هه‌ندێ جار چاووت به هه‌ندێ بابه‌ت ده‌که‌وێت ناچارت ده‌کات ووڵامێکی ئاراسته بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بابه‌ت وانه‌زانێ هونه‌ر مولکی خۆیه‌تی ، پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر باسه‌که‌م حه‌ز ده‌که‌م چه‌ند شتێ بنوسم که بناغه‌ی بابه‌ت دروست بکات وه‌ک کاری هونه‌ری ده‌بێ له بناغه‌یه‌کی پاک و جوان و ڕه‌واو ڕاستی ده‌ست پێ بکه‌یت . چونکه کاری هونه‌ری پاکترین و جوانترین کرداره و به‌هره‌یه‌کی زۆر پیرۆزه پێت ده‌بخشرێ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ چه‌ند که‌سانێک که تازه دێنه ناو هونه‌ره‌وه وا هه‌ست ده‌که‌ن به درۆ و خۆ گۆرین و قسه‌ی زل و تۆزێ پارانه‌وه له کاره‌کانیانه‌وه سه‌رده‌که‌وون ،
بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که هونه‌ر مولکی تۆ نیه مولکی میللهتهکهته تۆ هه‌رچی بکه‌یت و بلێیت ده‌بێ بیر له دوارۆژ بکه‌یه‌وه که تووشی هیچ هه‌ڵه‌یه‌ک نه‌بیت ، من ماوه‌یه‌که ده‌بینم که له سایتی ( ڕوودا و داستان ) دیدار و چاوپێکه‌وتنی هونه‌رمه‌ندی تازه خاتوو نی‌نا جه‌مال ده‌بینم و وه ناچار بووم که ئه‌وه‌ی ده‌یزانم لای من پێویسته بیخه‌مه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئامۆژگاریه‌ک بۆ داهاتووی هونه‌رمه‌ند .
نی‌نا جه‌مال کچێکی ده‌نگ خۆش و حه‌ز له کاری هونه‌ریش ده‌کات وه هه‌موو کات ماڵه‌وه‌یان هانده‌ری بوون بۆ کاری هونه‌ری به تایبه‌ت باوکی به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌یان چه‌ند که‌سانێکیش هه‌بوون که هه‌وڵیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی نی‌نا به دونیای هونه‌ر بناسێنن که خاتوو نی‌نا له هیچ دیدارێک نه‌ک بۆ سوپاسیش به‌لکوو ناویشیان ناهێنێ ، من باسی که‌س ناکه‌م هه‌ندێ له هاوکاریه‌کانی خۆم باس ده‌که‌م که نی‌نا جه‌مال وه‌ک ئامانه‌تێک ده‌بایه باسی بکات .
نی‌نا جه‌مال وه‌ک باسم کرد حه‌ز له کاری هونه‌ری ده‌کرد به‌بێ ئه‌وه‌ی له هیچ ڕاگه‌یاندنێک باسیشی بکه‌ن یه‌که‌م گۆرانی به ناوی ( وه‌ره ئازیز ) که ئاواز و هۆندراوه‌ی کاک ئه‌حمه‌د چاوشین بوو من له‌ناو تراکی ئه‌لبوومی خۆم ده‌رم کرد به دیاری دامه نی‌نا جه‌مال وه ماوه‌ی چه‌ند مانگێ ناوه ناوه ماوه‌ی چه‌ندین کیلۆ میتر ڕێگام بریوه و له‌کاتی خۆم ده‌گرت و ئه‌چومه ماڵیان پڕۆڤم پێ ده‌کرد له‌به‌ر چاووی باوکی وه له‌دوای شوو کردن به کورێکی لوبنانی توانی رۆژێک ته‌رخان بکات له ستۆدیۆی ( تۆتڵ ساووند ) گۆرانیه‌که تۆمار بکات به هاوکاری هونه‌رمه‌ندان سه‌فین علی و نه‌ریمان فایق وه من چونکه به‌کاره‌که هه‌ڵسابووم پاره‌ی ستۆدۆکهشم دا . وه بۆ چه‌ند ڕۆژێ له کاتی خۆم گرت چه‌ندین شه‌و تا به‌یانی خه‌ریکی بڵاو کردنی و ڕاگه‌یاندن بووم له زۆربه‌ی سایته‌کان و گۆڤار و رۆژنامه‌کان وه‌ک ( چرا تیڤی و لێزان نێت و داستان و شکار و کورد نێت و رۆژنامه‌ی خه‌بات و کوردستانی نۆێ و گۆڤاری گوولان و چه‌ندین سایت و رۆژنامه‌و گۆڤار‌و رادیۆکان ) وه من به ڕاگه‌یاندنم ناساند وه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک سنت یا فلس سه‌رف بکات هه‌مووی وه‌ک دیاری بۆم کرد وه له‌م ئه‌لبومه‌ی ئه‌مجاره‌شم بریار بوو گۆرانیه‌ک پێکه‌وه تۆمار بکه‌ین که‌چی له‌پاش هه‌وڵێکی زۆر و ئاماده‌نه‌بوونی نی‌نا نه‌کرا ، وه له زۆربه‌ی چاوثیکهرتنهکانی خۆشم باس له پشت گیری نینام کردووه وه کاتێ ڕائد شامل په‌یوه‌ندی پێوه کردم و نینام پێ ناساند که بتوانێ هاوکاری بکات .
من هیچ کات چاوه‌روانی ئه‌وه‌نیم به‌باڵ و شانم دا هه‌ڵبڵێن به‌ڵام خۆشه هونه‌رمه‌ند ڕێز له ماندووبوونت بگرێت بۆیه ده‌لێم من سوپاستان ده‌که‌م هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم وه مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆنیش هه‌یه ده‌ڵێ ( چاکه بکه‌و به ئاوی داده ) بۆیه من هه‌رچی بکه‌م بۆ هونه‌ر به فیڕۆ ناروات …
براتان فه‌ره‌یدوون هه‌ولێری .