كچه هونه‌رمه‌ندى گۆرانیبیَژ و شاعیری كچ كه‌ژاڵ ئاده‌مى له‌و ماوه‌یه‌دا دوائهلبوومى خۆی به‌ناوى “ولاَتى عه‌شق” بلاَوكردۆتهوه، كه ئه‌لبومه‌كه 7 گۆرانى له‌خۆ دهگریَ و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى چوارچراوه بلاَو كراوه‌ته‌وه. ده‌رباره‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه كه‌ژاڵ ئاده‌مى گوتى: نوێترین به‌رهه‌می مۆسیقایی من به ناوی *وڵاتی ئه‌شق* پاش سێ ساڵ هه‌وڵدانی ماندوونه‌ناسانه له سه‌رتاسه‌ری کوردستان بڵاو بوه‌ته‌وه و که‌وتوه‌ته به‌رده‌ستی هاووڵاتیانی ئازیز. ئه‌م به‌رهه‌مه 7 گۆرانی له‌خۆ گرتوه. له‌م به‌رهه‌مه‌دا ئاماژه‌م داوه به چه‌ندین بواری جیاواز. هه‌ندێک دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیم خستوه‌ته ژێر چاویلکه‌ی ڕه‌خنه‌وه، باس له خۆشه‌ویستی ئه‌که‌م به هه‌مو ڵانتایهوه، باس له ته‌نیایی مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌که‌م، ڕێزم له شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان گرتوه و قه‌ڵه‌می ژنم ئاوێته‌ی مۆسیقا کردوه و هه‌وڵم داوه ده‌نگێک بم بۆ ئه‌ده‌بیاتی ژنان.
ده‌رباره‌ى ئاواز و هۆنراوه‌كانى ئه‌و ئه‌لبومه گوتى: سه‌رجه‌م ئاواز و مۆسیقای ئه‌م به‌رهه‌مه مامۆستای به‌توانا و ڵایهبهرز *عه‌لی شه‌کوری* دایڕشتوه، له سێ گۆرانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا شیعره‌کانی خۆم به‌کار هێناوه و دوو شاعیری میوانیشم هه‌یه که به قه‌ڵه‌می به‌هێزی خۆیان به‌رهه‌مه‌که‌میان ڕازاوه‌تر کردووه، ئه‌وانیش “فروغ فروغزاد و كاوه حوسیَن”ن.
له‌باره‌ى بهرههمهیَنان و هاوكاریشه‌وه كه‌ژاڵ ئاده‌مى گوتى: هه‌موو ئه‌رکی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م ئاڵبۆمه له ئه‌ستۆی خۆم بووه و هیوادارم جێگای ڕه‌زامه‌ندی هه‌مو لایێک بێت چونکو ئه‌وساته‌یه که هه‌مو ماندویه‌کانم ئه‌حه‌سێته‌وه.
جیَی ئاماژه‌یه كه‌ژاڵ ئاده‌مى جگه له گۆرانى گوتن شیعریش دهنووسیَ و وه‌كو ده‌نگی كچه كوردیَكى رۆژههلاَتى له ته‌واوى كوردستان ناوى هه‌یه.
1. دایکی شیعری ژنان، شاعیری وره‌به‌رزی ئێرانی * فروغ فه‌ڕوخزاد*.
شیعره‌کانی فروغ ده‌نگێکه بۆ ژنی سه‌رده‌م و هه‌ناسه‌یێکه بۆ باوه‌ڕ به‌خۆ بون. فروغ وشه ته‌زیوه‌کانی خۆی له کوانوی خه‌یاڵی داگرساویدا کرد به ده‌زوی شیعره‌وه و ملوانکه‌یێکی تازه‌ی ڵێشکهشی سه‌رده‌می خۆی کرد و کاریگه‌ریێکی درێژخایه‌نی له سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی ژنان به‌جێ هێشت. به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم فروغ بلیمه‌تێک بو بۆ سه‌رده‌می خۆی و ڵاش خۆی.
2. شاعیری لێوان لێو له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی * کاوه حوسێن*
شیعره‌کانی کاوه زایه‌ڵه‌ی هه‌نسکه هه‌نسکی ڕێبواری شه‌قامه‌کانی خۆشه‌ویستیێکی دۆڕاوه و ته‌فسیری دواساته‌کانی چیرۆکی ئه‌شقێکی فه‌وتاو. یه‌کێک له گۆرانیه‌کانم که به قه‌ڵه‌می ئه‌م شاعیره نوسراوه ڕه‌خنه‌یێکه له کۆمه‌ڵگاکه‌مان، هاوارێکه دژی کۆنهڵهرستی و زریکه‌یێکه بۆ ڕاچڵه‌کاندنی بیر و بڕوا نوستوه‌کان.
ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن کۆمپانیای * چوارچرا* که به پشتیوانی گه‌رمی خۆی پشکۆی هیوامی داگیرساند له چه‌ندین نوسخه‌دا تۆمار کراوه و له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له کۆتاییدا سوپاسی بێ پایانم پێشکەش به دوکتۆر ناسێح قه‌ره‌داخی، سولێمان چیره (هێرش)، نه‌جمه‌دین غوڵامی، عێرفان زه‌نگه‌نه، ئاسۆ دیلان و هه‌مو ئه‌و ئازیزانه ئه‌که‌م که به موحه‌به‌ت و پشتیوانیان هانده‌رم بون که بتوانم ئه‌م به‌رهه‌مه‌تان پێشکه‌ش بکه‌م.