وای بۆ ئه‌چووم، له خۆم زیاتر
که‌سێك نیه
که کتێبی ئه‌وینداری
په‌ڕه په‌ڕه
دێڕ به دێڕی
گشت له‌به‌ربێت
که وێنه‌که‌ت گه‌یشته لام
ئه‌وجا زانیم
ئه‌و کتێبه‌م نه‌بینیوه‌و
تازه وا له بهرگهکهیدام
………………
له‌و کاته‌وه‌ی
کاتی ژوانت ده‌ستنیشانکرد
کاتژمێر وا ته‌مه‌ڵ بووه
هه‌ر سێ میلی، له‌به‌ر چاوم
مانیان له جووڵه گرتووه.
خواستمه که، پڕ به ده‌مم
هاوارکه‌م و ناوت بێنم
له هۆنراوه‌ی پێشووترا
ناوم بردوویت
ده ناوێرم، دیسانه‌وه بیدرکێنم
ئه‌وا هه‌رچی، خشڵ و زێڕی
رازی خۆشه‌ویستی تۆیه
له ناو دڵما ئه‌یشارمه‌وه
نه‌ك له گه‌شتی به‌ره‌و تۆدا
جه‌رده و رێگر
رێم پێبگرن، بیدۆزنه‌وه.
وێنهکهتت بۆیه ناردبۆم
له چاوه‌ڕوانی ژوانتا
ئارام بگرم؟
ئارامی چی، چیم کرد به‌خۆم
ئه‌و وێنانه
ئێستا رووگه‌ی نوێژهکانمن
یا هۆکاری ماخۆلانمن
که نوێژی من
به‌ره‌و تیشك و رووناکییه
له‌م ژینهما له روخسارت
رووناکترم نزیك نیه
تۆ رووناکیت، تۆ بڵێسهیت
منیش دینم زه‌رده‌شتییه.
………….
حه‌مه‌ره‌شی هه‌ره‌س _ که‌نه‌دا
ته‌مووزی\ 2008