له گه ڵ ڕێزو خۆشه ویستیم بۆ به ڕێزت زۆر خۆشحاڵم که به ڕێزت گه ڕایته وه کوردستان زۆر خۆشحاڵم که به ڕێزت، پرۆژه ی تازه ت به ده سته وه یه و جارێکی تر ده ست ئه که یته وه به کاری جووان و داهێنان وه ک چۆن له سه ره تایی هه شتاکانه وه چه ندین شانۆگه ری و درامایی جوانت پێشکه ش به میله ته که ت کرد که هه رگیز له بیر ناچنه وه زۆر خۆشحاڵیشم بیرت له پرۆژه یه کی وا کردۆته وه که سیسته می کارکردن له شانۆو درامایا بگۆڕت به ره و داهێنانی ببه یت.
زۆر شتی جوانت باس کردووه کاتێک دیمانهیهکت کردووه له گهڵ گۆڤاری (سڤیل). ڕه خنه ی من بۆ به ڕێزت و بۆ ئه و گۆڤاره ئه وه یه. چۆن ئه بێت به ڕێزت ئه وه نه به له خۆباییه وه باس له هونه ره که ی خۆت ئه که ی لات وایه ته نها تۆ کاری شانۆودرامات کردووه ته نها هه ولێریش کاری به پێزوو هونه ری ڕه سه نی کوردی کردووه.. به ڕێزم ئه م جاره ش به ڕێزم شانبه شانی ئه و هوونه ره جووانه ی به ڕێزت باسی ئه که یت و فه خری پێوه ئه که یت زۆر زۆر که ڵه هونه ر مه ند هه ن که شانبه شانی ئێوه ی به ڕێز کاری هونه ریان کردووه که ئه توانم بڵێم هێنده گهورهن هێنده به ئه زموونن نه ده بووایه به ڕزێزت کار بگاته ئه وه ی که بڵێی سی ساڵ مه جا ل ئه ده م به وشاره ی که ناوت ناوه له دیمانه که تدا بتوانێت ته مسیلی هه بوو نه بوو بکاته وه. منیش به و په ڕی فه خره وه ناوه که ی ئه نووسم هه موو که س به ڕێزت ئه ناسێت که چه ند به هره مه ندیت و لێهاتوویت ئیتر نازانم هه ڵه ی تۆیه یان گۆڤاره که بۆ ئهوهی ناو نیشانی دیداره که سه ره نجی خوێنه ر ڕابکێشی به رێزم ناوی ئه و شاره ی که هێناوته ئه زانی چه ند شاکار نووس وشاعیرو هونه رمه ندو به هره مه ندی تیا گه وره بووه ئه زانی به ڕێزت باس له شانۆ ئه که یت ئه گه ر باسی سه رده مانی خۆت بکه یت کاتێک دوو شانۆگه ری….. له هه ولێر نمایش بکرایه شه ش یان حه وت شانۆ گه ری له و شاره ی به ڕێزت ئاماژه ت بۆ کردووه و ناوت هێناوه نمایش ئه کراو بینه ر ێکی زۆر زۆر یش ڕووی له هۆله کان ئه کرد .زۆربه شیان هاوڕیێی به ڕێزتن زۆر به داخه وه ناوی شارێکت هێناوه به ڕاستی شاری داهێنانه به ڕاستی شاری نامرانه به ڕاستی شاری ڕۆشنبیرانه .هه ربۆیه ڕژێمی بهعسیش له گه رمه ی ئه و چالاکی و کاره جووانانه ی ئه م شاره قاره مانه ئه یکرد.به هیچ شێوه یه ک نه ی ئه تووانی ده می ئه م شاره قاره مانه بگرێت ناچاربوو زانکۆی ئه و شاره ی به ڕێزت ئا ماژه ت پێداوه بگوێزێته وه بۆ هه ولێر. وایی ده زانی زانکۆ لابردن ئه بێته هۆی چۆک دان به م شاره قاره مانه .نه ی ده زانی بوونیه تی ئه م شاره له وه ته ی درووست بووه هه ر خه ڵکانێکی ڕۆشنبیروو کارامه ی تیا هه ڵکه وتووه.
پێمووایه به ڕێزت باس له هه بوو نه بوو ئه که ییت ..دیاره نه ت بیستووه یان نه تبینیوه به برده ره کانت بڵێ با باسی چه ند کارێک ئه نووسم بابۆت باس بکه ن که چین و چه ند به هێزن..پاڵتۆکه م . خوله چه خماخه .سه له ی نانکه ر.دڕنده ی تۆرۆس. لانه وازان.جه نابی موفه تیش.شار…به ده یان به سه دان کاری جوان که کاتێک ئه م کارا نه کراون زۆربه یان بیرۆکه ی سیاسی و دژ به ڕژێمی فاشی بوون پێم وایه له و سه رده مانه دا پرس به مناڵێک بکه یت ئه زانێت. کوێ پایته ختی ڕۆشنبیری و هونه ره.دڵنیام ئه ویشپێت ئه ڵێ.
سلێمانی
به ڵێ سلێمانی که نه ک تۆ که س ناتوانێت ئه م ڕاستیه له بیر کات…..هیوادارم ئه م هه ڵه مێژوویه راست که یته وه
شێرزاد قادر ئه مین
01.05.2010
شتووتگارت.ئه ڵمانیا