هونه‌رمه‌ند دڵزار شه نگه، له کارێکی تایبه‌تیدا به‌رهه‌مێکی نایابی بۆ کۆچی دوای هونه‌رمه‌ندی نه‌مر و خۆشه‌ویست ئه‌رده‌ڵان به‌کر تۆمار کردوه، ئه‌م به‌رهه‌مه ، به ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست ژه‌نراوه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م به‌رهه‌مه‌دا هونه‌رمه‌ند دڵزار شه‌نگه زۆر ورد بینانه له ناو ناخ و هه‌ستی هونه‌ری خۆیدا هه‌وڵی داوه، که سه‌ر جه‌م ئه‌و گلیه‌ی و گازندانه‌ی که هونه‌رمه‌ندی کۆچکردو له خه‌باتی هونه‌ری ئه‌مڕۆی گه‌له‌که‌ی هه‌یبون و زۆر جاریش ڕاسته‌و خۆپ و ناڕاسته‌و خۆ له دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا ده‌یخستنه ڕو،
له گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا، ئه‌و قه‌یرانه نا هه‌موارانه‌ی ئه‌مڕۆی هونه‌ری کوردی که یه‌کڕاستی هونه‌رمه‌ندانی بێ هیوا کردوه له جێبه‌جێکردنی کار‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان،هۆکاریش بۆ ئه‌م سارد بونهوهیهو جێبه‌جێنه‌کردنی خواست و نه‌بردنه سه‌ری گفت و په‌یمانی پاڵپشتی له هونه‌رمه‌ند و هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌مو ده‌سته‌و تاقمه‌ی که ئه‌مڕۆکه له باشوری نیشتمانه‌دا دهسترو ڕێچکه‌ی هونه‌ری به ئاقارێکی دور له ڕه‌وشتی هونه‌ری کوردی و پیاده‌نه‌کردنی بیر‌و هیزری کوردانه کار ده‌که‌ن، بێ هیچ گوێدانه پڕه‌نسیپێکی ئه‌خلاقی و کلتوری هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی و به‌ره‌وپێشبردنی هونه‌ری گه‌له‌که‌مان، من وه‌ک خۆم له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێ‌سنور دڵته‌نگ و کۆسپخواردهی ئه‌م کۆچه له ناکاوه‌ی هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست کاکه ئه‌رده‌ڵان بوم، هیواخوازم جێگای به‌هه‌شتی به‌رین و دڵی ئارام‌و ئاسوده بێت، هونه‌رمه‌ندانی ئێستای گۆڕه‌پانی هونه‌ری کوردی بتوان خه‌ون و ئاوات و ئامانجه به‌دی نه‌هاتوه‌کانی هونه‌رمه‌دن ئه‌رده‌ڵان و خواست و ئاره‌زوه هونه‌ریه کوردی و به‌چێژه‌کانی زوبانی کوردی بخرێته‌وه گه‌ڕو بتوانین هه‌مومان هه‌م گوێگر‌و هه‌م ساباتی هونه‌ری کوردی پڕ بکه‌ین له جوانی و خۆشه‌ویستی،. له گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز‌و حورمه‌تم بۆ سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی گه‌له‌که‌م و لێره‌شه‌و جارێکی تر پرسه‌و سه‌ره خۆشی خۆم له بنامه‌ڵه‌ی کۆچکردو هاوڕی و دۆستان‌و هونه‌رمه‌ندان ده‌که‌م به گشتی و بنامه‌ڵه‌ی جوانه‌مه‌رگ به تایبه‌تی،.
تێبینی؛ ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌کێک بوه له‌و به‌رهه‌مه پاڵێوراوانه‌ی که ئاماده‌کرابو بۆ سیمیناری چله‌ی جوانه‌مه‌رگ له شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست،. هه‌ر بۆیه داوای لێبوردن له گوێگران‌و دۆستانی هونه‌رمه‌ند کاکه ئه‌رده‌ڵان ده‌که‌م له دره‌نگ بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌م،.
له گه‌ڵ جیهانێک خۆشه‌ویستی و زه‌مینێک ڕێزم بۆ هه‌مولایه‌ک..
دڵزار شه‌نگه-به‌ریتانیا
05/01/2010