یەکەم وەڵام و دووا وەڵام .. هيچ كاتێك نه‌مويستووه وه‌ڵامی قسه گه‌لێك بده‌مه‌وه كه له بوختان و حيكايه‌تی سه‌يرو سه‌مه‌ره مه‌راقی كه‌له‌ی چه‌ند كه‌سێكی ده‌ست و هيچ له‌بار نه‌بوو بێت ،
كه بۆ سووكنايي و رهشايي دڵيان ناوه ناوه هه‌ندێك بوختانم بۆ ده‌هۆننه‌وه ، چونكه ده‌زانن كه من كهسايهتيهكهم و په‌روه‌رده‌كه‌م و هونه‌ره‌كه‌م و خۆشه‌ويستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م رێگه‌م ناده‌ن هه‌روا ئاسان په‌لكێش بكرێم بۆ (شه‌ری دۆڕاوان ) ، هه‌ر بۆيه له نێوان هاتوو هاواری رووزهردانهو بێ ده‌نگی رووسپيانه من دوهميانم هه‌ڵبژاردووه كه باجه‌كه‌ی ئه‌وه‌يه هه‌ندێك خه‌ڵكی بێ ئيش و كار به‌ئاسانی و بێ ئه‌زيه‌ت ناو‌و بانگی من به‌كار بهێنن بۆ خۆڕه‌پێش كردنی خۆيان و ره‌واج په‌يداكردن بۆ كاره بێ بازاره‌كانيان .. به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان له‌به‌ر ههسياری ئه‌و باروو دۆخه‌ی كه ئێستا كوردستان پێيدا تێپه‌ر ده‌بێت و چونكه مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی پاره‌و ماڵی دونيايه كه هيچ كات له‌لای من له چڵكی ده‌ست زياتر ئه‌رزشی نه‌بووه ، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ويژدانم قبول ناكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌درۆش بێت ته‌ڵه‌ی گه‌نده‌ڵيم بۆ بنێنه‌وه بۆيه ئه‌م چه‌ند راسيه به راشكاوی و به ده‌نگی به‌رز بۆ ميلله‌ته‌كه‌م ئاشكرا ده‌كه‌م و با ويژدانی ئێوه بريار له‌سه‌ر راستی و ناراستيهكان بدات ..
١- به ته‌حه‌دداوه ده‌ڵێم كه هيچ مووچهيهكهم له هيچ ده‌زگايه‌كی حزبی و حكومی دا نيهو هه‌رچه‌نده حزبايه‌تی كردن و كار كردن له‌ناو حكومه‌ت له‌سه‌ر رێگايه‌كی دروست و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك به تێكۆشان و سه‌ربه‌رزی ده‌زانم ، به‌ڵام دڵنياتان ده‌كه‌مه‌وه كه هيچ ئيلتزامێكی حزبيم به‌هيچ حزب و بزووتنه‌وه‌و رێكخراوێكه‌وه نيه .
٢- ديسانه‌وه ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م كه هيچ پرۆژه‌يه‌كم به‌ناوی به‌نزينخانه له ده‌روازه‌ی راپه‌رين و له شاری كۆيه‌و هيچ گوند و شارێكی ئه‌م كوردستانه‌دا هه‌بێت
٣- ئه‌مجاره‌شيان هه‌ر ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م و ده‌ڵێم له ژيانم دا له‌پێناو پاره‌و ماڵی دونيا به‌شداريم له ئاهه‌نگی تايبه‌تی هيچ به‌رپرسێك نه‌كردووه
٤- لێره‌شدا هه‌ر ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م و ده‌ڵێم هيچ زهويهكم وه‌كو دياری يان (تكريم) له به‌رێز پارێزگاری هه‌ولێرو هيچ لايه‌ن و به‌رپرسێكی تر وه‌رگرتبێت، ئه‌و زه‌ويه‌ش كه باس كراوه به هه‌ندێ زانياری هه‌ڵه‌وه كه گوايه له‌سه‌ر رێگای كه‌سنه‌زانه كه وانيه به‌ڵكو له نزيك رێگای (هه‌ولێر- موصل)ه وه به‌شێوه‌يه‌كی ياسايی بووه‌و لێره‌دا رای ده‌گه‌يه‌نم ئه‌گه‌ر له مامه‌ڵه ياساييهكانم (له ئه‌لفه‌وه….هه‌تا….يا) بچوكترين ياسا شكێنی تێدا بێت ئاماده‌ی هه‌موو لێپرسينهوهيهكم به پێی ياسا ، بگره به پێچه‌وانه‌وه زۆر جار له‌مپه‌ری بێ مانا خراوه‌ته به‌رده‌مم به‌ڵام چونكه كاره‌كانم به‌پێی ياسابوون مايه پووچ ده‌رچوون و له ئه‌نجامدا وه‌كو هه‌ر هاووڵاتيه‌كی كوردستان كه بۆی هه‌يه به‌پێی ياسا سوودمه‌ند بێت له‌و نه‌خشه رێگايهی كه بۆ وه‌به‌رهێنانی كوردستان دانراوه زهويهكهم وه‌رگرتووه‌و به‌بێ هيچ كێشه‌و كه‌مته‌رخه‌ميه‌ك پرۆژه‌كه‌م جێبه‌جێ كردووه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر هاووڵاتيه‌كی كوردستانيش حه‌ز ده‌كات ده‌توانێت بچێت به‌چاوی خۆی بيبينێت.
٥- ديسانه‌وه ناچارم ووشه‌ی ته‌حه‌ددا به‌كار بهێنم كه له‌گه‌ڵ هيچ به‌رپرسێك نه له شه‌قلاوه‌و نه له‌هيچ گوند‌و شارێكی ئه‌م كوردستانه پرۆژه‌ی هاوبه‌شم هه‌بێت وه كار‌و كاسبی كردن پێم وانيه قه‌باعه‌ت بێت بۆيه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌يه‌كم هه‌بێت بهشانازيهوه باسی ده‌كه‌م .
٦- بۆ به‌رچاوو روونی هه‌موو لايه‌ك ههرهاوكاريهكی ماددی له‌لايه‌ن حكومه‌ت و وه به‌تايبه‌تيش خودی جه‌نابی كاك (نێچيرڤان بارزانی) بۆم كرابێت ته‌نها بۆ هونه‌ره‌كه‌م بووه‌و هونه‌ره‌كه‌شم بۆ ميلله‌ته‌كه‌م بووه ، وه من هونه‌رم له پێناو هونه‌ردا كردووه نه‌ك بۆ شتی تر ، به‌ڵام به ئاشكرا‌و به ده‌نگی به‌رز رای ده‌گه‌يه‌نم كه رێز له هه‌موو كه‌س و لايه‌نێك ده‌گرم كه رێز له هونه‌ره‌كه‌م ده‌گرێت ، هه‌ر بۆيه‌ش سوپاسی كاك ( نێچيرڤان بارزانی) ده‌كه‌م كه له‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری هاوكاری كردووم ئه‌و هاوكاريهش ته‌نها بۆ من نه‌بووه به‌ڵكو بۆ زۆربه‌ی زۆری هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه به‌بێ جياوازی بيرو بۆچوون و ناوچهگهريهتی ، چونكه روون و ئاشكرايه كاك (نێچيرڤان بارزانی) پاڵپشتی هه‌موو كارێكی باشی كردووه كه خزمه‌تی ميلله‌تی تێدا بووبێت . وه‌ئه‌وه‌ش ناشارمه‌وه كه له‌لايه‌ن يه‌كێتی نيشتمانی كوردستان وه به‌تايبه‌تی كاك (كۆسره‌ت ره‌سول) رێزی لێ گرتووم و له‌يه‌كێك له به‌رهه‌مه هونهريهكانم هاوكاری كردووم كه جێگای رێز‌و سوپاسه.
٧- من پێموايه مرۆڤ هه‌ميشه هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌رخه‌ری كهسايهتيهكهيهتی ، منيش زۆرجار باجی هه‌ڵوێسته‌كانم داوه‌و هه‌ر بۆيه‌ش زۆر كات دووره په‌رێزانه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ كراوه ، چه‌ندان به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكرام لايه بۆ ئه‌م قسه‌يه‌م يه‌كێك له به‌ڵگه‌كانم له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رهه‌مێكی هونه‌ریم له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای كوردستان له‌هۆنراوه‌و ئاوازی خۆم ئاماده كرد به‌ناوی (يه‌ك نيشتمان) كه به‌داخه‌وه له‌لايه‌ن هه‌موو كه‌ناڵه راگهياندنهكانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسيۆن به‌هه‌موو حزبه‌كانه‌وه پشت گوێ خراو گرنگيان پێ نه‌دا ، چونكه ئه‌و كاره‌م ته‌نها له پێناو نه‌ته‌وه‌كه‌م كردووه‌و بۆ هيچ حزب و لايه‌ن و گروپێكم نه‌گووتوه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌م گووتوه كه هه‌ميشه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌پێش هه‌موو بهرژهوهنديهكی تر داناوه
تێبينی:-ئه‌مه يه‌كه‌م و دوا وه‌ڵامی منه بۆ هه‌موو بوختان و قسه‌يه‌كی هه‌ڵبه‌ستراو ، كه ته‌نها له پێناو خۆشه‌ويستی ميلله‌ته‌كه‌م و جه‌ماوه‌ره‌كه‌م هاتمه ده‌نگ .
هه‌ردی صلاح
٢٣/٣/٢٠١١
هه‌ولێر