هونەرمەندی موزیکژەن هەژار زەهاوی بەمەبەستی بەشداریکردن لە چوار کۆنسێرت لە هەریەک لە شارەکانی ( ڕەبات، کاسابڵانکا، ئەل جەدیدە، تانجەر ) لەگەڵ هونەرمەندی ناوداری ئێرانی (عەلیڕەزا قوربانی ). ئەم کۆنسێرتە بەشێک بوو لە فەیستیڤاڵێکی گەورە بەناوی ( لیالي رمضان ).
ئەوەی شایانی باسە ئەمە جاری یەکەمە ئەم گروپە لە ئێرانەوە بەشداری ئەم فیستیڤاڵە بکات کە لەلایەن پەیمانگای فەرەنسی و وەزارەتی ڕۆشنبیری مەغریب ڕێکخرابوو.