،
فڕۆکه‌کانی سه‌دامی کافر، شا‌ره‌که به بۆمبی ژه‌هراوی بۆمبباران ده‌که‌ن! هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی مه‌زڵووم و بێدیفاعی ئه‌م شاره شه‌هید و ئالووده ده‌بن!) وێنه‌کانی مه‌رگی هه‌ڵه‌بجه، یه‌ک له دوای یه‌ک، له چاوی “تی ڤی”یه‌وه بۆ چاوکانی زه‌ینی من ده‌په‌ڕنه‌وه و له قووڵایی بوونمدا، بۆ ئه‌به‌د ده‌مێننه‌وه! کۆڵانه‌کانی منداڵییم. له ته‌رمی خۆشه‌ویستانم سه‌رڕێژن، ده‌شتی “عه‌نه‌ب”، بووه‌ته گوڵجاڕی ڕۆحه هه‌ڵفریوه‌کان، “کانیشێخ” و ده‌وروبه‌ری کارێزی “حاجی ناجی” سیخناخن له لاشه‌ی سووتاوی ژن و منداڵان، ئیتر شوێنێک بۆ ده‌ورکردنه‌وه‌ی ده‌رسه‌کانی “کیمیا” نه‌ماوه! کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌کی “پیرموحه‌مه‌د” و “تووه‌وشک”، پڕن له تراکتۆر و پیکابی تژی له مرۆڤه خنکاوه‌کان. ماڵی “عه‌لی حه‌مه‌بۆر” و “ئیسماعیلی حاجی ئه‌ولقار” به ڕووخاوی ده‌بینم.. رێک ئه‌و ژوورانه‌ی ماڵه‌کانی ئه‌وان ده‌بینم که چه‌ندین ڕۆژان، حه‌شارگه‌ی بێترسی ئێمه بوون! له “کانییه‌قووڵکه”، منداڵان ده‌بینم که مه‌مکی ژاراویی دایکیان ده‌مژن! دایکم، برام، خوشکه‌کان، خوشکه‌زا و برازاکانم! وێنه‌کانی ئه‌وان وێناناکه‌م! هه‌موو وێنه‌کان ئه‌وانن و ئه‌وانیش هه‌موو وێنه‌کانن! وێنه‌کان مێشکم جام ده‌که‌ن، بیرکردنه‌وه‌م ئیفلیج ده‌بێت و ته‌نها وێنه ژه‌هراوییه‌کان ده‌بینم. هه‌موو وێنه خنکاوه‌کانی منداڵیی خۆم و هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌کانم، له گڕه‌ی ژه‌هردا، په‌ل ده‌کوتن و له گیانه‌ڵادان.. هه‌موو شتێک که‌وتووه‌ته ئاویلکه و ژیان له‌نێو گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا خه‌وتووه!
وای خودایه! وای سه‌رکرداێتیی سیاسیی کورد! چلۆن پڕکێشیی ئه‌م کاره‌تان کرد و له‌به‌ر ڕۆشنایی کا‌م ئه‌قڵدا، سه‌رکه‌وتنی خۆتان له مه‌رگی شارێکدا ده‌بینن؟! وای له ڕێبه‌رانێک که باکیان به پیرۆزییه‌کانی نه‌ته‌وه نییه و هیچ هێڵێکی سوور ناناسن! بڵێی مێژوو چۆن ئه‌م ڕه‌فتار و کرده سیاسییه‌تان له ڕووپه‌ڕی خۆیدا بنه‌خشێنێت؟
ئێستا من، دره‌ختێکی بێڕیشه‌م و چڵه‌کانم ده‌له‌رزن، گه‌ڵاکانم به کۆمه‌ڵ ده‌خه‌زێن!
من، چه‌ند ساڵان پاشتر و له دۆزه‌خی مه‌نفادا، وێنه‌کانی مه‌رگی هه‌ڵبجه‌م، وه‌ها وێنا ده‌کردن:
((ئێمه نیشانه‌یه‌کین ناخوێندرێته‌وه. ئێمه هه‌ست به هیچ ئازارێک ناکه‌ین. وا پێ ده‌چێ ئێمه زمانمان له خاکه نامۆکاندا بزر بکه‌ین _ هۆڵده‌رلین))
چرکه‌ساتی له‌گۆڕنانی مێژووی برینه نه‌مره‌کان.. ئه‌و زامه هه‌رگیز په‌ترۆکه‌نه‌به‌ستووانه‌ی که له به‌هاره‌ڕۆژێکی بۆنداردا، له بیابانه قاقڕ و زه‌رده‌کانه‌وه، بارگه‌یان تێک نا و له‌سه‌ر جه‌سته‌ی زیوینمان هه‌واریان خست .
زرینگه‌ی زه‌نگی ئه‌و چرکه‌ساتانه، بۆ هه‌میشه له بولێڵی یاده‌وه‌رییماندا زایه‌ڵه‌ی دێ .
مێژوویه‌کی ئێڵنجهێنه‌ر، پریاسکه‌یه‌ک گوناه و هه‌گبه‌یه‌ک تاوان و ڕۆمانێکی نه‌نووسرای له بنهه‌نگڵ ناوه و ده‌سته‌ودامان له دومان هه‌نکه‌هه‌نکییه‌تی و ئێمه‌یش نه جورئه‌تی خوێندنه‌وه‌یمان هه‌یه و نه توانای ناشتنیشی!
مێژوویه‌کی له‌سه‌رشانمان هه‌ڵترووشکاو، گران وه‌ک به‌رده‌که‌ی سیزیڤ.. ئه‌رێ ئێمه مه‌حکومین به مێژوو؟ ئه‌وه ئێمه‌ین که ده‌بێ له ژێلآوه بۆ سه‌ر لووتکه‌ی پاڵ پێوه‌نێین؟! یاخود ئه‌وه ئه‌سپی مێژووه که گالیسکه‌ی چاره‌نووسمان له‌م ده‌شتی کاکیبه‌کاکیی زیندانه‌دا ده‌ئاژووێ؟
زۆر هه‌ن ده‌بێژن:
میلله‌ته مه‌زنه‌کان مێژووی مه‌زن ده‌خولقێنن، له خوێندنه‌وه‌شیدا، له‌ززه‌ت به رۆحیان ده‌به‌خشن و واژامی به‌ژنی دواڕۆژیان ده‌بێته چرۆی ئه‌رخه‌وانی .
ئێمه له‌به‌ر قریشکه‌ی کۆرپه‌ی رۆحمان، توانای توێژینه‌وه‌ی مێژووی خۆمانمان نییه. تۆ بڵێی ئێمه مرۆڤگه‌لێکی گچکه و گوناهبار بین و له مه‌رگه‌ساتی جه‌سته‌ماندا، هه‌ست به کزانه‌وه‌ی تاوانه‌کانمان بکه‌ین؟! یاخود له‌ززه‌ت له دیلییه‌تی ناخ و بزربوونی زمان و نامۆبوونی رۆحمان ببه‌ین؟
سا وه‌رن! تا پێکه‌وه به گه‌رووی چرکه‌ساته مه‌رگچێنه‌کاندا ڕۆبچین و له دالآنی ئه‌نگوستله‌چاوی جیهانی له زه‌مه‌ن دابڕاودا، چراوگێکی له‌رزۆک پێ که‌ین! ئه‌و جیهانه‌ی مه‌ودای نێوان: ده‌نگ و بێده‌نگی، گوناه و پاکیزه‌یی، مه‌رگ و ژیان ده‌سڕێته‌وه.. ئا له‌وێدا، په‌ندێک ببینینه‌وه، په‌ندێک، نه‌ک بۆ ئه‌زبه‌رکردن، به‌ڵکو بۆ تێڕامان !
ئێمه‌ی کورد: گه‌لێکی جه‌سته‌دازاوی، برینه‌بالآی، هه‌ناوڕه‌شی، به‌ژن له خوێن هه‌ڵژه‌نراوی نێو جه‌نگه‌ڵی ئه‌م وێرانه‌یه‌ین که جیهانی پێ ده‌گوترێت.. خاکمان: مه‌کۆی جه‌نگی نێوان زاڵمانه و خۆشمان: شمشێره خوێناوییه‌کانی ده‌ستیان. هه‌ر بۆیه بوونمان گرێچنی مه‌رگه و نشتمانیشمان؛ باربه‌ستی قۆشه‌نه تینووه هه‌رگیز له‌خۆێن تێرنه‌بووه‌کانیان .
هه‌ڵه‌بجه..
ئه‌فسانه‌یه‌کی خنکاوی بن گۆمی لیخنی جه‌نگ و سیاسه‌ته و له‌ژێره‌وه هاوارییه‌تی.. ده‌ست ڕا ده‌دات تا په‌لمان بگرێت و له خه‌ونی جیهانی بێ‌ئابڕوویی سیاسه‌ت و مافی مرۆڤ، ڕامانچه‌نێنێ و بێدارمان کاته‌وه !
میللی زه‌مه‌ن بۆ دواوه ده‌چه‌رخێت و کات: به‌ربه‌یانێکی وه‌نه‌وشه‌یی، رۆژ: 16ی ئازاری 1988، شوێن: ده‌ڤه‌رێکی تازه به شنه‌بای به‌هار خه‌مڵیوی نێو ئامێزی (سوورێن) و (بالآنبۆ)، ڕووداو: سه‌رکه‌وتنی تراژیدیای مه‌رگ و جێگۆڕکێی داگیرکاران !
هه‌ڵه‌بجه، ماکه‌وێکی تازه له‌قه‌فه‌زده‌رفرتیوه و له دنیای حه‌په‌ساندا باڵه‌ته‌پێیه‌تی! ئینسانه‌کان، ڕه‌وتی ئاسایی ژیانیان تێک چووه، مینا مێگه‌لێکی گورگتێبه‌ربوو، به ترسه‌وه به یه‌کدا دێن، له‌نێوانی دێوی ژێرده‌سته‌یی و هومای ئازادی‌دا ئه‌بڵه‌ق ماون! چاویان له ئاسۆی لێڵ و نادیاری چاره‌نووس و سیمای خوێناویی چه‌کداره ڕیشنه‌کان بڕیوه. چه‌کداره ریشنه‌کان: بزێون، زمانشیرین و خۆشگوفتارن، که‌چی له ترپه‌ی پۆستاڵه‌کانیاندا، قرچه‌ی جه‌رگی ژنه ڕه‌شپۆشه‌کانی مهاباد و له سیمای نوورانییاندا، زووڕه‌ی کچێنیی ئه‌تککراوی کیژۆڵه هه‌ڵواسراوه‌کانی (سنه‌ی خوێناوی) ده‌بیستین !
که‌ژاوه‌ی په‌یامبه‌ره چنگسووره‌کان له چوار لاوه، په‌یتا په‌یتا له شار وه‌رده‌بن و خه‌ڵکی شاریش، نه چه‌پکه‌گوڵی سه‌رکه‌وتنیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن و نه به‌رده‌بارانیشیان ده‌که‌ن !
زاری بڵندگۆکان، شیله‌ی جاڕی سه‌رفرازی ده‌به‌شنه‌وه، که‌چی پووره‌هه‌نگی جه‌ماوه‌ر لێیان ده‌پرینگێنه‌وه و ئاپووره‌یان لێ ناده‌ن !.
تۆ، سه‌دان پرس له چاوانی بزۆزی شاردا ده‌خوێنییه‌وه و ته‌می گومان له ڕووی هه‌موواندا ده‌بینی! گومان له چی؟ له هیچ و له هه‌موو شتێک! کێ ده‌زانێ ئه‌م ده‌ڤه‌ره ژانی چ کاره‌ساتێک گرتووێتی و زریانی چ وه‌یشوومه‌یه‌ک و بارانی چ هه‌نگامه‌یه‌ک خۆیان مه‌لآس داوه؟ !
کێ ده‌زانێ، دره‌ختی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه، گوڵی ژاڵه یان دڕکه‌زی یان گوژاڵکی پێوه‌یه؟! که‌س نه‌یده‌زانی له فه‌رهه‌نگی جه‌نگه نه‌فره‌تییه‌کاندا، وشه‌ی ((سه‌رکه‌وتن)) سڕاوه‌ته‌وه و هه‌موو جه‌نگاوه‌ره‌کان هه‌ر دۆڕاون! ئێمه چۆنمان زانیبا که ((مرۆڤ ته‌نیا خۆی رزگارکه‌ری خۆیه‌تی و چ که‌سێکی دی له‌بری ئه‌و، ناتوانێت په‌یکه‌ری ئازادیی بۆ ڕۆ بنێت ! ))
ئێمه هه‌موومان بێ‌ئاگا بووین، تا کرۆنۆلۆژیای ڕووداوه‌کان، بۆ خۆیان هاتنه زمان :
16ی ئازاری1988، سێ ڕۆژ پێش ئه‌م مێژووه، ئاگری شه‌ڕ هه‌لآیسا، هێزه دژه‌کان له گژ یه‌کدی ڕاچوون و هه‌ڵه‌بجه‌سه‌حرای که‌ربه‌لا! له ماوه‌ی دوو ڕۆژاندا، خه‌یبه‌ری هه‌ڵه‌بجه داگیر کرا. به‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی داگیرکارێک و شکستی ئه‌وی دیکه، بۆ ئێمه هه‌ره‌سێکی گه‌وره‌تر و مه‌رگێکی به‌کۆمه‌ڵ و خه‌مێکی به‌خه‌متر بوو ..
_ هه‌ر ئه‌مڕۆکه، کاتژمێری 11،25 ده‌قیقه، پۆله‌دالآشی ته‌کنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ، ئاسمانی شاریان داگیر کرد و له‌سه‌ر ته‌ختی خوای سته‌م ڕۆنیشتن. ته‌رزه‌ی بۆمبا بستبه‌بستی کۆچه و کۆلآنی شاری کێلآ.. زوو بن! فریاکه‌ون! به‌ره‌و ژێرخان و په‌ناگا، هه‌مان له‌نگێزه شوومه‌که‌ی چوارده ساڵی له‌مه‌وپێشه و مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه !
له کونی حه‌شارگه‌کانه‌وه چاومان لێیه، چۆن ئه‌هریمه‌نی شه‌ڕ. خۆی ده‌کوتێته ماڵبه‌ماڵی (کانییه‌قوڵکه) و باکووری شار !
_ کاتژمێر دوو و چاره‌کی پاش نیوه‌ڕۆ، ئاسمانی شار، ڕه‌شه وه‌کو سیمای ڕه‌شی فاشیسته‌کان، وه‌ک عه‌مامه‌ی ئاخونده‌کان، وه‌ک ئه‌قڵییه‌تی سیاسیی خۆمان! پۆلی سه‌رگه‌ڕ، گڕده‌خۆن و خوێنیان ده‌وێ، بۆ (جووله‌کان)، (پیرموحه‌مه‌د)، به‌ره‌و ماڵی (وه‌سمان پاشا) و (باخی میر) و (کانیئاشقان). هه‌ر ناڵه‌یه و ڕه‌گی خانوو له بن دێنێ، هه‌ر گه‌رمه‌یه و ئێسک و خوێن و ناخی خاک و شکۆفه‌ی هێشتا نه‌کراوه‌ی دره‌خته‌کان هه‌ڵده‌شێلێ !
_ کاتژمێر دوو و نیوی پاش نیوه‌ڕۆ، پۆله‌دالآشی دڵئاسنین، هه‌ر له‌په‌سا ده‌قریشکێنن، هه‌وری بۆمبا بلآچه‌ی دێ و ده‌نگی نییه.. بۆنی سیر دێ! ئه‌م جاچکه مه‌زه‌ی مه‌رگه !
بێپه‌روا له‌سه‌ر مێزی باده‌ی مه‌رگێکی پڕ گه‌ڵته‌جاڕی دانیشتووین.. ژێرخان و حه‌شارگه‌کان، سیخناخن له مرۆڤه به مه‌رگ حوکمدراه‌کان.. ئه‌و مرۆڤانه‌ی نه له مه‌رگ ده‌گه‌ن و نه له ژیان، ئه‌و مرۆڤانه‌ی نه ترسنۆکن و نه جوامێر و جه‌ربه‌زه‌شن، ئه‌وان له نێو ته‌مێکی سپی‌دا، بێگوناهانه سه‌ما ده‌که‌ن.. سه‌مایه‌کی ئه‌به‌دی، سه‌مایه‌کی پڕ له‌قاقا !
له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی ته‌مه‌نی زه‌مه‌ندا، گه‌وه‌ی ئه‌م ته‌مه نه‌گریسه؛ چڕتر، ته‌نگتر، شێتانه‌تر به‌ژنی زراڤ و هه‌ڵچووی شار ده‌گوشێت و به ئه‌نگۆره‌ی ئه‌رخه‌وانیی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی ده‌سپێرێت .
جۆلانه‌ی شه‌و جه‌سته‌ی شه‌قام ڕاده‌ژێنێ.. شه‌قام شانی له‌ژێر قورسایی ته‌رمه پیرۆزه‌کاندا داداوه و ده‌ست بۆ په‌لی مێرگ و نولآن ڕاده‌دات.. دیوه‌خانی سینه‌ی مێرگ و گوڵجاڕانیش، وا جمه‌ی دێ و هانا بۆ تریفه‌ی مانگ و سۆزی چیا و فرمێسکی ئه‌ستێران ده‌با !
مانگ: چه‌پکێ تریفه‌ی، شاخ: سۆز و عاتیفه‌ی، ئه‌ستێره: کانیله‌ی چاوانی، ده‌که‌نه که‌ژاوه‌ی کۆته‌ڵی ئه‌م کۆسته و ده‌یده‌نه ده‌ست “سیروان”.
له‌وساوه و تا ئێستا و تا وشه شاباڵی فڕینی بمێنێ، هه‌ڵه‌بجه شه‌پۆلی زامداری سیروانه و به‌هاران، ئامبازی ترۆپکی (بالآنبۆ) ده‌بێت و له‌وێڕا نه‌ورۆزێ پێ ده‌کا و بڵێسه‌ی ناخیشی سترانێ ده‌چڕێنێ ..
هه‌ڵه‌بجه وا ده‌ڵێ :
من پۆله‌زامێکی زیوینم، تریفه‌ی مانگێکی ساردوسڕ له خۆیی پێچام و
پێکه‌وه مه‌داری مه‌رگمان جێهێشت و هه‌ڵفڕین !
فرسه‌خێ رێگامان بڕیبوو،
با هات و جڵه‌وی ئه‌سپه‌که‌ی لێ گرتین !
دوو فرسه‌خ رێگامان بڕیبوو،
خۆر هات و چاوی خۆی پێ به‌خشین !
سێ فرسه‌خ رێگامان بڕیبوو،
شه‌پۆله سه‌وزه‌کان له کۆڵ‌یان کردین و
سترانی ژیانیان بۆ چڕین..زه‌ریاکان، دواوێستگه‌ی سه‌فه‌ری ئێمه بوون،
له‌وساوه بێهوده دێین، ده‌چین
به‌ستێنێ ده‌ستی خۆی ناخاته نێو ده‌ستی هیوامان،
ئه‌وینێ پشکۆی خۆی نانێته نێو کوانووی ئه‌وینمان
وا ئێمه سنووری مه‌رگمان به‌زاند و
که‌ژاوه‌ی ئه‌م گه‌شته‌ش، نه‌گه‌یشته دووڕگه‌ی ژین !
ئه‌م ده‌نگه، چریکه‌ی گۆپیته‌ی لقێک بوو، ئه‌مێستا قه‌دی خۆی
جێ هێشتووه و له‌نێوان زه‌وین و ئاسماندا
چه‌ترێکی په‌مه‌یی هه‌ڵداوه !
ئه‌م تیشکه، چریسکه‌ی چلچرای ڕۆحێکی ماندوو بوو
ئێستاکه له به‌ندی جه‌سته‌ی خۆی ڕه‌هایه و
له سۆمای زه‌مه‌ندا ده‌سووتێ و ته‌نیایه !
ئه‌م ده‌نگه :
زایه‌ڵه‌ی تاساوی زه‌نگێکی له ژه‌هرگیراوی مه‌رگێک بوو
له دووندی (بالآنبۆ) سه‌ر نه‌که‌وت،
ترۆپکی (شنروێ)ی ماچ نه‌کرد،
ده‌ستێکی نه‌خسته سه‌ر شانی (سوورێن) و
نه‌یتوانی پێنج هه‌زار وه‌نه‌وشه به دیاری بۆ باخچه‌ی خوا ببات !
ئه‌م ده‌نگه :
ڕه‌نگینه به ڕه‌نگێ
نه ئه‌وسا که‌سێک و نه ئێستاش هیچ که‌سێک
ده‌توانێ وه‌کو خۆی بیبینێ ..
به ڕه‌نگێ :
خوێن نییه
خوم نییه
نه زه‌رده‌ی خوراوا،
نه سیمای تریفه و نه ڕه‌نگی به‌یانه ..
ڕه‌نگێکه :
نه تارای ته‌ماویی (باخی میر)
نه بازره‌ی تاڤگه‌که‌ی (ئه‌حماوا) و
نه چاوی گڕگرتووی سیروانه !
ئه‌م ڕه‌نگه :
نه خوێنی په‌نجه‌که‌ی شکاوی (تایه‌ربه‌گ)
نه تاپۆی به‌ئاسته‌م بینراوی (خاکوخۆڵ)
نه شێوه‌ی پڕ سیحری گه‌شته‌که‌ی (گۆران)ه !
ئه‌م ده‌نگه :
ڕه‌نگینه به ڕه‌نگی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه !
ئێمه :
شاهێدی هه‌ڵه‌بجه بوون،
قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه بووین،
شمشێری ژه‌هراویی جه‌للاده‌کانی هه‌ڵه‌بجه بووین !
ئێمه :
که په‌یڤێکمان بۆ گوتن نه‌بێ،
چاوێکمان بۆ تێڕامان و هزرێکمان بۆ تێهزرین نه‌بێ،
دڵێکمان بۆ خۆشه‌ویستی و
میحرابێکمان بۆ سووژده‌ی ئه‌شق نه‌بێ،
ئه‌قڵێکمان بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌قڵ و
جورئه‌تێکمان بۆ دوواندنی مێژوو نه‌بێ،
جه‌سته‌ی مێژوومان هه‌ر ده‌بێ
مه‌زرای مه‌زاری هه‌ڵه‌بجه بێ !
ئه‌ی خودای من !
زۆر پێ ده‌چێ گوناهبار بم
هه‌ر بۆیه تۆش :
له‌به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی ژه‌هراویی جه‌للاداندا،
له ژێر خه‌نجه‌ری خۆێناویی سه‌ری خۆمدا،
وا به‌ته‌نیا به‌جێت هێشتم !
پـشــکـــۆ نـەجـمــــەدیـن