من دەمزانی کە رۆزێک دێت هەواڵی مەرگم دەنێری
تەنها ئازارو ئەشکەنجە پەیامێکەو پێم دەسپێری
ئاخر گوڵم .. گوڵی عیشق پایز بۆنی هەیەو گەشە
گوڵی عیشقی منت وەراند ئێستا وەرزی بەختم رەشە
من رێبواری رێگەی عیشقم نامۆم بەم خاک و وڵاتە
ئێستا دڵم لانەی خەمەو خەیاڵیش خەراباتە
گوڵ خەندەم پایزێتی و خونچەی حەزم هەڵدەوەرێ
تەنها خۆم و خەم شک دەبەم نیە بۆ باڵام سێبەرێ
عومەر سەیدە – نەرویژ