دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری بازرگانی سوێد(ئێڤا بیوورلینگ) له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک بازرگانانی ئه‌م وڵاته سه‌ردانی کوردستانیان کرد، رێکه‌وتی 30.05 گه‌شتی ئه‌م شانده سوێدیه به‌ره‌و پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێکه‌وت و سه‌ردانی کۆماڵگایی (نازسیتی)یان کرد له شاری هه‌ولێر، که له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵا پێشوازیان لێ کرا. له لێدوانێکدا به ده‌زگای ڕاگه‌یاندن زه‌که‌ریا عه‌بدوڵڵا وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕی به هاتنی ئه‌م شانده بازرگانیه گه‌وره‌ی وڵاتی سوێد، وه ڕایگه‌یاند که ئه‌م سه‌ردانه له چوارچێوه‌ی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان سوێد و هه‌رێمی کوردستانه. هه‌روه‌ها وه‌زیری بازرگانی سوێد رایگه‌یاند که مایه‌ی خۆشحاڵیه که زهکهریه وه‌ک کوردێک له سوێد گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کوردستان وه ئه‌م پڕوژه ئاوهدانکردنهوانهی ئانجام داوه، به هیوای ئه‌وه‌ش بوو که نمونه‌ی وه‌ک زه‌که‌ریا زیاد بێت له کوردستان.