نووسينى: ستیڤان شه‌مزینی
*ته‌نیایی: من له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ژیم، ئه‌مه تهفسیرێكی جوگرافیی نییه، به‌و مانایه‌ش نییه ژیانم له ناو ئه‌شكه‌وتدایه، به‌ڵكو له نێو حه‌شاماتی خه‌ڵكدا هه‌ست به ته‌نیایی خۆم ده‌كه‌م.
*مردن: مرۆڤی عهقلاَنی هه‌میشه وا هه‌ست ده‌كات له پێناوی كۆتاییدا ده‌ژی كه مردنه.
*دیسان مردن: خه‌ڵك مردن به سه‌ره‌تای قۆناغێك ده‌زانن، له كاتێكدا لای من كۆتایی هه‌موو قۆناغه‌كانه. ته‌نانه‌ت من هه‌ر یه‌ك قۆناغ ده‌بینم، مرۆڤ ده‌ژی له پێناوی مردن‌دا.
*ژیان: ئێمه له ناو خودی ژیانه‌وه بۆ ژیان ده‌ڕوانین، ره‌نگه ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ڕا سه‌یری بكه‌ین، تێبگه‌ین ژیان چه‌نده بێ‌مانا و بێهوده‌یه.
*عه‌شق: له عه‌شقدا ده‌بێت بگه‌ینه قۆناغێك نابێت هه‌ست به نائاماده‌یی مه‌عشوق بكه‌ین، چوونكه ئه‌و به‌رده‌وام به‌شێكه له تۆ و دانه‌بڕاوه لێت. ونبوونی ئه‌و ته‌نیا دیارنهمانێكی فیزیكییه و هیچی تر، ده‌نا ده‌بێت مه‌عشوق له رۆحتدا نه‌شونما بكات، بژی و بخوا و هه‌ناسه بدات.
*عه‌قڵ: مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی عهقلاَنی ئه‌بستراكت نییه، له‌گه‌ڵیدا غه‌ریزه كار ده‌كات. بهلاَم هه‌میشه عه‌قڵ بهلاَیهكی گه‌وره بووه و رێی له ره‌مه‌ك و هه‌سته‌كانت گرتووه و ته‌لبه‌ندی كردوون.
*سامان: سامان بۆ من زۆر گرنگ نییه، ببمه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دار، نازانم چۆن به‌كاریبهێنم و رێگای به‌خته‌وه‌ریی پێنادۆزمهوه. سامان ده‌توانێت ماوه‌یه‌ك غافڵم بكات بهلاَم ناتوانێت باوه‌ڕم پێبكات من خۆشبه‌ختم. سامانم نییه و بێ سهروهتیی ده‌ستی بۆ ئابڕووم نه‌بردووه، له كاتێكدا زۆر كه‌س سه‌ریان به ده‌غیله ده‌زانن و خستوویانه‌ته ژێر پێی جهلادێكهوه.
*پاره: زۆرجار بیر ده‌كه‌مه‌وه، جیاوازیی حه‌وجۆش و پاره‌ی كانزایی چییه؟ جیاوازیی كاغه‌زی گوڵه‌به‌ڕۆژه و دۆلار چییه؟ ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت وه‌همه‌كانی مرۆڤ به‌های به‌وه‌ی دووه‌میان داوه.
*دوژمن: زۆرجار ویستوومه و هه‌وڵمداوه كه‌سێكی شه‌ڕئه‌نگێز و رقهه‌ڵگر بم، كه‌چی ناخ و هه‌سته‌كانم رێگه‌یان لێگرتووم. بهلاَم نازانم چاكه‌یان له‌گه‌ڵ كردووم یان خراپه؟.
*دیسان ژیان: تۆ خۆت ژیان هه‌ڵنابژێریت، ته‌نانه‌ت ره‌گه‌ز و بنه‌ماڵه و شوێن و كاتی خۆت و له دایكبوونت هه‌ڵنابژێریت. كه‌واته ژیان چوارچێوه‌یه، ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ربه‌ست و ته‌لبه‌ندی تر دێته رێگه‌ت و زۆرجاریش له حه‌سره‌تی گه‌مارۆكانی ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه سه‌ر ده‌نێیته‌وه.
*وهلاَم: كه‌س نه‌یتوانیوه وهلاَمی ئه‌و پرسیاره ناماقووڵه بداته‌وه، ئایا ژیان خه‌ونه، یان خه‌ون ژیانه؟.
2002
تێبینی: ئه‌م چه‌ند دێڕه له شه‌وی 13- 1-2002 نوسراون، له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێكی كۆن نوسرابوون، له ژێر ناوی وڕێنه‌كانم، ئه‌مڕۆ به رێكه‌وت له كتێبخانه‌كه‌مدا دۆزیمه‌وه، ئه‌وسا ره‌شبینیی باڵی به‌سه‌ر ده‌روونمدا كێشابوو، بۆیه ئه‌م چه‌ند دێڕه زاده‌ی بیركردنه‌وه‌ی ره‌شبینانه‌ی گه‌نجێكی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ن.
ئه‌م نووسینه له سه‌ره‌تای ئابی 2012 له چه‌ند سایتێك بلاَوكراوهتهوه.