ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
وانه‌كانی ژیان :
هاورێ عه‌دنان عه‌باس ئه‌لكوردی(1) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق له رؤژێكی سارد‌و به‌فراوی بانگهێشتی من و بابی تارای كرد بۆ نان خواردنی نیوه‌رۆو ئه‌وكات ماڵیان له گوندی دولكان بوو نانمان خوارد‌و له گه‌رمه‌ی قسه‌وباس بووین و وتم قه‌ت ئه‌م رۆژه له یاد ناكه‌م ورێكهوتێكی جوانه‌و بروانه 12/12/1982 وهو له‌و كاتانه‌دا هاورێیه‌ك له باره‌گای حزب هات و نامه‌یه‌كی دا به هاورێ بابی تاراو ونامه‌كه‌ی ههڵیپچرێ وخوێندییه‌وه‌و سه‌ركردایه‌تی حزب له نامه‌كه‌دا ئه‌ڵێت به زوترین كات وه‌رن بۆ پشتاشان چه‌ك وه‌ربگرن.
گه‌راینه‌وه‌و شه‌و له گه‌ڵ بابی تارا باسی ئه‌وه‌مان كرد كێ بنێرین بۆ وه‌رگرتنی چه‌ك و هاوكات ژماره‌مان زۆر كه‌م بوو زۆربه‌ی هاورێیان له گه‌ڵ هاورێ به‌هاءالدین ( بابی سه‌لام) رۆیشتبوون بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گای حزب له گوندی حاجی مامه‌ند و، له نێوان قسه‌و باس‌دا وتم خۆم ئه‌رۆم و یه‌كسه‌ر ناردمان به دووای به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌كان و وتمان كه‌سێك ئاماده بكه به‌یانی زوو ئه‌رۆێن به‌ره‌و پشتاشان و باشتروایه هاورێ عه‌بدولكه‌ریم سه‌ید عه‌لی بێت و هه‌رئێستا گوریس و هێسترو كورتانهكانیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی شپرزه نه‌بین.
به‌یانی زوو خۆمان به باشی پێچایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رما كارماتێنهكات به سواری دوو هێستر من و عه‌بدولكه‌ریم باره‌گای حزبمان له گوندی دولكان به‌جێهێشت و كه له شاخی زه‌ردگ سه‌ر كه‌وتین سه‌رماكه وه‌ك گوێزان وابوو ترسی ره‌نوومان هه‌بوو چونكه ساڵانه ژماره‌یه‌ك كه‌س ئه‌بنه قوربانی و به‌ناو به‌فرو سه‌رما بۆ پاش نیوه‌رۆ گه‌یشتینه باره‌گای حزب له نۆكان و، یه‌كسه‌ر پێش ئه‌وه‌ی خۆمان نان بخۆێن توركه پر له ئاڵف كاوجۆ كرده مل هێستره‌كان.
شه‌و له نۆكان ماینه‌وه‌و رۆژی دواتر به‌یانی زوو كه‌وتینه‌رێ وبه‌فر زۆر بوو ئێواره گه‌یشتینه پشتاشان و له پاش پشوودان هاورێیه‌ك هات و وتی : هاوری سلێمان یوسف ئیستیفان ( ئه‌بوعامل) ئه‌یه‌وێت بتبینێت و، منیش چووم و زۆر به توره‌ییه‌وه وتی تۆ مۆڵه‌تت وه‌رگرت بۆ یه‌ك مانگ به‌ڵام وا دوو مانگ زیاتره‌و، منیش بۆم روونكرده‌وه و وتم هاورێ ئه‌بو سه‌لام منی گلدایه‌وه‌و وتی خۆم ئاگاداری هاورییانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌كه‌م وپیویستیمان به تۆیه و له دولكان مامه‌وه‌و ئێستاش هاتووم چه‌ك بۆ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك وه‌ربگرم و، هاورێ ئه‌بو عامل به‌رپرسی گشتی هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی حزب بوو تێكۆشه‌رێكی ناسراوبه‌ڵام زۆر وشك بوو به منی وت برۆ بۆ لای هاورێیانی راگه‌یاندن و له‌وێ بمێنه‌وه‌و خۆمان چه‌ك ره‌وانه‌ی سلێمانی ئه‌كه‌ین و،منیش وتم حه‌ز ناكه‌م له راگه‌یاندن بم و ئه‌گه‌رێمه‌وه بۆ سلێمانی و ئێستا ئه‌مه‌وێت برۆم پشوو بده‌م و به‌یانی قسه‌ی ئه‌كه‌ین و ده‌رچووم و ، شه‌وێكی خۆشم له گه‌ڵ هاورێیان به سه‌ربردو به‌یانی پاش نانخواردن چووم بۆ لای هاورێ ئه‌بو عامل چه‌كمان بداتی و وتی ئیشی تۆ له راگه‌یاندنه‌و باسی چه‌ك مه‌كه‌و، منیش چووم بۆ لای هاورێیانی سه‌ركردایه‌تی كه‌ریم ئه‌حمه‌د { ئه‌بو سلیم } ئه‌حمه‌د مه‌لا قادر بانیخێلانی { ئه‌بو سه‌رباز} و وتم خۆتان ئه‌زانن هاورێ ئه‌بو سه‌لام چۆنه‌و ئه‌و منی گلدایه‌وه و خۆشم حه‌ز ئه‌كه‌م له سلێمانی بم و نامه‌وێت لێره بم و ئه‌بو عامل ئه‌یه‌وێت به زۆر بمهێڵێتهوهو ئه‌لێـت تۆ یاخی بوویت و داواكارم یارمه‌تیم بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كێشه نه‌بم و حه‌زناكه‌م چیتر ئه‌بو عامل بدوێنم.
هاورێیان قسه‌یان له گه‌ڵ ئه‌بو عامل كرد‌و وازی هێناو له كاتی چه‌ك وه‌رگرتن كاتێك وتم سلێمانی له‌مه‌شیان به‌ختی نییه‌و كام چه‌ك خراپه ئه‌یده‌ن به ئێمه‌و ئه‌بو عامل هه‌ڵچوو وتی بۆت نییه ئه‌وه بڵێت ئه‌ی كامه باشه‌و، منیش وتم به هێمنی قشه بكه‌ین باشتره و ئه‌زانن چه‌ك یه‌كه‌م جار ئه‌گاته بادینان و به‌شی خۆیان به زیاده‌وه وه‌ر ئه‌گرن و پاشان ئه‌گاته پشتاشان و ئینجا به‌شی سلێمانی و كه‌ركوك جیائهكهنهوهو ئه‌وه‌ش قسه‌ی من نییه‌و هه‌موو جارێك وتراوه‌و هه‌رچۆنێك بوو سێ بار چه‌كیان دا به ئێمه‌و وتم ئێمه دوو هێسترمان پێیه‌و، هاورێ ئه‌بو عامل نیازی وابوو دووبار ببێن و بۆ ئه‌وه‌ی تریان جاریكی تر بگه‌رێنه‌وه بۆۆ پشتاشان و منیش وتم چه‌كه‌كانمان بده‌رێ خۆمان چاره‌سه‌ری ئه‌كه‌ێن ، به هه‌ر حاڵ له ئه‌بو عامل رزگارمان بوو.
به یارمه‌تی هاورێیان { بابی سه‌لیم و بابی سه‌رباز} هێسترێكمان وه‌رگرت و خۆۆمان ئاماده كرد‌و شه‌و ئه‌بو عامل هات و وتی كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه بۆ سلێمانی گوازراونه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ناوهكانیانه بیانبه‌ن و، منیش وتم ئێمه به‌یانی زوو ئه‌رۆێن و پێویسته ئاماده بن و هه‌ركه‌س زوو نه‌یه‌ت ئێمه به‌جێئه‌هێڵین .
رۆژ بووه‌وه‌و نان و چامان خوارد‌و چه‌كه‌كان باركران و كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه هاتن و ژماره‌یان 16 كه‌س بوو منیش وتم زۆر سارده‌و رێگاوبان به‌فرو شه‌خته‌یه‌و دووره ئه‌وه‌ی ناتوانێت لێره بمێنێته‌وه‌و پاشان كه‌وتینه‌رێ و هه‌رچۆنێك بوو گه‌یشتینه نۆكان و، رۆژی دواتریش له نۆكان گه‌یشتینه گوندی بێوران و به‌فر زۆر بوو له‌وێ خه‌ڵكی گوند وتیان به شاخدا ناتوانن برۆن و رێگای ماشینیش ( ئۆتۆمبیڵ) له به‌ر نزیك بوونی له سه‌رده‌ست ئاسان نییه و سوپای ئێران چاودیری رێگاكه ئه‌كات.
بیوران نزیكه له شاری سه‌رده‌شت و هه‌روا له كێلێ كه ئێستا بووه‌ته ده‌روازه له نێوان كوۆدستان وئێرانه و نزیكه له قه‌ڵادزێ و به هؤی قاچاغچێتی حزبی به‌عس كه‌سانی خۆی به ئاسانی خزاندووه ناو ئه‌م گونده‌و مانه‌وه لێره ترسناكه‌و جگه له هاورێ عه‌بدولكه‌ریم هه‌موو هاورێیان عه‌ره‌بن بۆیه سێ كه‌سم له گونده‌كه دۆزێیه‌وه به كرێ به‌یانی زوو له گه‌ڵ هێسترو باره‌كانیان تا دێی ده‌رمان ئاوا هاوكارمان بن و هاورێ عه‌بدولكه‌ریم سه‌رپه‌رشتی هاورێیان بكات و له سه‌رشاخ بگه‌نه گوندی ده‌رمانئاواو، رۆژی داهاتوو شه‌فه‌ق عه‌بدولكه‌ریم و هاورێیان چوون و من و سێ كه‌سه‌كه‌و هێسترو باره‌كان به رێگای ئۆتۆمبیل و له رێگای مه‌ترسیدار ده‌رباز بووین و گه‌یشتینه ده‌رمان ئاوا.
له دانیشتوانی گوند زانیمان هێستر به باره‌وه ناتوانێت به‌ناو به‌فری شاخی زه‌ردگ بروات و رێگاكه به هۆی ره‌نوو كردن ( هه‌ره‌س) زۆر ترسناكه. شه‌و هه‌شت كه‌سمان به كرێ گرت و بۆ به‌یانی هاورێیانم كۆكرده‌وه‌و وتم ئه‌م رێگایه ترسناكه‌و ئه‌وه‌ی گورجوگۆڵ نه‌بێت ئه‌كه‌وێته ژێر به‌فرو پێویسته هه‌موو وریابن و یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن و پاشان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌مان ( هاورێیان و كه‌سانی بارههڵگرو هێستره‌كان) به‌بێ بار كه‌وته‌رێ و زۆر به سه‌ختی و ناخۆشی گه‌یشتینه باره‌گای حزب له گوندی دولكان و هاورێ بابی تارا بیرۆكه‌كه‌ی به‌دڵ بوو كه چه‌كه‌كان به كۆڵبه‌ر گه‌یانده باره‌گای حزب.
3/3/2021