ئەفسەرێکی وون بوو : من وه ک هونه رمه ندێکی شاری سلێمانی ئه مه وێ بێمه ده نگ هه ندێت له قسه کانی کاک کامه ران راست بکه مه وه، چونکه من یه کێک بووم له به شدار بووان له و کاره ی که موشکیله ی بۆ ڕه خسا و به قانوون وه ستانی له لایه ن له لایه ن ڕۆشنبیرو ئه دیبی کورد فوواد مه جید میسری، هیوادارم بتوانم ڕونکردنه وه یه کی ڕاست گۆیانه بکه م
چونکه من به هۆی وه ستانی ئه م کاره چه ند کارێکی تری هونه ریم له کیس جوو وه ک ده سکه وتی مادی و هونه ری، ئه و قسانه ی که کاک کامه ران کردویه تی وای لێ کردم هه ندێکی بۆ راست بکه مه وه بۆ ئه وه ی هونه ر هه روا به بی ئاگایی نه چێته به رده می بینه رانی خۆشه ویست ، ئه م کاره ی کاک کامه ران رووف به ته مایه له ماوه یه کی تردا پێش که شی بکات ئه وه سالانێکی زۆره وه ک هه ویر ئاسا ئاو زۆر ئه کێشێ و چه ند جارێک له لایه ن کاک فوواده وه وه ستێنراوه ، به ڵام ئه م جاره کاک کامه ران به ناوێکی تره وه ویستی پێشکه شی بکات ئه وه بوو له سلێمانی وه ستێنرا به هۆی لێپرسینه وه ی کاک فوواد له ڕێگه ی که ناڵی کورد ساته وه، ئێمه ی ئه کته رانیش بوین به ژێر ده ست و پێوه، سه یر له وه دا بوو کاک کامه ران که وته شکات کردن بۆ نمونه ئێمه ی هونه رمه ندانی سلێمانی بۆ کاری هونه رمه ندان لای به ڕێز دکتۆر به رهه م سالح بوین کاک کامه ران به بێ ئه وه ی یه ک ووشه له تاکتیکی سیاسی بزانی ده ستی کرد به شکات کردن له کاک فوواد، ووتی مه لاکان زنجیره ی ئاریایان وه ستان و کاک فوواد مه جید میسری کاره که ی ئێمه یشی وه ستان به ڵام به ڕێز کاک به رهه م وه ڵامی دایه وه ئه بێت خۆتان ڕێک بکه ون له ڕیگای قانونه وه ئه وه کاری ئێمه نی یه، دوای ئه وه ده رهێنه ر زیاد له ده که س زیاتری نارد بۆ لای کاک فوواد و کاک کامه ران ره ووف به زۆر شت رازی ئه بێت به س کاک فوواد ڕازی بێت و بیه ڵێت بیکات به ڵام کاک فوواد پێویستی به ده رکه وتن و سودی مادی نه بوو لای ئه و کارێکی هونه ری به بیرو بۆچون و تێروانینی فه لسه فییانه ی خۆی نه بێ هه ر وا به ئاسانی به سه ریا تێ ناپه ڕێت ئه وسا بۆمان ده رکه وت که هه مان ئه و ده قه یه که کاک فوواد وه ختی خۆی ئاماده ی کردوه و کاک کامه رانیش هاتووه بۆیاخێکی تری کردۆته وه و به هه مان سیعر ئه یفرۆشێته وه و له گه ڵ زۆربه ی ئه کته ره کان تێکی داو چوو له هه ولێر کردی، من ناڵێم کوت و مت کاک کامه ران وه ک کاک فوواد دای ڕشتۆته وه به لام وه ئه وه ی من ده قه که م وه رگرت و خوێنده وه کاک کامه ران ده قه که ی کاک فووادی به جوانی بۆیاخ کردۆته وه چونکه کاک کامه ران ئه وه تی هونه رئه کات له سه رده می به غداده وه تا ئێستا نه یتوانیوه کارێک بکات که له وه و پێش نه کرابێت ، به ڵگه شم بۆ قسه کانم که له میهره جانی شانۆیی به رلین براده رێکم بۆی گێرامه وه به به رچاوی هه موو هونه رمه ندانه وه کچه هونه رمه ندی لێهاتوی کورد فرمێسک مسته فا زۆر راشکاوانه به کاک کامه رانی ووت تۆ به هه موو کاره کانته وه هه ر خه ریکی دوباره بونه وه یت یان کردنه وه ی هه مان ئه و کارانه ی که له وه و پێش کراون،
بابێینه سه رقسه کانی ده رهێنه ر له چاوپێکه وتنێکدا کردوته تی ئه ڵێت من شاری کۆیه م بۆیه هه ڵبژارد له به رئه وه ی سلێمانی و هه ولێر شوێنه کانی به که ڵکی من نه هاتن به ڵام من خۆم زۆر شوێنم بینی له سلێمانی به قسه ی ده رهێنه ر زۆر باشه و ته نانه ت پاره یه کی زۆری له خانێکی سلێمانی سه رف کرد وا بزانم ئه گه ر درۆم نه کردبێت فوواد جه لالی به رێوه به ری به رهه م لای چه ند براده رێک باسی کردبوو له ده فته رێک زیاتری تێچووه باشه ده رهێنه ر بۆ له خۆی ناپرسێت ئه و هه موو پاره یه ی بۆ سه رف کرد له و خانه ئه گه ر به که ڵک نه ئه هات بۆ !!!! یان پاره ی به لاشی کوردساته، بۆ دابه شکردنی ئه کته ره کان ئێمه هه موومان چاک ئه زانین که به س هونه رمه ندی گه وره کاک سباح عه بدولره حمان ده وری هه بوو له هونه رمه ندانی هه ولێر زۆر دڵخۆشیش بوین به سه ردانی بۆ لای ئێمه ئه وکاته ی ویستی له کوردساته وه بیکات، به قسه ی ده رهێنه ر هونه رمه ندانی به شدار بوو مه وقیفیان نه بووه به رانبه ر کورد سات، له گه ڵ هه ندێکمان به ینی نه ماو چه ند ده ورێکیشی له ئه کته ره کانی تر سه نده وه و به سه ر هونه رمه ندانی هه ولێردا دابه شی کرد، ده رهێنه ر باس له ستافی کوردی ئه کات وه ک خۆی بۆی باس کردین زۆری پێخۆش ئه بوو کوردسات ڕازی ببوایه ستافێکی ته کنیکی سوری یان ئێرانی بۆ دابین بکات به لام ئه وه ش بوجه یه کی خه یاڵی ئه وێت به لام ئێستا هه ر به خۆمانی ئه فرۆشێته وه دوای ئه وه ی له گه ڵ کورد سات بێ ئه مه ل بوو ئه ڵێت…… بته وێ هه ر کارێکی کوردی راسگۆیی تیا بێت ئه بێت ستافه که ی هه موو کورد بن، به لام ئه گه ر بۆی دابین بکرایه حه تمه ن ئه و قسه ییه ی نه ئه کرد، له ڕاستی دا ڕۆڵی به ڕێوه به ری پۆلیس درابوو به هونه رمه ندی به توانا عوسمان مه عروف به هۆی تێک چوونیان دواتر ده وره که درا به هونه رمه ند طاریق ئاکره یی، ته نانه ت ئه و کاته ی که ویستمان له کورد ساته وه پێشکه شی بکه ین، هه موو کاره ته کنیکی یه کان له لایه ن کوردساته وه دابین کرابوو ، ئێمه ی باشوری کوردستان تازه ین له کاری دراما و موسه لسه له، من زۆرم لا سه یره هونه رمه ندانی کورد ئه ڵێن به س ئه بێت ستافی کوردی ئیشی خۆمان بکه ین خۆ هونه رمه ند کامه ران رووف هه تا ڕاپه ڕینیش هه ر به عه ره بی و له به غداد کاری ئه کرد ئێستا بۆ کوردی یه تی هه ستاوه ، ئێمه ی کوردستانی باشور ئه بێت سود له وڵاتانی چوارده ورمان وه ربگرین چونکه هیچ نه بێت ئه وان له ئێمه زیاتر خه ڵکانی خاوه ن شه هاده و به ته جروبه ن، پێم خۆشه هونه رمه ندان که قسه ئه که ن بیریشیان بکه وێته وه که لای براده ره کانیان پێشتر چی تریان وتووه.
وهڵامهکهم له سهر ئهم بابهتهی خوارهوه سهرچاوهی گرتووه که له سسایتی چرا تیڤی ێشتر بڵاوکراوهتهوه.
كامەران رەئووف: ئەو درامایە ئاوڕدانەوەیەكە لە رابردوو، بە شێوەیەك باسی ئەمڕۆمانی تیا بكەین
هونەری بەدرخان لەناو كاستی درامای رۆژگارە تەریبەكان : درامای رۆژگارە تەریبەكان، كە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سینەمایە، هونەرمەند كامەران رەئوف كاری دەرهێنانی بۆ كردووەو كۆمەڵێك لە هونەرمەندانی شارەكانی كوردستان وەكو ئەكتەر كاریان لە دراماكە كردووە، ستافی بەدرخان لە ریپۆرتاژێكدا ستافی ئەو درامایەیان بەسەر كردەوە…
ئا: هونەری بەدرخان
لە دەستپێكدا كامەران رەئوف، دەرهێنەری دراماكە دەربارەی هۆكاری هەڵبژاردنی ئەو سیناریۆیە، كە لە ئەسڵدا ئەو سیناریۆیە عەرەبیە، گوتی: پەیوەندی بەوەوە نییە دەقەكە كوردی یا عەرەبی یا بەریتانی بێ، هەموو دەقێك و هەموو رۆمان یا شانۆگەرییەك حاڵەتێكی ئینسانیەو دەتوانی ئەو حاڵەتە مرۆڤایەتییە حاڵەتێكی لێ هەڵێنجی كەوا گونجاوبێ لەگەڵ بیرو بۆچوونی دەرهێنەر یا سیناریست كاری لەسەر دەكا، رۆمانی “القربان”ی غایە عومەر رۆمانێكە باسی ساڵانی پەنجا دەكا، هەموو ئەو پەیوەندییانەی كە لەزمنی كاراكتەرەكان و بوونی كاراكتەرەكان زۆر زۆر نزیكن لە حاڵەتی كۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی میللەتی كورد، بۆیە ئەوەم هەڵبژارد كە ئەمە ئاوڕدانەوەیەكە لە مێژوو بەشێوەیەك كە باسی ئەمڕۆمانی تیا بكەین، لەو درامایە من باس لە مێژوو ناكەم بەقەد ئەوەی مێژوو بەكاردێنم بۆ حاڵەتێكی مرۆڤایەتی.
دەربارەی هەڵبژاردنی شاری كۆیە بۆ وێنەگرتن دراماكە، كامەرانی دەرهێنەر گوتی: لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی زۆر گەڕام بۆ ئەو لۆكەیشنانەی كە لە دراماكە هاتووە، بەڕاستی چەند شوێنێكم دەستكەوت لەو شارانە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی هەموو ئەو لۆكەیشنانەی دەستم نەكەوت، لەبەرئەوەی سەیر دەكەی خانووێكی كۆن ماوەتەوە، بەڵام تەنیشتەكانی هەمووی تازە كراوەتەوە، لەبەرئەوە كامێرا ناتوانێ ئازاد بێ لەو لۆكەیشنانەی لە شاری سلێمانی و هەولێر هەڵمبژاردبوون، لەبەرئەوەی سەیر دەكەی شاری كۆیە بەدرێژایی كوچەو كۆڵانەكان و بازاڕەكان وەكو تیرازە كۆنەكە ماوەتەوە، ئەوەش یارمەتی من دەدا وەكو دەرهێنەرێك كە بتوانم كامێرا، ئەكتەر ئازاد بكەم و بتوانین چ جووڵەی ئەكتەر، چ جووڵەی كامێرا ئازاد بێ.
لەو درامایەدا هونەرمەندانی تەواوی كوردستان بەشدارن، بۆ ئامانج لەو كۆ بەشدارییە، كامەران رەئوف گوتی: كە كاردەكەم تایبەتمەندییەكی پێوە نییە كە بڵێی ئەوە بۆ شاری سلێمانییە، هەر كارێكم كردبێ ئەگەر لەبواری شانۆدا یا فیلمسازی بێ، ئەگەر نەمبردبێ بۆ هەولێر یا دهۆك،هەستم بە تەواوبوونی ئەو كارەم نەكردووە، ئەگەر لە ساڵی هەشتاكان تاكو ئەمڕۆ لێكی بدەیتەوە و سەیر بكەی، یەكەم هونەرمەندم كە گەورەترین ژمارە بەرهەمم بردووە بۆ شاری هەولێر، كە 14 بەرهەمم بردووە بۆ شاری هەولێر، كە نەمبیستوەو نەمزانیوە هونەرمەندێكی دیكە بەقەد من بەرهەمی شانۆیی و فیلمی هێنابێتە هەولێر، تەنانەت بۆ دهۆك 3 شانۆگەریشم بۆ ئەوێ بردووە، زۆریش خۆشحاڵ و شادومان دەبم بەو كارانە ئەگەر هونەرمەندانی هەموو كوردستان بەشداربن لەو بەرهەمانەدا.
لە درامای رۆژگارە تەریبەكان ستافی تەكنیك و پشتی كامێرا هەموویان كوردن، دەربارەی بەكارهێنانی ئەو ستافە كوردییانە كامەران رەئوف گوتی: بەڕای من هەرچ كارێكی هونەری كوردی بتەوێ راستگۆیی تیابێ، ەدبێ ستافەكەی هەمووی كورد بن، بێگومان هەر چ ستافێك نەبنە خێزانێك سەركەوتن بەدەست ناهێنن، ئەو وێنەیەی كە هەموو بەشداری دەكەین لە دروستكردنی وەك تابلۆیەكی شێوەكاری وایە ئەگەر پەڵەیەكی پێوەبێ هەموو تابلۆكە ناشیرین دەكا، ئەو تەكوینە جوانەش بە خۆشەویستی و عیشقی بەشداران دەكرێ.
دواتر هونەرمەند تاریق ئاكرەیی وەكو ئەكتەرێكی بەشدار لە شانۆگەرییەكە دەرباری رۆڵی خۆی لەو درامایە گوتی: لەو درامایەدا من رۆڵی بەڕێوەبەری پۆلیس دەبینم، هۆكاری بەشداریكردنیشم لەو درامایە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دوای پرسیاركردن گەیشتمە ئەو قەناعەتەی كە ئاستی دراماكە لەو ئاستەیە بەشداری تێدا بكەم.نەری بەدرخان لەناو كاستی درامای رۆژگارە تەریبەكان : درامای رۆژگارە تەریبەكان، كە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سینەمایە، هونەرمەند كامەران رەئوف كاری دەرهێنانی بۆ كردووەو كۆمەڵێك لە هونەرمەندانی شارەكانی كوردستان وەكو ئەكتەر كاریان لە دراماكە كردووە، ستافی بەدرخان لە ریپۆرتاژێكدا ستافی ئەو درامایەیان بەسەر كردەوە…
ئا: هونەری بەدرخان
لە دەستپێكدا كامەران رەئوف، دەرهێنەری دراماكە دەربارەی هۆكاری هەڵبژاردنی ئەو سیناریۆیە، كە لە ئەسڵدا ئەو سیناریۆیە عەرەبیە، گوتی: پەیوەندی بەوەوە نییە دەقەكە كوردی یا عەرەبی یا بەریتانی بێ، هەموو دەقێك و هەموو رۆمان یا شانۆگەرییەك حاڵەتێكی ئینسانیەو دەتوانی ئەو حاڵەتە مرۆڤایەتییە حاڵەتێكی لێ هەڵێنجی كەوا گونجاوبێ لەگەڵ بیرو بۆچوونی دەرهێنەر یا سیناریست كاری لەسەر دەكا، رۆمانی “القربان”ی غایە عومەر رۆمانێكە باسی ساڵانی پەنجا دەكا، هەموو ئەو پەیوەندییانەی كە لەزمنی كاراكتەرەكان و بوونی كاراكتەرەكان زۆر زۆر نزیكن لە حاڵەتی كۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی میللەتی كورد، بۆیە ئەوەم هەڵبژارد كە ئەمە ئاوڕدانەوەیەكە لە مێژوو بەشێوەیەك كە باسی ئەمڕۆمانی تیا بكەین، لەو درامایە من باس لە مێژوو ناكەم بەقەد ئەوەی مێژوو بەكاردێنم بۆ حاڵەتێكی مرۆڤایەتی.
دەربارەی هەڵبژاردنی شاری كۆیە بۆ وێنەگرتن دراماكە، كامەرانی دەرهێنەر گوتی: لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی زۆر گەڕام بۆ ئەو لۆكەیشنانەی كە لە دراماكە هاتووە، بەڕاستی چەند شوێنێكم دەستكەوت لەو شارانە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی هەموو ئەو لۆكەیشنانەی دەستم نەكەوت، لەبەرئەوەی سەیر دەكەی خانووێكی كۆن ماوەتەوە، بەڵام تەنیشتەكانی هەمووی تازە كراوەتەوە، لەبەرئەوە كامێرا ناتوانێ ئازاد بێ لەو لۆكەیشنانەی لە شاری سلێمانی و هەولێر هەڵمبژاردبوون، لەبەرئەوەی سەیر دەكەی شاری كۆیە بەدرێژایی كوچەو كۆڵانەكان و بازاڕەكان وەكو تیرازە كۆنەكە ماوەتەوە، ئەوەش یارمەتی من دەدا وەكو دەرهێنەرێك كە بتوانم كامێرا، ئەكتەر ئازاد بكەم و بتوانین چ جووڵەی ئەكتەر، چ جووڵەی كامێرا ئازاد بێ.
لەو درامایەدا هونەرمەندانی تەواوی كوردستان بەشدارن، بۆ ئامانج لەو كۆ بەشدارییە، كامەران رەئوف گوتی: كە كاردەكەم تایبەتمەندییەكی پێوە نییە كە بڵێی ئەوە بۆ شاری سلێمانییە، هەر كارێكم كردبێ ئەگەر لەبواری شانۆدا یا فیلمسازی بێ، ئەگەر نەمبردبێ بۆ هەولێر یا دهۆك،هەستم بە تەواوبوونی ئەو كارەم نەكردووە، ئەگەر لە ساڵی هەشتاكان تاكو ئەمڕۆ لێكی بدەیتەوە و سەیر بكەی، یەكەم هونەرمەندم كە گەورەترین ژمارە بەرهەمم بردووە بۆ شاری هەولێر، كە 14 بەرهەمم بردووە بۆ شاری هەولێر، كە نەمبیستوەو نەمزانیوە هونەرمەندێكی دیكە بەقەد من بەرهەمی شانۆیی و فیلمی هێنابێتە هەولێر، تەنانەت بۆ دهۆك 3 شانۆگەریشم بۆ ئەوێ بردووە، زۆریش خۆشحاڵ و شادومان دەبم بەو كارانە ئەگەر هونەرمەندانی هەموو كوردستان بەشداربن لەو بەرهەمانەدا.
لە درامای رۆژگارە تەریبەكان ستافی تەكنیك و پشتی كامێرا هەموویان كوردن، دەربارەی بەكارهێنانی ئەو ستافە كوردییانە كامەران رەئوف گوتی: بەڕای من هەرچ كارێكی هونەری كوردی بتەوێ راستگۆیی تیابێ، ەدبێ ستافەكەی هەمووی كورد بن، بێگومان هەر چ ستافێك نەبنە خێزانێك سەركەوتن بەدەست ناهێنن، ئەو وێنەیەی كە هەموو بەشداری دەكەین لە دروستكردنی وەك تابلۆیەكی شێوەكاری وایە ئەگەر پەڵەیەكی پێوەبێ هەموو تابلۆكە ناشیرین دەكا، ئەو تەكوینە جوانەش بە خۆشەویستی و عیشقی بەشداران دەكرێ.
دواتر هونەرمەند تاریق ئاكرەیی وەكو ئەكتەرێكی بەشدار لە شانۆگەرییەكە دەرباری رۆڵی خۆی لەو درامایە گوتی: لەو درامایەدا من رۆڵی بەڕێوەبەری پۆلیس دەبینم، هۆكاری بەشداریكردنیشم لەو درامایە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دوای پرسیاركردن گەیشتمە ئەو قەناعەتەی كە ئاستی دراماكە لەو ئاستەیە بەشداری تێدا بكەم.