ئاشتی گه‌رمیانی… هۆله‌ندا : پاش سه‌ردانه‌که‌ی هونه‌رمه‌ندی شیوه‌کاری هؤله‌ندی خاتوو چاکلین یانسنس بۆ کوردستان وه گه‌شتێکی چرو پر به پایته‌خت و شاره‌کانی کوردستان وه بینینی ره‌وشی ژیان و که‌لتوورو ئابووری کوردستان له نزیکه‌وه ، پاش گه‌رانه‌وه‌ی خاتوو چاکلین وه سازدانی کۆمه‌ڵێك له چاوپێ که‌وتنی میدیا ئه‌و دڵه راوکێ یه‌ی که تێروانینێکی تایبه‌ت هه‌بوو بۆ کوردستان نه‌ما له‌دڵی که‌سایه‌تی یه‌کانی تری هونه‌رمه‌ندان یان رۆشنبیرانی ده‌وروبه‌ری دا، بۆیه من به پێویستم زانی که چاوپێ کهوتێنێك یان گوزه‌رێك ساز بده‌م بۆ گۆڤاری هه‌رێمی کوردستان که بۆ چونی هونه‌رمه‌ندانی تر ده‌رباره‌ی ره‌وشی ژیان له‌کوردستان باس لێوه بکه‌ین ، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار که خاوه‌ن گه‌له‌ری تایبه‌تی خۆیه‌تی له شاری رۆزنداڵ له رۆژیاوای هۆله‌ندا خاتوو ( کۆری ئهلتۆف) وا بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ ده‌بێت ئه م گه‌له‌ری یه‌ی هه‌یه وه به‌ره‌ده‌وامه له چالاکی هونه‌ری به‌تایبه‌ت ئێمه‌شی تیادا به‌شدارین وه‌کو کورد.
خاتوو کۆری وای باس کرد که پاش گه‌رانه‌وه‌ی خاتوو چاکلین منیش وام پێ باش بوو که له گه‌ڵ مێرده‌که‌م سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌م له نزیکدا به‌تایبه‌ت بۆ دروست کردنی په‌یوه‌ندی نێوان من و کوردستان وه دروست کردنی دۆستایه‌تی هۆله‌ندی کوردی.
من پرسیارم کرد هۆکاری ئه‌و حه‌زه چی یه ؟ بۆچی کوردستان؟
.. له‌راستیدا عێراق له‌سه‌رده‌می خۆیدا سالانه هه‌زاره‌ها گه‌شتیاری بۆ ده‌هات به‌تایبه‌ت به‌غدا وه جێگا مێژوویه‌کان ، من وه بیرم دێته‌وه، ئیدی که‌لتووری عێراقی کۆنه وه‌کو مێژوو ، کوردستانیش پاشماوه‌یه‌کی کۆنه له‌و به‌شه ، وه من لێره‌ش په‌یوه‌ندیم هه‌بووه له‌گه‌ڵ کورده‌کان ، ئیدی پێم خۆشه ئه‌و په‌یوه‌ندی یه هه‌بێت.
.. ئایا ته‌نها بۆ گه‌شته یان بۆ پرۆژه‌ش؟
… بێگومان ئێمه وه‌کو لێره‌ش بریامان دا که پێکه‌وه کار بکه‌ین له‌سه‌ر ئاستی که‌لتوورو هونه‌ر ، بۆیه ئیستا کاتی ئه‌وه هاتوه که له‌کوردستان ئه‌و پێکه‌وه کار ئه‌نجام بده‌ین.
.. ئیستا میدیاکان که باسی ته‌قینه‌وه ده‌که‌ن گرنگی هه‌یه بۆت؟ واته په‌شیمانت ناکاته‌وه؟
.. پێشتر وابوو ، هه‌رده‌م که ده‌مان ویست بریار بده‌ین بۆ کوردستان ، له‌پرا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌غدا یان که‌رکووك رووی ده‌دا ئیدی په‌شیمان دهبویهنهوه ، به‌لام دواتر پاش سه‌ردانی هاورێ که‌مان بۆ کوردستان پێمان ئاسایی بوو ، وه خۆشحاڵین ره‌وشی کوردستان له‌نزیکه‌وه بیبینین.
پاش ئه‌م گفتووگۆیه کاره هونه‌ری یه‌کانی هونه‌رمه‌ند خاتوو کۆریم بینی وه باسی کردنه‌وه‌ی پێشانگامان کرد که له کوردستان ئه‌نجامی بده‌ین وه له‌داهاتوودا سه‌ردانی کوردستان بکات.