وشه هێمای گه‌یاندنی زانیاریه ، وه‌رگێڕی مه‌به‌سته نرخ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر بیسه‌ر و خوێنه‌ری داده‌نێ . ده‌نگ و ڕه‌نگی هه‌یه کاردانه‌وه لای وه‌رگره‌که‌ی دروست ده‌کا . لهههربوارێک به‌کاربهێندرێ به‌رپرسیاریه‌تی ده‌خاته‌سه‌ر که‌سه دهربڕهکهی .
هه‌موو جۆره زمانی گه‌لان و شێوازه‌کانی پێئاخافتنی تایبه‌تمه‌ندی وشه‌ی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه هه‌ندێ وشه جیهانگیریه تۆن و واتاکه‌ی ناگۆڕێ ئه‌گه‌ر پیت و هێمای نوسینه‌که‌شی بگۆڕێ ، زۆرتایبه‌ت بواره زانستی و داهێنانه ته‌کنه‌لۆجیه‌کان کوانووی ئه‌و وشه و زاراوانه‌ن . باسه‌رتان نه‌یه‌شێنم کورت‌بڕی مه‌به‌ستم: پێویستی به‌کارهێنان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاست و دروستی وشه کوردیه ڕه‌وانه‌کانه له‌باتی وشه خوازراوه یا داتاشراوه سه‌رده‌م به‌سه‌رچووه‌کان . خۆ زمانی کوردی زیندووه چه‌ندان ملیۆن خه‌ڵک پێ ی ده‌دوێن ! کارگه‌ی داڕشتنی وشه‌ی شیاوه ئه‌گه‌ر شێوازه لاساییه کۆنه‌که‌ی جاران پشتگوێ بخرێ وه‌ک داگیرکه‌رانی کوردستان به‌سه‌پاندنی ئاین و که‌ڵچه‌ریان کردوویانه تا ئێستاش شوێنکه‌وتووه‌کانیان په‌په‌گایی پێڕه‌وی ده‌که‌نه‌وه واده‌زانن ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن توانستی هۆشیاریان لاسه‌نگه ! چه‌قه‌که لێره‌یه زۆرجار گوێبیستی زارگۆی هونه‌رمه‌ند و سه‌رنوسه‌ری زگ زل ، سیاسی و میاسی چاودێری شرۆڤه‌کار تادوایی بیان ژمێرین گوایه له ” پێشڕه‌وانی ڕاگه‌یاندن ” دانراون وشه هاورده‌کان وه‌ک خۆی ده‌رنابڕن نه‌زانانه ده‌یکوردێنن بێگوێدانه کاریگه‌ریه خراپه‌کانی له‌سه‌ر داهاتووی زمان و که‌سانی وه‌رگر یا چاولێکه‌رانی خوازیاری فێربوون به‌ته‌له‌فزیۆن ده‌ڵێن: ته‌له‌فزوێن ، ملیۆن ده‌که‌نه ملوێن ، ڕادیۆ ده‌بێته ڕادوێ یا ڕادوێن ، ته‌نانه‌ت وشه‌ی کوردی ئاسایش ده‌که‌نه ئاشایس ئه‌ی هاوار ده‌رێ ی پێرێژنه نه‌خوێنده‌واره‌کانی داپیرهمانن به(یۆنان) ده‌گۆترا: وێنان ! یان وه‌ک کۆلکه‌مه‌لای شڕهخوێندهوارن هیچ چاره‌یان نه‌بوو به‌زمانی بێگانه فێرده‌بوون وشه‌کانیان به‌عه‌ره‌بی و مهرهبی تۆزی ده‌کرد هه‌ندێ جاریش جۆرێک له‌خۆده‌رخستن یا گێژی ده‌ربڕینی دێته سه‌ر ، وادام جاران مزگه‌وت تاکه چاوگی خوێندن بوو گله‌ییان لێناکرێ خۆ ئێستا زانکۆ زانستگه‌ی زۆر چاوگی فێربوون داهێنانن ده‌توانرێ وشه به‌پێشگر و پاشگر یا لێکدان زاراوه‌ی لێ دروست بکرێ ئه‌وجا ڕسته له‌م کوێستان و گه‌رمێنه فراوانه‌دا . باشه که‌ی واز له‌و ده‌سته‌واژه سواوه سه‌قه‌تانه ده‌ینن: بڕیاڕێکی ده‌سته‌جه‌معی ، له‌غیابی سه‌رۆک ، هیچ مومکین نی یه و نه‌خۆشیه‌که جدیه ! یان خۆتان گۆته‌نی: ته‌سه‌وڕم وایه ، وه‌زعه‌که ، ئیداره‌ی حکومه‌ت ، به‌موتڵه‌قی بڵێین ، قابیڵی قبوڵ نی یه … که ئێستا ڕه‌خنه ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون لێمان ده‌بنه ئه‌و مه‌لایه‌ی ده‌یگۆت : ئه‌من شهخصیهن مهکڕوهی ئه‌و به‌عزه ئهشخاصانه ده‌که‌م که لهئهثنای تهکهلوما که‌لیماتی عه‌ره‌بی ئیستعمال ده‌که‌ن ! خۆ وشه‌ی کوردی دوای نه‌بڕایه ؟ یا هه‌ر ئێوه‌ی زۆربڵێ قورقورتۆکهی ده‌ربڕینه کوردیه‌کانتان گرتیه ، بڵندگۆکانتان قۆڕغ کردیه ، ته‌ناش لهئهلهبابهی فه‌قێیانه ده‌که‌ن . ڕاسته پانتایی زه‌ریای ماڵپه‌ڕ و تیشکهنوسیتان پێناگیرێ له‌لێواره‌کانی هاوارته هه‌ر بابهڕۆتانه ، ده‌نا ڕۆژی ڕووناکی زمانی کوردیتان ده‌کرده شه‌وی تاریک و تنۆکی بیابان . شۆڕشی گه‌ل به‌بیر و پێنوسه زێڕنوسهکان هه‌زارن وشه‌ی ئه‌ڵماسی بێگه‌ردیان داهێنا: کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ، چاره‌ی خۆنوسین ، تێکۆشان و کوردایه‌تی ، که‌چی به‌هۆی ئێوه بووینه مازی چنی کون لهپاشۆر ئه‌رێ به‌س نی یه وه‌ک میزی حوشتر هه‌ربه‌ره‌و دواوه‌ن ؟