مه‌نسوور جیهانی ـ لە سەروبەندی یەکەمین نمایش کردنی فیلمی سینه‌مایی “به‌هه‌شتی خراپکاران” لە دەرهێنانی سینه‌ماکاری ناوداری لوڕ “مەسعوود جەعفەری جه‌وزانی” لە بەشی رکابه‌ریی “سه‌ودای سیمورغ” لە چل و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر، پەردە لەسەر وێنەکانی فۆتۆگرافیی ئەم به‌رهه‌مه سینه‌ماییه لادرا.
“به‌هه‌شتی خراپکاران” (بهشت تبهکاران) Paradise of criminals نوێترین به‌رهه‌می بلێندی سینه‌مایی سینه‌ماکاری ناوداری لوڕ “مەسعوود جەعفەری جه‌وزانی” لە بەرهەمهێنانی “فەتحوڵڵا جەعفەری جه‌وزانی” و “عەلی قائیم مەقامی” لە یەکەمین نمایش کردنی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “سه‌ودای سیمورغ” لە چل و دووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌ویی فیلمی فەجر ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما و وێنەکانی فۆتۆگرافی “عەلی نیک ره‌فتار”، لە فۆتۆگرافەرانی سینەمای ئێران، بۆ بەشداری کردن لەم بۆنە و رووداوه هونەرییەدا و به ئامانجی ئاشناکردنی به‌رده‌نگه‌کان و بینەران له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه بڵاو کراوەته‌وه.
لە فیلمی “بەهەشتی خراپه‌کاران”دا ژمارەیەک لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی سینەمای ئێران لەوانە؛ ئەمیر حوسێن ئارمان، لادن مسته‌وفی، سەحەر جەعفەری جه‌وزانی، پیژمان بازغی، حەمید گوودرزی، ڕەزا یەزدانی، بێهنام ته‌شه‌کور، هوومه‌ن به‌رق نه‌ورد، حیسام مه‌نزوور، ڕەزا شەفیعی جەم، فەریبا موته‌خه‌سس، فەخرەدین سه‌دیق شەریف، ئیسماعیل خەلج، عەلیڕەزا جەلالی تەبار، محەمەدڕەزا هاشمی، سوهەیل بەرخورداری، حەمید موته‌قی، فەتحوڵڵا جەعفەری جه‌وزانی، مێهدی مێهریار و جەواد تووسی ڕۆڵیان گێڕاوە و هەروەها لەم به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌دا؛ ئەفسانە بایگان و فەرهاد قائمیان بە ده‌ورگێرانی خۆیان ئامادەیی و به‌شدارییه‌کی فه‌خری و شەرەفمەندانەیان هەیە.
لە پوختەی چیرۆکی ئەم فیلم و به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌دا هاتووە: که‌سێکی نووسەر و گەنج که چالاکی بواری کرێکارییه، به شێوه‌یه‌کی نه‌خوازراو و بەبێ مەبەست دەبێتە دیلی پیلانەکانی تاوانباران و خراپکاران.
ژماره‌یه‌ک لە ستافی فیلمی سینه‌مایی “بەهەشتی خراپکاران” بریتین لە: دەرهێنەر: مەسعوود جەعفەری جه‌وزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری فیلم هه‌ڵگرتن: ئەمیر کەریمی، مۆنتاژ: مێهدی حوسێنی وەند، مۆسیقا: فەردین خه‌لعه‌تبه‌ری، سیناریۆ: مەسعوود جەعفەری جه‌وزانی، فەرید موستەفەوی، دیزاینەری سه‌حنه و جلوبەرگ: ئەسغەر نیژادئیمانی، دیزاینەری روخسار و ماکیاژ: مه‌هین نەویدی، دیزاین و تێکه‌ڵکردنی ده‌نگ: سەید مەحموود مووسه‌وی نیژاد، دەنگهه‌ڵگر: ئارش بروومەند، جیلوه و کاریگەرییە تایبەتەکانی مەیدانی: ئارش ئاقابه‌یک، جیلوه و کاریگەرییە بینراوەکان: کامیار شه‌فیع پوور، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان: بێهزاد هاشمی، وێنه‌گری فۆتۆگرافەر: عەلی نیک رەفتار، یاریدەدەرانی دەرهێنەر: عەلی مێهرئاسا، مێهدی حاجی یووسف، پارسا هاشمی، به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن: مەنسوور جیهانی، له بەرهەمهێنانی دامەزراوەی سینه‌مایی فاڕابی و کۆمپانیای سینه‌مایی جه‌وزان فیلم، بەرهەمهێنەران: فەتحوڵڵا جەعفەری جه‌وزانی، عەلی قائیم مەقامی.
فۆتۆکان: عەلی نیک رەفتار
Discussion about this post