بێ بهڵابــــــــی
که‌وا هێشتت له‌سه‌کۆی په‌رستگای چۆڵبووتهوه
سه‌یری پانۆرامای وهریــــــــن و
گوێ له سیمفۆنیای هه‌ڵکڕوزانی
گه‌ڵا مهلوولهکانت بگــــرم ،
له ئێواره‌ی بێنهسیمی زویرتــــــــهوه
کۆچی کازیوه‌یه‌کی پڕوکاو به‌ڕێکه‌م و
له‌دورگه‌یه‌کی سهرابیتـــــــــهوه
خه‌ونی نه‌وره‌سێکی وێـــــــــــل
بۆ شپـــــرزهیی ده‌ریا و باوه‌شی که‌نارێک بگێڕمــــــهوه .
بێ بهڵابــــــی
به‌و هه‌موو گه‌شتی زه‌مه‌نی وهرینهتــــــهوه
هه‌نگاوێکت له‌نێو پرسه‌ی گه‌ڵاکانه و
یهکێکیشــــت له‌دووی سێبه‌ری شه‌که‌تی منه .
ئه‌وه تۆ بـــــــووی
له‌چنگ ئه‌م قه‌ده‌ره له‌خۆباییه‌ت کردمه‌وه ..
وه‌سڵی خه‌یاڵت بۆ بڕیم و
سواری سه‌فه‌ری خه‌زانێکت کردم
له حه‌سره‌تی پهرشبوونم
کۆتکردمــــــــــهوه و
ئاشناتکردم به کووچه بێچرپهکانی ته‌نیایی .
منێک زاده‌ی وڵاتی گه‌زو بووم و
ده‌می پووره هه‌نگی ئه‌وینم پڕ شیله ده‌کرد ..
باری ههڵپرووکانم
لهکۆڵـــــی گوڵه ناموراده‌کانی به‌خت ده‌کرده‌وه ،
ته‌مه‌نم به خێڵی نازنازه‌کانی باخچـــــــه ده‌به‌خشی و
فووم له‌پووش وپه‌ڵاشی چاوه‌کانی کانی ده‌کرد .
من په‌یڤێ بووم
به‌شه‌رمه‌وه کچۆڵه ئه‌وینداره‌کانی شــــــار
له‌په‌راوێزی رۆژمێـــــــرهکانیان
دهیاننووسیمــــــهوه ..
شــــــهوانهش به ئه‌سپایی ده‌بوومه چرپــــهی
ساته سرکـــــۆڵهکانی ژوانیان .
من عیشق بووم
لهبهردهبازی چهمـــــی فیراقا
هه‌نگاوی خۆرهه‌ڵات و خۆرنشـــــینم
لێزهوتکـــــــــرا ..
راستیان لێکردمــــــهوه و چهپیــــان فڕاندم ..
سه‌ریان خاڵی کردمـــــهوه و
پێیان پرکردم لهپیاســــــهی نیگه‌رانی ..
هێشتا له‌خه‌راباتی بیرچوونــــــهوه رانهبووبـــووم
ژماره‌یه‌کی بێمـــــروهتی ئه‌ودیو زهمـــــــهن
به‌سه‌رخۆیا دابهشیکـــــــردم و
چیممــــــایهوه چوه گیرفـــــــانی
کووچه سهرابیهکانــــــــی تۆ و
ساته جهرگبــــڕهکانی تهنیایــــــی .
خهزانــــــت خێر
پایزی عومــــــر خه‌زانت خێر
که‌وا کونجی ئه‌م هه‌رزاڵی هێمنیــــــهت بهمن بهخشـــــی ،
لهوهحشهتی ئه‌م زهمـــــهنه جهنجاڵــــــــهدا
به‌رگی ئای ئایــــــهکی مهلوولت کردهبــــــهرم ،
ترســــــم هه‌یه
له‌م ســــه‌ری کووچانهتــــــا
خـــۆم بۆ نهچنــــرێتهوه !
له‌م ” تاڵی ” پچــــــڕانهتا خۆم بۆ نههۆنــــــرێتهوه !
بێئومێـــــدی حه‌سره‌تی خه‌یاڵێکی پێبــــهخشیـوم
وه‌شتی هیچ تشــــرینێ نایڕهوێنێتــــــــهوه ….
هێنـــدهی ته‌مه‌نی لاولاوێــــــک و
درێژی باڵای ئاخێکـــــــم ماوه
تازه چاوه‌ڕێی وه‌رزی چـــــــرۆی چیبکه‌م پایز !
ده‌رۆم و نه سه‌ر به‌ماڵی
ئه‌م مێـــــژوه به‌زیوه‌م ده‌که‌مه‌وه ..
نه‌گوێ له ئه‌فسانه‌ی
ئه‌م وهرینــــه بێوادهیـــــه دهگــــرم ،
ده‌ڕۆم و نامـــــهوێ گوێڕایه‌ڵی ئه‌و وشــــــه بێنوختانه بم
به پشتـــــی ماندووی زه‌رده گه‌ڵاکان
دهگهنــــه که‌نارم ..
ترســــم هه‌یه دیسان ببنه‌وه شیعــــر و
باسی وهفـــــــام بۆ بکه‌ن ،
ببنه تاڤگــــــــهی ئهشــــک و له دیدگـــــای بڕوامه‌وه
بـــــــهڕووی
په‌نجه‌ره‌کانی تهنیایمـــــــدا شۆڕببنـــــــــهوه ،
ئه‌ی کێ نـــــاڵێ
وێستگـــــهی په‌شیمانیم ههڵنــــــانێن و
دیسان شهکـــــــهتی کۆڵانه‌کانی یاده‌وه‌ری ده‌که‌نه‌وه .
من دهمـــــزانی مه‌ودای وه‌رزی ئه‌م ئهوینــــه
عومــــری نازنازێکی ئێوارهیــــــه و
ته‌رزه‌ی ژێر رهحمــــــــهتی خـــــۆره و
ته‌مه‌نی کورتی لۆرکـــــــــایه .
پایز ،،
ئه‌و خهونـــــێ بوو من نهمتوانـــــی بیگێرمـــــــهوه ..
ئه‌و چاوی ئه‌فسانه‌یه‌کی پر نهێنـــــــی بوو ،
من نه‌متوانی بیخوێنمه‌وه ،
شوورهییــــــه بڵێم رێگه‌ی دووری غهریبـــــــان بـــوو
ونــــم کرد و پهیـــــم پێنــــــــهبرد ،
چیرۆکێــــکی درۆینه بوو مناڵی گهرهکــــــم پێ خه‌ڵه‌تان ،
ئه‌و لهمنــــــا خۆی دۆزیـــــــهوه و
من لـــــــهودا ونبــــــــووم
تازه کێ بماندۆزێتـــــــــهوه ، کێ؟
نهینــــــــهوازێ ؟
هێنده خهرمـــــانی ســـــۆزی پڕ بــــووه له‌چۆڵی
وا ســـه‌ر و ژوور ته‌نیایی لێــــــــــدهڕژێ .
روبـــــــارێ ؟
هێنــــــده به‌توونی زامهکانیــــــا گوزه‌ری کـــــرد
وا تامـــــهزرۆی گهڕانهوهیـــــه به‌ره‌و چـــــاوگ .
شهماڵـــــــــێ ؟
به ئێمـــــــه چی وا خۆی سهوداســــــهری
میهرهبـــــــــانیی زریانێـــــــــکه .
ئیدی له‌م په‌رستگا سهرابیـــــــهشدا
نه ته‌راتیلی پهشیمــــــــانیی
دهبێتـــــه زایه‌ڵه‌ی گه‌ڕانــــــه‌وه و
نه نـــــزای عارفێک به‌ره‌و عه‌رشی خودا ده‌چــــێ .
کێ بماندۆزێتــــهوه پاییز کێ ؟
ئێ ئه‌و چی بـــــوو ؟
وا ئه‌م گهشتـــــی خهیاڵاتـــه ته‌زیوانه‌ی به‌مـــن به‌خشی ،
په‌تاو له‌رزی ئه‌م فیراقــــــــهی کرده کۆڵم ،
ساردم …..
وه‌ک کزهبــــــای ده‌م کڕێوه‌ی ئێــــــوارانت ..
وه‌ک چلووره‌ی ده‌م پلووســــــکی کۆڵانهکـــان ،
وه‌ک پێی تهزیــــوی ریشۆڵه‌یه‌ک
له ئێواره‌ی ساردی شـــــــارا ..
تۆ بزانه چه‌نــــد به‌سۆ بوون زامهکانمــــان !
چه‌ند مهلــــوول بوون خهمهکانمــــان !
بووینه برینێـــــکی بێلانه‌و ماڵی ساڕێژیمـــــان ونکرد ..
ده‌ستمان لهخانـــــهی یه‌کبوون به‌ردا و
باوهشمـــــان به گه‌ردنی تـــــرازان کرد ..
ئه‌وه‌نده نامۆ بووین بهیهکتـــــر
ساتهکانیشمان شهرمـــــهزاری ئاشتبوونـــــهوهن ،
ئیدی نه کوڕی سهحـــــهر
گۆرانی بۆ کچـــــی باخچــــه دهچــــڕێ و
نه په‌نجـــــه‌ی ئێــــــــواره
پرچه‌کانی نهسیــــــم شانه ده‌کا ،
بووینــــه دێڕه شیعری ماندووی نێــــو په‌رتووکی سه‌رشۆسته‌کان ،
نیگـــــایهک دیده‌نیمان ناکــــــا و
ئامێـــــزی به‌رزی تاقێکیش گهرممــــان ناکاته‌وه ..
بووینه کۆلارهیهکــــی په‌ت پچـــــڕاوی ده‌ست مناڵێــــک ،
نه‌هاوار بۆ دایــــک فریادرهســـــه و
نهباڵی ” با ” لهنگـــــهری فڕینمان دهگـــــرێ و
نهدامێنـــــی شاخیش پهناگــــهی نیشتنه‌وه‌مان پێدهبهخشـــــێ
دهســـــا ونبوویـــــن پایـــــــــــز !،
ون …………
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ