سەدیق سەعید رواندزی : یەکێک لەو رەگەزە ھونەریانەی کە لە بونیادی تێکستی شیعری ھەیە,بە جیاواز لە ھەموو تێکستە ئەدەبیەکانی دیکەی وەک (چیرۆکءرۆمانءپەخشان), ئەو ھارمۆنیاو مۆزیکءریتمءءێنە ھونەریانەیە کە لە شیعر دانەو دەبنە ئەلقەی بە ستنەوەی خوێنەر بە شیعر.
ئەوە بۆیە ئێمە ھەرگیز لە خوێندنەوەی شیعر جارس و بێزارنابین چونکە ئەو گوازرشتە رۆمانسییەی دەربرینی زمان کە لە شیعردا ھەیە و بە ھۆیەوە چەندین وێنەی ھونەری جوان بەرجەستە دەکرێن و چێژمان پێدە بە خشێ ,کەمتر لە رە گەزە ئەدەبیەکانی تر دەبینرێت. زمان لە تێکستی شیعریدا بوونێکی مە جازی ھەیە,بە بەراورد لە گەڵ چیرۆکء رۆمان کە زمانێکی ریالیزمیانەیان ھەیە. وشە لە شیعردا چوارچێوەیەکی (ئیدیۆم)ی ھەیەء ھەمان ئەو رەھەندە جێگیرء دیاریکراوەی نییە وەک ئەوەی لە فۆرمە کۆمەڵایە تیەکەی زمان دەیبینین کە لە ژیانی رۆژانەماندا بە کاری دە ھێنین. بە دەربرینێکی تر وشە لە دەقی شیعریدا دەشێ چەندان ماناو راڤەو ئاماژە بگە یە نێتء ھەمان ئەو دەلالەتە زمانەوانییەی نە بێت وەک ئەوەی لە فۆرمە کۆمەڵایە تیەکە ھەیەتی . بۆیە شە دەبینین زۆرجار لە تێکستێکی شیعری وشە بە شێوەیەکی تر دەردەکەوێت کە رەنگە بۆ خوێنەر ئاسایی نە بێت , بەو مانایەی ھەمان ئەو واتا مە جازیەی نییە کە پێی دە ناسرێتەوە. ھەرئەمەشە وادەکات کە وشە بەبەردەوامی لە پرۆسەی شیعر نووسیندا لە گەمەیەیەکی بەردەوام دابێت. ئەگەر چی زۆرجار ئەو یاریکردنء تەوزیفکردنەی وشە لە چوارچێوەی دەربرینی زماندا شوێنء جێگەی خۆی ناگرێتء زمان خاڵی دەکاتەوە لە ئستاتیکا. دیارە ئەمەش دەرەنجامی ئاشنا نەبوونە بەو شێوازەی زمان. بۆیە ئە گەر سە رنج بدەین دەبینین لە بە شێکی ھەرە گەورەی پانتای شیعری کوردی بە تایبەتیش نەوەی ئێستا ئەو کێماسیە زمانەوانیە ھەیە . چونکە بە شێکی زۆر لەوانەی شیعر دەنووسن وادەزانن تەمومژیەتی زمانء ئستاتیکی زمان لەوە دایە دەربرینء گوزارشتی ناوازە ء بە یە کەوەنانی وشە ( ھە رچۆ نێک بێت) لە دەقدا بە رجەستە بکەن بەو مەبە ستەی زمانێکی جیا بە رھەم دێنن , بە ڵام ھەموو ئەمانە دواجار زمان دادەماڵن لە بابە تیبوون. ھەر ئەمەشە ئەمرۆ وایکردوە تائەندازەیەکی زۆر خوێنەر سە لیقەی خوێنەوەی شیعری نەبێت. چونکە بەناوی شیعرەوە ھەزاران دەقی بێ مانا دە بینین کە لە ورێنە بەو لاوە ھیچ شوناسێکی تر ھەڵناگرن. بێگومان کەزمانیش نەتوانرا بە شێوەیەکی جوان تەوزیف بکرێت لە شیعرء وێنەی ھونەری جوان بە رھەم بێنێت ئەوا ئەو دەقە خاڵی دە بێتەوە لە شیعریەتء چێژ. لەو روانگە یە شەو (بۆدلێر)ی شا عیر دەڵێ( شیعر تەنیا زمانە) واتە بە بێ زمان ناتوانرێت شیعریەت لە دەقدا دروست بکەین.کەواتە بۆ ئەوەی بە لایەنی کەمەوە لە شیعر نووسین نەکەوین دەبێ ھەمیشە زمان وەک فابریکایەکی وشە بخەینە گەر.بە بێ دەوڵەمەندی لە زمانء بارگاویکردنی بە وشەو چەمکء دەستەواژەی نوێ ئە ستەمە شیعر بنووسینء تووشی کاوێژکردنەوە نەبین.یان جیاوازی لە شوناسی شیعری بێنینە ئاراوە. (شێرکۆ بێکەس) بە نموونە بۆیە تاکو ئێستاش پێشەنگی شیعری کوردیە ,چونکە بە لای منەوە ھەر تەنیا شاعیر نییە بە ڵکو کارگەیەکی دروستکردنی وشەو دەربرینی شیعریە. بە بێ باکگراوەندێکی گەورەی زمان_ وشە_ دەربرین_ ئەستەمە بتوانرێت بە ردەوامی بە چەمکی شیعرو شاعیریەت بدرێت. چونکە دواجار جۆرێ لە خۆ جوینەوەو دووبارەبوونەوەی یەک وێنەی ھونەری شیعری لێدەکەوێتەوە.ئەگەر سەرنج بدەین ھاوتای (شێرکۆ بێکەس) لەو زەمەنە مێژوویە دیاریکراوە چەندین شاعیری دیکەش شیعریان نووسیوە. بەڵام سەرەنجام تەنیا ئەو توانی بەردەوام بێتء ئەوانی تر ئە ستێرەی شیعریان زوو کواژایەوە.چونکە نەیانتوانی زمانێک بۆخۆیان دروست بکەن کە ببێتە بەر مەبنای بەردەوام بوونی پرۆسەی شیعر نووسینیانءدواجار شوناسی شیعریان پێ بناسرێتەوە.بۆیەشە ئەگەر سەرنج بدەین ھەمیشە بە ھۆی نەبوونی ئەو زمانە تایبەتەوە شاعیرانی ئێمە لە رووی شوناسی شیعریەوە بەئەندازەیەک لە یەکتریەوە نزیکن کە زۆر بە ئەستەم لە یەکتری جیا دەکرێنەوەو دەناسرێنەوە. کەواتە ھەوڵدان بۆ بیناکردنی شوناسێکی شیعری تایبەت, بە بێ ھەوڵدان بۆ بیناکردنی زمانێکی شیعری تایبەت ئەستەمە چونکە دواجار ئەو زمانەیە بە ردەوامی بە مانەوەو ئەزموونی شیعری شاعیرێک دەدات وەک ئەوەی لە ئە زموونی شیعری شێرکۆ بێکە س دە یبینین.
(شەڵالم بە عەتری ئێوارە)* کۆ شیعرێکە , بە زمانێکی سادەو رەوان بێ گرێءگۆل نووسراوەو لە ھەندێک دەقدا زمان تواتیویەتی وێنەی ھونەری جوانءمۆزیکء ریتمی شیعری جوان بەرھەم بێنێت. بە ڵام لە گەل ئەوەشدا لە ھەندێک دەقی تر زمانی شیعرەکان تا رادەیەکی زۆر واقیعیانە بۆتەوەو نەیتوانیوە ئەو چێژە شیعریە دروست بکات کە ئێمەی خوێنەر لەکاتی خوێنەوەی ھەر دە قێکدا بە دوایدا وێڵین. لە راستیدا ئەگەر پەیوەندی شیعر بە رەگەزەکانی دەوروبەرمانەوە پە یوەندیەکی ھەمیشەیی بێتء بە شێوەیەک لە شێوەکان شیعر رەنگادانەوەی ئەو دۆخە سایکۆلۆژیءسۆسیۆلۆژیە بێت کە شاعیر تیایدا دەژیتء دەرەنجامی روانینی شاعیریانەی خۆی بێت بۆدیاردەو رووداوەکان, ئەو بە دیوێکی تردا ئەو پەیوەندیە دەبێ سە رلە نوێ بە رجەستە بکرێتەوە بە مەبەستی بە رھەم ھێنانی وێنەو شیعریەت لە دەقدا. دەنا ھیچ جیاوازیەک نامێنێتەوە لە نێوان شیعرو ئەو کردارانەی رۆژانە دەیانکەین. بە دەربرینێکی تر ھەر دیاردەو رووداوێک کە تەوزیف دەکرێتەوە لە شیعردەبێ ئەو رەھەندو چوارچێوە کرداریءریالیزمیەی نەمێنێتء رەھەندێکی سیمبولگەرای وەر بگرێت. چونکە ئەگەر بەو پێوەرە نەبێت ئێمە ھەموومان دەتوانین شیعر بنووسینء لە کاتێکدا بە پێچەوانەوە یە . من تائێستا نەمتوانیوە تەنانەت یەک دێر شیعریش بنووسم . بۆیە گەر سەرنج بدەین دەبینین لەو کۆشیعرەداء لە ھەندێک دەق زمان تارادەیەکی زیاد لە پێویست واقیعی بۆتەوەوبە داخەوە ئەمەش چێژی شیعریەت دەکوژێ لای خوێنەر تەنانەت لە ھەندێک شیعردا شاعیر راستەو خۆ بە بێ ھیچ تەوزیف کردنەوەیەکءمەدلولاتێکی تر ناوی شوێنء کەسء بابەتەکان دێنێت کە ئەمە بۆ چیرۆکء رۆمان رەنگە شیاوبێت بە وپێیەی زمان لەو رەگەزانەدا زمانێکی (گێرانەوەو تۆمارکردنە) بەڵام بۆشیعر ھەرتەنیا ئاماژەکردن نییە بە ڵکو شیعریەتءریتمیشە . بۆنموونە شاعیر دەڵێ:_
عەیامێکە ئارەزووی سەفەر دەکەم
ئیتر با بۆشوێنێکی نزیکیش بێت
بۆئەو دیو حەوشەی ماڵەکەشمان
بابۆ بەردەم دوکانی(بە ھرام)یش بێت (لا٨٧)
ئەگەر سەرنج لەو کۆپڵە شیعریە بدەین دەبینین شاعیر وێنەی بە شێکی بچوک لەو ژیانە جەنجاڵەی ئەمرۆی خۆی دەکێشێت, کەنەک تەنیا ئەو, بەڵکو ئێمە ھەموومان گیرۆدەی ئەو وەرسیء ماندووبونەی ژیانی ئەمرۆمانینءھەموو رۆژ بۆ ئێمە یادەوەریەکی تاڵە. کەواتە جیاوازی شیعر لێرەدا لەگەڵ ئەو کردارانەی ئێمە رۆژانە رووبەرووی دەبینەوە ئەوەیە , کە شیعر دروست وەکو خۆی ھەمان ئەو وێنە ریالیزمیە بە رجەستەناکاتەوە لەدەق وەک ئەوەی کە ھەیە . بە ڵکو مەدلولاتی دیکەی شیعری پێ دەبە خشێ.بەو ھۆیەشەو شیعریەتء وێنەی ھونەری دێتە ئاراوە. کە چی زمان لەو کۆپڵە شیعریەی شاعیردا تا ئەو رادەیە واقیعی بۆتەوە کە ئێمەی خوێنەر دەزانین باسی چی دەکاتء تەنانەت ئاماژە بۆ شوێنء ناوی کەسەکانیش دەکات. کە ھاورێیەکی شاعیرەو لە نزیک ماڵی ئەو دوکانێکی ھەیە.
شیعرەکانی دوو توێی ئەو بەرھەمە شیعریە دەتوانم بڵێم رەنگدانەوەی سە فەری ژیانی شاعیرەوە نووسینەوەی یادەوەریەکانیەتی لە سەردەمی منداڵیەوە تائێستا.بە یادەوەریە جوانءناشرینەکانیشەوە. بە شێک لە وشیعرانە لە فەزایەکدا یەکدەگرنەوە ئەویش چەمکی غەریبیء ئەو بە یەکدادانە سایکۆلۆژیەیە کە مرۆڤەکانی ئەو سەردەمە لە گەڵ مۆدێلی کۆمەڵایەتی ئێٍستای ژیان ھەیانە.بۆیەشە دەبینین وەک چۆن کۆی گوتاری شیعری کوردی لەمرۆدا ھەڵگری پەیامێکی تەژی لە نائومێدیە , بەھەمان شێوە شیعرەکانی ئەو بەرھەمەش بەدەر نین لەو دنیابینیە.بۆیەشە لەھەندێ ساتدا لە دەربرینە شیعریەکان تارادەیەکی وا ھەست بە نائومێدی شاعیر دەکەین, کە تیایدا تەواو نائومێدی و غەریبی لێ دەتکێءتاسەی گەرانەوە بۆسەردەمێک دەخوازێت کە گەورەبوون وەک گەورەترین نەھامەتی ژیانی مرۆڤەکان رووی تێ نەکردبوو.چونکە دواجار ئەو گەورەبوونەیە سەرچاوەی گشت مەرگەساتەکان بەو پێیەی درک کردنء بیرکردنەوە دێنێتە ئاراوە لە بەرامبەر بوونء ژیاندا بە پێچەوانەی زەمەنی منداڵی کەزەمەنی بە رائەتە بۆیە شاعیر دەڵێ:_
من دەمێکە ئارامیم لێ ھەڵگیراوە….
یاخود دەڵێ:_
کۆڵانی منداڵیم پرە لە گەمەو گاڵتەو گەپ
ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بۆ ھاوتا کردنی دوو زەمەنی جیاو دژ بە یەک کە منداڵیەتیءگەورەبوونە, ئەمە لە لایەک لە لایەکی ترەوە ئێمە کاتێ ئەو کۆپڵە شیعریە دەخوێنینەوە لە دەرەنجامی پرۆسە ی خوێنەوەو فۆنەتیککردنی دەنگءءێنە شیعریەکان , ھەست بەوە دەکەین کە حوزنێکی گەورە ناخی شاعیری گرتۆتەوەو ئارەزووی منداڵبوونەوە دەکات , وەک تاکە رێگەی دەربازبوون لەو ژیان بێ مانایەی ئەمرۆَ,ھاوکات شاعیر بە سکاڵاوە دەروانێتە ژیانی ئێستای , وەک ئەوەی خاڵیە لە ھەموو شادومانیءبە ختەوەریەک,بە بەراوردک لە گەڵ دوێنێ . چونکە جۆرێک لە گازاندەکردن لە ھەمبەر ژیانی ئێستای دەردەبرێت. تەنانەت نەک ھەر ئەمە بە ڵکو بەتوندیش ھەموو ئەو دیاردەو توخمءدەرکەوتە نوێیانەی ئەمرۆش کە دەرەنجامی مۆدێرنەو گلۆبالیزمنء ئاڵۆزبوونی ژیانی مرۆڤەکانءنامۆبوونی روحی کە سەکانی لێکەوتۆتەوە, رەتدەکاتەوەو گەرکیەتی ئەوانەی پێشوو بێنێتەو یاد خۆی وەک ئەوەی شاعیر دەڵێ:_
ئێوارەی سادەییت باش ئەی یار..
ئێوارەی کلدانءھەوری
شانەی داری شۆرە کچێک
کە ھێشتاکە سیشوارو مسکارو
شامپۆ نابەلەدە…
ھەموو ئەو دیاردانەی شاعیر لە وکۆپڵە شیعریە جوانەدا , ئاماژەی پێداون بە رھەمی ئەو مۆدێرنەو ژیانە نوێیەی ئەمرۆمانە . کەچی شاعیر سادەییء ساکاری ژیانی دوێنێی کچانی ئێمەی بە لاوە جوانتر بوە لەوەی ئەمرۆ ھەیە . ئەو گەرانەوەیەی شاعیر بۆ دوێنێء نیشاندانی وێنەی راستەقینەی مرۆڤەکان بە بێ ئەو شێواندنەی ئەمرۆ دەیبینین . دەرخستنی ئەو دیو گوتارە نەبینراوەی مۆدێرنەیە کە ھەموومان لامان وابوو فریادرە سێکە بۆمانء لە ژیانی دۆگمای دوێنێ رزگارمان دەکاتء بە ھەشتێکمان بۆ بونیاد دەنێت کە چی بە پێچەوانە کەوتەوە. ئەمەش والە شاعیر دەکات کە جوانی راستەقینەی یارەکان لە(کلدان)ء(ھەوری) ببینێت لە جیاتی سیشوارشامپۆ. شاعیر دەیەوێت بە ئێمە بلێت کە جوانی راستەقینەو پاکی کۆی دیاردەکانی ژیان تا ئەو ئاستە بوو کە دەستی بێ ئامانی تەکنەلۆژیا نە یشێوانبوون , لەراستیدا شاعیر نەک ھەر ئەمە بە ڵکو کۆی ماناکانی ژیان لە دوێنێدا دەبینێتءلە بەرامبەر ژیانی ئێستا غەریبیء نائومێدیەکی گەورە رووی تێکردوە بە رادەیەک ئومێدێک شک نابات بۆ دەربازبوون ھەروەک دەڵێ :_
پڕم لەوەرسی
برستی مانەوەم لێبراوە
مانەوە لە ناو زۆنگاوێک کڵاوە رۆژنەیەک شک نابەیت
وشکی بکاتەوە
شایەنی ئاماژەکردنە ئەو تایبەتمەندیە کە غەریبیء نائومێدیە بە کۆی گوتاری شیعری کوردیەوە دەبینرێت لە واقیعی ئەمرۆدا.
ھەڵبە تە ئێمە لە سەرەتادا ئاماژەمان بەوەدا کە وشە لە تێکستی شیعریدا رەھەندێکی مەجازی ھەیەو دەربرینە زمانەوانیەکان مەرج نییە بەھەمان ئەو فۆرمە بێت کە لە چوارچێوەی ئاسایی زمانەوانی دەبینرێت.بۆنموونە ئەگەر وشەی(چیا) وەربگرین دەبینین ھێمایە بۆ خودی چیاء شاخ بەڵام ھەمان ئەو وشەیە لە گوتاری شیعری مانایەکی تر وەردەگرێت, کە تیایدا ھێمایە بۆَ(نەبەزین)و(خۆراگری)ء(ھەڵنەکەندن)ء(رووبەرووبونەوە)(سروشت)…تد. کەواتە دەکرێت لە شیعردا زیا لە واتاو مانایەک بدرێتە پاڵ وشە. بەڵام نابێت بە وھۆیەوە شاعیر ھەوڵی بەرجەستەکردنی وێنەیەکی شیعری ناوازەبدات, بە پاساوی ئەوی زمانێکی سیمبولگەرایی لە دەقدا بونیاد دەنێت.بەو ھۆیەشەو شیعریەت لە دەقدا ونبکاتء وێنەیەکی ھەڵگەراوە بە رجەستە بکات. بۆنموونە (بەرد) تایبەتمەندیەکی ھەیە کە رە قە کەواتە نابێ بە ناوی شیعرەوە بڵێن( وەک بەرد نەرم بوو) یانیش بلێین وەک رۆژ تاریک بوو. لە راستیدا ئەگەر بە شێوەیەکی ورد بروانینە بەرھەمی شیعری کوردی لەمرۆدا بە تایبەتیش شیعری گەنجانء لاوانء ئەو نەوەیەی بە شێوەیەکی بەرفراوان شیعر دەنووسن رەنگە نموونەی سە یری لە وشێوەیە زۆرببینین.کە ھەندێکیان ھیچ واتاو مانایەک ناگەیەنن. بە ڵکو ناونراون شیعرو تەواو.بۆیە دەبێ شاعیر ھەوڵبدات وێنە شیعریەکان بە شێوەیەک بەرجەستە بکات کە لە لایەکەوە شیعریەت بەرھەم بھێنێتء لە لایەکی تریشەوە ئاماژەو ماناکان ون نەکات .لە لایەکی ترەوە شاعیر دەبێت لە پرءَسەی شیعر نووسیندا وردەکاریءسەلیقەییء تێروانینێکی وردبینانەی ھەبێت بۆ ھەموو دیاردەو کردارو رووداوەکانی دەوروبەرو, بۆ ئەوەی کاتێ لە شیعردا بە رجەستەیان دە کات تووشی لادانی زمانەوانی نەبێت. لێرەد ئێمە ئاماژە بە چەند نموونەیەکی بچوک دەکەین لە کۆشیعری( شەڵاڵم بە عەتری ئێوارە) کە بە بۆچوونی ئێمە وەک خوێنەرێک لەرووی دەربرینء ئاماژەوە لە نگیەکیان پێوەدیارەو دەکرا شاعیر وردتر لە سەر ئەو وێنە شیعریانە بوەستایە. بۆنموونە:_
*شاعیر دەڵێ(دەنگی ترپەی پێ لا١٩) لەراستیدا بۆ دەنگی پێ (چرپە) بەکاردێتء ترپە تەنھا بۆ لێدانی دڵە..
*شاعیر دەڵێ(ژنە قەرە جێک ناو لەپی خوێندمەوە لا١٩) بێگومان ئەوانەی فاڵ دەگرنەوەو ناو لەپ دەخوێنەوە, مرۆڤی ئاسایی نین بەڵکو (فاڵچین) کەواتە شیاوتربوو بڵێ (ژنە فاڵچیەک یان قاوە گرەوەیەک).
*شاعیر دەڵێ(رادەپسکێء خۆی نادات بە دەممەوە لا٢٠) مادام کردارەکە راپسکانێیە کەواتە دەبێ بَلێت خۆی نادات بە دەستمەوە.
*شاعیر دەڵێ( دەنکە زەنگیانەی یادەوەریەکانمان کۆدەکەینەوە لا٣١) لە راستیدا بۆ دەنک ( خڕکردنەوە) بە کاردێت چونکە کردارێکی تاکیە لە بری کۆکردنەوە کە ئاماژەیە بۆ کردارێکی گەورەتر.
*شاعیر دەڵێ(میلی تەمەنمان دەبەینەوە دواوە لا٣٣) بێگومان ئێمە دەڵێین میلی تەمەنمان ( دە گێرینەوە) دواوە. چونکە مەبەست لە میل میلی کاتژمێرە.
*شاعیر دەڵێ(رەیحانەی بەر بسکی کچێک لا٣٥) بە بۆچوونی من جوانتر بوو بڵێت (ژێر بسک) چونکە بەر زۆرتر بۆ ئامێزو بەرۆک بەکاردێت.
*شاعیر دەڵێ (جانتای نیگەرانیە کانم دەپێچمەوە لا٤١) لە راستیدا ئەوەی دەپێچرێت ھەگبەیە نەک جانتا . دەبێ بڵێت (جانتای نیگەرانیەکانم ھەڵدەگرم)..
*شاعیر دەلێ(چاڵی زەردەپەرێکی تر دێتەوە رێم لا٤٥) بە بۆچوونی من جوانترە بڵێت دەکە وێتەوە رێم..
*شاعیر دەڵێ( ئەویش ھاتء بە رەنگی خۆی دامی پۆشی لا٤٥) دامی پۆشی مۆزیکی نییە , دایپۆشیم مۆزیکی ترە. ئەمە لە لایەک, لە لایەکی ترەوە مادام کردارەکە (رەنگ کردنە) کەواتە دەبێ بڵێت ( رەنگی کردم) چونکە داپۆشین شتی تریش دەگرێتەوە . بۆنموونە بە چە ترێک دامپۆشە….
*شاعیردەڵێ(خەیاڵی رنینەوەی رەزی ترێ دەستی گرتم لا ٤٧) بێگومان بۆ (ترێ) لێکردنەوە بە کار دێت ،نەک ( رنینەوە) چونکە ئەمە بۆ قەزوانء بەروبوومی ترە.
*شاعیر دەڵێ(رێگایەکیش نۆشم دەکات لا٤٩) بێگومان شیاوترە بڵێت ونم دەکات نەک نۆشم دەکات.
*شاعیر دەڵێ(پرە لەوردە شوشەی رژاوی پەنجەرە ٥٣) بێگومان بۆ شوشە شکان بەکاردێت لە بری رژاو.
*شاعیر دەلێ( ھاورێءبرادەر لا٥٤) ھەردووکیان ھاوواتان کەواتە یە کێکیان زیادە..
*شاعیر دەلێ ( سەرنجی ئەو بێچوانە دەدەم ھێلانەیان پر کردوە لە قسەو جریوەیان دێ لا٥٧) ھەڵبەتە ھەموو بێچوێک جریوە ناکات, کەواتە دەبێ بڵێت سەرنجی ئەو بێچوە مەلانە دەدەم.
شاعیر دەڵێ ( لە عەسراندا بە دەم خواحافیزی ھەتاو لا٦٣) بێگومان خۆر لە مەغریبدا ئاوا دەبێت نەک عەسر.
شاعیر دەڵێ(کەناری جۆگەیەک کۆمان کاتەوە لا٦٧) بۆجۆگە رۆخ یان قەراغ بە کاردێت , کەنار زیاتر بۆدەریایە.
*شاعیر دەڵێ( ئارەزووم لە قاوەیەکی تاڵە لا٧٧) سیفەتی تاڵ زیادەیە چونکە قاوە بە خۆی تاڵە . جێگە ئاماژەدانە چەندین شاعیری تریش بەھەمان شێوە دەنووسن.
*شاعیر دەڵێ ( وردورد بمشۆ لا٧٧) ئێمە ھەرگیز ناڵێین ورد ورد بمشۆ , بە ڵکو دەڵێین ( جوان جوان بمشۆ یان بیشۆ).
*شاعیردەڵێ (باوەشی رانە ھەورێکی تەریو لا٩٤) بە بۆچوونی من لە بری رانە ھەور شیاوتر بوو بڵێ پەلە ھەور.
*شاعیردەلێ(تنۆکێک ئاوی پشتی پیاوێکی نورانی بوومءرژامە رە حمی ژنێکء لە کۆشی ئەو دا کەوتمە خوار لا١٠٠) بێگومان مادام تنۆکە ئاوێک بوەو چۆتە نێو رەحمی ژنێک , کەواتە دەبێ بڵێت لە دامێنی ئەو کەوتمە خوار چونکە باوەشء دامێن جیان لە یەکتری.
*شاعیر دەلێ( ھەگبەی سەفەر دەکەمە شان لا١٨) لە راستید جانتا دەکرێتە شانء ھەگبە دەکرێتە کۆڵ یان پشت…
*شاعیر دەلێ (شەیتانێکی شەڕانی) ئاوەڵناوی شەڕانی زیادە, چونکە شە یتان بۆ خۆی ھێمایە بۆ ئاشوبءشەڕءتێکدان .
*شاعیردەڵێ(مەلی قەرەجیم باڵ بگرێءتا ئەو دیوی سنووری نامۆیی برۆَم) مادام کارەکە پەیوەندی بە باڵ گرتنەوە ھەیە , کەواتە دەبێ بلێت (بفڕم) نەک برۆم. چونکە رۆیشتن کرداری تریش دەگرێتەوە.
بێگومان ئەمانە چەند سەرنجێک بوون کە ئێمە وەک خوێنەر تێبینیمان کرد لە شیعرەکان. وێرای ئەمەش لە چەندین شوێن شاعیر وشەی عەرەبی بە کارھێناوە کە ئێمە ھاوواتای ئەوانەمان لەزمانی کوردی ھەیە بۆنموونە وەک( ئەسەف _حوزن_نور_یەئس_ لەعنەت_ …تد) ھاوکات چەند وشەیەکیشی زیاد لە جارێک دووبارەکردۆتەوە لە شیعرەکاندا وەک(سورباو_نارنجی_ئێواران_مەراق_تەنیایی_ خۆر_زەردەپەڕ_چاوەرێ _ عەتر_شیلە_خەون_ ھەنیە_….تد) کە پێویست نەبوون . لە کۆتاییدا ھیوای سەرکەوتن بۆ شاعیر دەخوازم بەو ھیوایەی لە داھاتوودا بتوانم بە درێژی بێمەوە سەر شیعرەکان….
تێبینی/ شەڵاڵم بە عەتری ئێوارە بەرھەمێکی شیعری ھاورێم نوری بێخاڵیەو ئەمساڵ بە چاپی گە یاندوە…