به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، وێنه‌ی نمایشكاری جلوبه‌رگی روسی ئیرینا شایك به‌رووتی له‌سه‌ر جل‌و به‌رگ بڵاو ده‌كرێته‌وه.
نمایشكاری جلوبه‌رگی روسی ئیرینا شایك به‌شداری له هه‌ڵمه‌تێكدا كردووه، به‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی رووت له‌سه‌ر جلوبه‌رگ دابنات و له‌سه‌ری نوسراوه، “پێستی خۆت بپارێزه”، كه له‌لایه‌ن مارك جاكۆبسهوه دیزاینكراوه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش بۆ پاراستن له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه، به‌شداریكردنی ئیرینا به‌وێنه‌یه‌كی رووت له‌سه‌ر ئه‌و جلوبه‌رگانه بۆ ئه‌وه‌یه كه فرۆشتنی ئه‌و جلوبه‌رگانه زیادبكات و داهاته‌كه‌شی بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه له ساڵی 2008دا جاكۆبس به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌یمانگای نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه له‌نیویۆرك چه‌ندین هه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگیان قایلكردووه، به‌وه‌ی به‌وێنه‌ی رووته‌وه به‌شداری له‌هه‌ڵمه‌تی پاراستنی نه‌خۆشیه‌كان بكه‌ن، وه‌كو دێتا فۆن تیسی و ڤیكتۆریا بێكهام و ماریسا میله‌ر، كه به‌هه‌مان شێوه وێنه‌ی رووتیان له‌سه‌ر جلوبه‌رگ چاپكراوه، له‌ژێر ناوی كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازیه‌وه