بــابـــەعـــلـی بــــەرزنــجـــی:
حیزبی دەعوەی ئیسلامی کە ئێستا پێکھاتەیەکی بنەرەتی ھاوپەیمانی نیشتمانیە، یە کێکە لەو پارتە سەرەکیانەی کە مێژوویەکی دیارو بەرچاوی ھەبووە لە خەباتی ئازادیخوازانی گەلی عیراق دژی ڕژێمی لە ناوچوو, لە ھەمان کاتدا وەکو دوولایەنی ھاو ئامانج ، پەیوەندیەکی دێرێن لەگەڵ پارتە سیاسیە کوردیەکان پێکەوەی گرێدابوون لە سەردەمی خەباتی شاخ ٠ ھەریەکە لە جەعفەری ومالیکی وعەبادی سێ سەرکردەی دیاری ئەو حیزبەن , دوکتۆر جەعفەری یەکەم سەرکردەی ئەو پارتەبو، کە بۆیەکەم جار سەرۆکایەتی کابینەی وزاری پێسپێردرا کەچی دواتر لە گەڵ ھاوپەیمانی کوردستانیدا کەوتە ململانێ دەربارەی کێشە نەتەوەییەکان و مادەی سەدو چل و بابەتە پەیوەنددٍارەکانی دیکە , ئەوەشیان ڕاستە کە بڵێن ھۆکاری سەرەکی لە سەرکارلادان و گۆرینی بە مالکی دیسان ھەر کورد بوو ٠ لێرەدا بەپێویستی دەزانم ئەوە روون بکەمەوە کە مەبەستم لە قۆناغ و ویلایەتەکان تەنھا سەردەمی ئەو شەخسانەیە کە سەر بە حیزبی دەعوەن ٠٠٠
پاشان قۆناغی دووەم دێت کە ئەویش وویلایە تەکەی مالیکی یە , لە م قۆناغەدا سیاسەتی تاکرەوی و تۆتالیتاریستانەی کەسی سەرۆک وەزیر ناکۆکیەکانی لەگەڵ ھەرسێ پێکھاتە سەرەکیەکەی بەشداربوو لە پرۆسەی سیاسی ، گەیاندە مەگزیمەم پۆینت ، تەنانەت بلۆکە شیعیەکانیشی گرتەوە تا بگاتە بلۆکەکەی خودی خۆشی کە لە گرفتەکە بەدەر نەبوو٠ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکن لە رەفتارەکانی ئەو کەسایەتیە کە ئاگری ناکۆکیەکانی خۆشدەکردو وڵاتی بەرەو ھەڵدێر دەبرد ٠٠٠
١-ملنەدان بۆ بلۆکی دوکتۆر عەلاوی و لیستی (العراقیە) کە ئەمەیان زۆرترین کورسی بەدەستھێنابوو لە ھە ڵبژاردنەکان ٠٠٠
٢-لاواز کردن و پاشان فەشەلپێھێنانی فەوجەکانی سەحوە (الێحوە) کە ڕۆلێکی گرنگ و کاریگەریان ھەبوو لە تێکشکاندن و وەدەرنانی چەکدارانی ڕێکخراوی (القاعدە) لە ئەنبارو شۆێنەکانی دیکە ٠
٣-بە دەنگەوە نەچوون و جێبەجێنەکردنی داخوازیەکانی دانیشتوانی پارێزگا سوونیەکان , نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو پەلاماردان و ھەڵکووتانە سەریان و تێکوپێکدان و سووتاندنی خەیمەو مەنەێەکانیان ٠
لێرەدا خاڵێکی گرنگ و ھەستیار دێتە پێشەوە کە پێویستە ئاماژەی بۆ بکرێت ئەویش ئەوەیە کە پێکھاتەی سوونە ، ئەگەرچیش پەراوێز خرابوون و وەک پێویست بەشداری کاریگەر نەبوون لەپرۆسەی سیاسیدا ، ڕۆڵێکی نەگەتیفیان ھەبووە لە زەمینە خۆش کردن و پاشانیش پەلکێش کردنی داعش و ڕێکخراوە ئیڕھابیەکانی دیکەو ھەڵگەڕانەوە لە دام و دەزگا کاڕگێڕی و ئەمنیەکان ، کە نەدەبوو پەنایان بۆ ئەو جۆرە کاردانەوە بردبا ٠ ئەمە سەرباری ئەو نەھامەتیانەی کە ھەر لەسەر دەستی ئەو پێکھاتەیە دووچاری گەلانی عیراق بوو لەسەردەمی ڕژێمی لەناوچوو, چوونکە ھەروەک ئاشکرایە کە جڵەوی فەرمانڕەوایی لەو سە ردەمەدا لە دەستی سوونە و بەعسیەکاندا بوو٠
ھەر دەربارەی قۆناغی دووەم و وویلایەتەکەی مالیکی ، ئەوەی پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەبوو, دانانی گەمارۆی ئابوری و سەربازی ، کە ئەویش لە بڕینی بەشە بوودجەی ھەررێم و مووچەی فەرمانبەران و ، پێشتریش نەناردنی میزانیەی ھێزی پێشمەرگەدا بە رجەستە دەبوو ، کە ئەمەی دوایی مەبەستم پێشمەرگەیە ، بە گوێرە ی دەستوور بەشێکن لە سیستەمی بەرگری حکومەتی فێدراڵ , ھە روەھا پڕچەک نەکردنیان بەو چەک و ئامێرە سەربازیانەی کە سوپای عێڕاقی پێ تەجھیز دەکرا ٠ شایەنی ئاماژە بۆکردنە کە غیابی کەسایەتیی سەرۆک کۆمار ، کە لەوسەروبەندەدا بەھۆی نەخۆشی وچارەسەری پزیشکیەوە لەوڵاتی ئەڵمانیابوو، کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو بابەتە ھەبوو چونکی بریارەکانی مالکی بەبێ بەربەست بێ تێپەڕبوون بە فلتەری سەرۆکایەتی کۆماردا جێبەجێدەکران، ئەم خاڵە بەتایبەتی جێگەی سەرنج و ھەڵوێستەکردنەو بگرە جێگەی داخە کە لە بەرھۆکاری حیزبی ودەستەگەری ڕۆڵی سەرۆک کۆمار بەھەند وەرنەگیراوە کە ئەمە بابەتێکی نەتەوەیی ونیشتمانیەو بەرژەوەندی گشتی تێدایەو حەقنیە تێکەڵی ئەو شتە لاوکی و ناوخۆییانەی خۆمانی بکەین ٠٠٠ کەواتە ئەوسێ بەڕێزە سەرجەمیان سەر بە ھەمان کووتلەی سیاسی وئایینی وتایفین, بەومانایەی ھەڵقوڵاوی ھەمان کولتوورو پێکھاتەی سیاسین ، بە ڵام جیاوازیە کە تەنھا لە دەموچاوەکان وسە ردەم و بارودۆخەکەدایە ٠٠
ئێستاش کە لە سەرە تای وویلایەتی سێیەم داین بە لەبەرچاو گرتنی ئەو دۆخە سەربازیو کارگێریو ئابووریە ھەستیارو نالەبارەی کە وڵات پێدا دەگوزەرێت ، ئەگەرچی چەند ئاماژەیەکی ئەرێنی لە ئارادایە بەڵام بە بڕوای من ھێشتاکە زووە بۆ ھەڵسەنگاندن وحوکمدان لەسەر کابینەکەی عەبادی ٠ ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە ئەمجارەیان جەعفەری لە پۆستی وەزارەتی دەرەوەدایەو پێ دەچێت ئەجیندای کابینەکە کرانەوەی زیاتری عیڕاق بێت بە ڕوی ووڵاتانی عەرە ب و بیئەی عەرەبی ھەروەک لە بزاوت و سە ردانەکانیاندا بە دیار کەوت ٠ کەواتە با پەلە نەکەین و چاودێری بەڕێوەچوونی کابینەکەی عەبادی بکەین , پاشانیش ھەروەک خۆیان دەڵین (لکل حادپ حدیپ) .