ئه‌گه‌ر له دڵه‌وه پێت بڵێم خۆشم ئه‌وێت
ڕه‌نگه ڕازی نه‌بیت و بڵێیت، ڕۆژانه زۆر گوێم له‌و وشه‌یه ده‌بێ
به‌ڵام دڵنیابه، بۆ هه‌میشه جارێکی تر،
ئه‌وه‌ی نهێنی ناو دڵم بێت، ئه‌گه‌ر بۆ جرکهیهکیش بێت
پێت نه‌ڵێم و . نه‌فره‌ت له‌و جرکهیهش بکه‌م که ویستم تۆم تێیدا خۆش بوێیت!..
لات وا نه‌بێت، له ڕوخساری شێتانه‌م، سه‌دان ئاوازی سۆفیانه خۆیان ده‌ژه‌نن
خاوه‌نی دڵێکم، پێم گوناح بو شه‌وان گۆڕانی ڕازی بۆ ته‌نییای شه‌و بڵێ
وات لێ کردم ، مۆم بسوتێنم، ئه‌ستێره بشکێنم
مانگ، به نه‌فره‌ت بکه‌م و ، تاریکی بدڕێنم
وات لێکردم، ڕق له بیرکردنه‌وه‌ی ئارامی هه‌ڵگرم و
چاوپۆشی له بروسکه‌ی کامه‌رانی داگرم و
به دزی خۆمه‌وه، له به‌رده‌م هه‌ڵهاتنێکدا تا ده‌توانم ڕابکام له خۆم
تۆ فێری کوشتنی بریکردنهوهت کردم
فێری ڕه‌دو که‌وتنی ئازاره‌کانی جه‌سته‌ت کردم
لات وا نه‌بێت، به کامه‌رانیت زوخاو ده‌چێژم
ده‌ستی هه‌ر که‌سێک بگریت له بات ده‌ستی من
به درۆوه باسی عه‌شقی ڕابردوتی بۆ ده‌که‌یت
پێت شه‌رمه، له پاکی عه‌شقی من بۆ که‌سێکی دیکه بدوێی
له به‌ر ئه‌وه‌ی هۆکارێکت پێنابێت، ئه‌گه‌ر بڵێت دۆڕاوم
له ناو چاوتا، من دیارم، که وه‌ک مه‌سیح به باڵاته له خاج دراوم!!
ئه‌و زه‌مینه‌ی که بۆی ڕۆشتویت، وڵاتێکی بێ به‌هاره
ئه‌وه‌تا؛ ڕه‌نگی زه‌ردی بێوه‌فایت، به سه‌ر بێده‌نگیتا دیاره!!..
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
30/03/2010