ئاشکرایە تۆاستۆىء دۆستۆیێڤسکى دوو کەسایەتى ناسراوى گەورەن، ڕەنگە بتوانین بڵێین تەنانەت ئەو ئەدەبدۆستانەش کە زەحمەتى خوێندنەوەى بەرهەمە بەناوبانگەکانی ئەم دوو نوسەرەیان بەخۆنەداوە، تاڕادەیەک ئاشنایەتیان هەبێت بە ڕەفتارى مرۆڤ دۆستانەى ئەم دووبلیمەتە ، چونکە ئەوان جێدەستیان ئێجگار دیارە لەجیهانى ئەدەبیاتدا. بەڵام ئاخۆ دۆستۆیێڤسکى ء تۆلستۆى لە چوارچێوەى خێزاندا ڕەفتاریان چۆن بووە لەگەلڕ ئەندامانى خێزانەکەیانداء هەروەها لەگەلڕ دۆستء ئاشنایانیاندا چۆن هەڵسوکەوتیان کردووە؟ ئیگۆرڤۆلگین کە لێکۆڵەرەوەیەکى ئەدەبیەء ئێستا لە مۆسکۆ دەژى لەوتارێکدا هەندێک لە وردەکاریەکانى ژیانى ئەم دوو بلیمەتەمان لەچوارچێوەى خێزاندا بۆ دەخاتەروو.
دۆستۆیێڤسکى لەتەمەنى 47 ساڵیدا بووە بە باوک. یەکەم منداڵی لە ئاناى هاوسەرى کە تەمەنى(21 ) سالڕ بوو لەساڵى” 1868″ دا لەشارى جنێف هاتۆتە دنیاوە. ئانا نوسیویەتى:” فیۆدور میهرەبانترین باوک بووە کەمن دیبێتم، ئەمکارەش منى زۆر دڵخۆشکرد”. ئەو هەمیشە یارمەتى دەدام بۆئەوەى کچە بچکۆلانەکەمان ببەینە گەرماو تابیشۆین، پاشان خۆى لەپەتۆکەیەوە دەپێچاء جلەکانى لەبەر دەکردء لەباوەشى دەگرتء ڕایدەژند تاخەوى لێدەکەوت… ئەگەر بچووکترین جوڵە یا کۆکەیەکى بکردایە هەرکارێکى هەبوایە وازى لێدەهێناء خێرا دەچووبەدەمیەوە..ئەو چەندین سەعات بەلاى لانکەکەیەوە دادەنیشتءگۆرانى بۆدەوتء قسەى بۆ دەکرد. سۆنیا لەتەمەنى سێ مانگیدا تووشى نەخۆشى هەوکردنى سیەکان بوو، بەوهۆیەوە گیانى لەدەستدا..” فیۆدور لەڕادەبەدەر پەرێشانء نائومێد بوو. لەبەرامبەر لاشەی ساردء سرى جگەرگۆشەکەیدا ڕاوەستاء وەکو ژنێک بەدەنگى بەرز دەگریاء فرمێسکى بۆ دەڕشت…من تائەو دەمە هەرگیز بەوجۆرە نائومێدى جەرگبڕى هیچ کەسێکم بەچاوەکانم نەدیتبوو.”
ئەوان پاش ئەوکارەساتە جنێفیان بەجێهێشت. دۆستۆیێڤسکى زۆربەى کات گلەیى لە چارەڕەشیى خۆى دەکردء بەدەم خەمء خەفەتەوە دەتلایەوە. بۆیەکەمین جاربوو لەلاى ئاناى هاوسەرى باسى لەو خەمء خەفەتانەدەکرد کەلەناخیدا کەڵەکە ببوون.” هەرگیز تائەو کاتە باسى لە مەرگى جەرگبڕى ئازیزانى نزیکى خۆى نەکردبوو کە بەناچارى دەیویست لەبیرى خۆى بباتەوە… بەڵام دەتووت بەهۆى مەرگى کۆرپەلە تاقانەکەیەوە برینى کۆنى هاتبێتەوە سوآء ئەو دەروازەیەشى بۆ واڵابووبێت کە باس لە مەرگى جەرگبڕى براکەىء هاوسەرى یەکەمی بۆ بگێڕێتەوە. تەنانەت ئەو بەرنامە ڕێکء پێکە هەمیشەییەشى کە تەرخانى کردبوو بۆ نووسینەکانى نەیدەتوانى کاریگەرى هەبێت لەسەر ژیانىء خەمء خەفەتەکانى لەبیر بباتەوە…دەیوت:” ئەگەر دووبارە منداڵێکى تریشم ببێت، نازانم چۆنى بتوانم خۆشم بوێت، ئیتر بەکام عیشقء کام موحیبەت؟!”
ساڵء نیوێک پاش مەرگى سۆنیا، کچى دووەمیان بەناوى “لیووبا” لەشارى “درێسدن” لەدایک بوو. لە ساڵى “1871” دۆستۆیێڤسکى پاش چوار سالڕ ئاوارەیى گەڕایەوە بۆ روسیا. لەشارى سانپیترەسبۆرگ ئانا منداڵى سێیەمى کە کوڕبوو بەناوى( فیۆدور )بەدنیا هێنا.
دۆستۆیێڤسکى باوکێکى گەلەک باشبوو بۆمنداڵەکانى. ئەو هەرلەسەرەتادا گرنگى زۆرى دەدا بە پەروەردەکردنى منداڵەکانىء فێرى خوڕەوشتى جوانء ژیرى دەکردن. لەکاتێکدا لەو تەمەنەدا زۆربەى باوکەکان منداڵەکانیان دەخستە دایەنگاوە.. ئەڵبەتە جگە لەدەورى مامۆستایى، ئەودەیتوانى ئەگەر پێویستیەک ڕووى بدایەء دەبوو بە پەرستییارى منداڵەکانى ء ئەو بەم کارەى لەڕادەبەدەر خۆشحالڕ دەبوو. کچەکەى دەربارەى باوکى دەڵێت: “کاتێک وردە وردە گەوردەبووین ئەو تاڕادەیەک سەختگیر بوو لەگەڵماندا، بەڵام کە منداڵبووین ئێجگار میهرەبان بوو.. من بەمنداَلى زۆر توڕەبووم ء زۆربەى کات دەگریام، باوکم بۆئەوەى سەرگەرمم بکات زۆرجار ناچارى دەکردم کە لەگەڵیدا سەمابکەم. مێزو قەنەفەکانمان دەنوساند بەدیوارەکەوە بۆ ئەوەى ژورەکە گەورەتربێت.. پاشان براکەمء دایکیشم دەهاتنء هەموو پێکەوە سەمامان دەکرد”.
بەڕاستى زۆرئەستەمە وێنەى دۆستۆیێڤسکى بێنیتە بەرچاوى خۆت لەکاتى سەماکردنا، بەڵام لەکاتى وتارخوێندندا بەو جۆرە نیە ، چونکە وێنەى دۆستۆیێڤسکى لە مێشکى خەڵکدا وێنەى پیاوێکە بەدەموچاوێکى دوور لەپێکەنیین وەک پێغەمبەرێک. کەئەمەش بەزەحمەت لەگەلڕ دیمەنى خێزانێکى پڕلە سەفاو خۆشیدا دەگونجێت. ئانا زۆر جار گلەیى ئەوەى دەکرد ئەو کەسانەى دواتر دەربارەى دۆستۆیێڤسکى قسەیان دەکرد کە وەک کەسێکى عەبوسء غەمبار ناویان دەهێنا. بەڵام بەلاى ئاناوە ئەو مرۆڤێکى زۆر لەوە جیاواز بوو.
دۆستۆیێڤسکى لەنامەیەکیدا کە بۆ هاوڕێیەکى نوسیبوو دەڵێت:”سەیرە کەچۆن تائێستا ژنت نەهێناوەء بۆچى منداڵت نەبووە؟…بەوخوایە، سێ چوارەمى بەختەوەریە ڕاستیەکانى دنیا لەناو خێزانەکەتدایەء شتەکانى تر تەنها چواریەکى بەختەوەریت پێدەبەخشێت.”. هەروەها لەنامەیەکى تریدا دەڵێت:” مندالڕ مایەى ئەشکەنجەء ئازارە، بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا بوونى پێویستە..ئەگەر منداڵت نەبێت ژیان بێ ئامانج دەبەیتە سەر. کەسانێکى زۆر باش دەناسم کە خێزاندارن بەڵام منداڵیان نیە، کەچى لەگەلڕ ئەو هەموو چاکىء تواناى عەقڵیەیاندا کەمءکوڕیان هەیە..”خوا ئاگادارە من حەقیقەت دەڵێم” کاتێک دەگەنە سەر بابەتە گرنگەکانى ژیان لەوەدەچێت هیچ وەڵامێکیان پێنەبێت”.
مندالڕ لەبەرهەمەکانى دۆستۆیێڤسکیدا هەمیشە پیێوەرى هەڵسەنگاندنى مرۆڤ ء دادپەروەرى خوداییە. “گوێبگرە: ئەگەر بەدیهاتنى پێکەوەگونجانى هەمیشەى مرۆڤەکان پێویستى بەئازارچەشتنى هەموان بێت ئیتر مناڵان گوناحیان چیە توشى ئەشکەنجە دەبن؟ وەڵام بدەرەوە.. تکات لێدەکەم”.
هەروەک چۆن هێنانەبەرچاوى وێنەى دۆستۆیێڤسکى لە ئامێزى گەرمى خێزانەکەیدا دشوارە، لەهەمانکاتیشدا ناتوانرێت وێنەی تۆلستۆى لەدەرەوەى ئەوەدا بێنیتە بەرچاو. چونکە ئەو سەرۆکى خێزانەکەى بوو، خۆى بەگەورەو خانەدان دەزانى، ئامانجء جوڵەى تەواوى خێزانەکەى بەوەوە بەسترابوونەوەء ئەو دایدەڕێژا. هەرچەندە ئاشکرایە نێوانى تۆلستۆىء خێزانەکەى هەمیشە مەودایەکى بەرچاو هەبوو تاڕادەیەک لەیەکەوە دووربوون.
سۆفیاى هاوسەرى تۆلستۆى نوسیوویەتى:”پاش لەدایک بوونى یەکەمین منداڵم، هەرچى توانایەکم هەبووبۆ پەروەردەکردنء گەشەکردنى ئەو خستمەگەڕ ، هەمووشتەکانى تر بەلامەوە لاوەکیبوو.. بەڵام لەلاى لێڤ هونەرەکەى لەپێش هەمووشتێکەوەبوو، دواى ئەوە هەموو شتەکانى تر بەلایەوە لاوەکى بوو”.
سۆفیا دەربارەى زستانى (1880)دا لە یاسنایاپۆڵیانا نوسیویەتى:” کەبەڕاستى ژیان دوور لە مێردەکەى هیچ خۆشیەکى بۆ ئەو تیانەماوە. ئەو مێردەى کەهێشتا خۆشى دەوێت، بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا زیاتر کەیفى بە میواندارى ءهەڵسوکەوتى لەگەلڕ خەڵکی تردا دێت..”.. لێڤ ئەمەندە خۆى لەمن دوورخستۆتەوە کەحەزدەکەم جارێکى تر خۆم تەسلیمى ژیانێکى گۆشەگیرى بکەم!”.
ئەڵبەتە شتێکى ڕاست نیە لەسەر ئەوەى کە تۆلستۆى نەیتوانیووە شانبەشانى ئاستى ئەندێشەى هاوسەرەکەى بەڕێبکەوێت، هەرچەندە ئاناش لەجیهانى ئەندێشەدا هاوشانى دۆستۆیێڤسکى نەبوو، بەڵام ژیانى داهێنەرانەو بیرمەندانەى دۆستۆیێڤسکى بەهیچ جۆرێک نەبووە درووستبوونى کێشەیەک لەپەیوەندى نزیکء پڕخۆشەویستى ئەو لەگەلڕ هاوسەرەکەیدا. هەروەها چالاکى عەقڵى قوڵى ئەو نەبووە ڕێگر لەوەدا کە ئەو لەپەیوەندى خێزانیدا پیاوێکى بێفڕوفێڵء خوێنگەرمء میهرەبانبێت .
هاوسەرى تۆلستۆى بەیادى ڕابووردووەوە دەنووسێت:” ڕەفتارى لێڤ لەگەلڕ خێزانەکەیدا، بەدرێژایى ژیانى دەبووە هۆى توڕەبوونى من . بۆنموونە جارێک نووسیبووى: “واهەست دەکات کاتێک لەگەلڕ ئێمەدا دەژی، زیاتر لەئێمەوە دوورە تائەو کاتەى کە بەڕاستى لاى ئێمەنیە”. بەڵام دۆیستۆیێڤیسکى، دوورى خۆى لەخێزانەکەى کەبەناچارى تووشى دەهات وەکو حاڵەتێکى نائاسایى ڕەفتارى لەگەلڕ دەکرد. هەرکاتێکیش کە تەنها بوایە، زۆر ئارەزووى لەکارکردن نەبوو.” باوەڕناکەى کەتا چ ڕادەیەک غەمباردەبم، بەتایبەتى دەمەوئێواران، بەدرێژایى ئەو کاتانەى کە بیر لە منداڵەکانء تۆ دەکەمەوە! هەتازیاتریش دووربکەومەوە زیاتر هەست بە پەژارە دەکەم”.
دۆستۆیێڤسکى لەکاروبارى خێزانەکەیدا خۆى نوقم دەکرد. بەڵام تۆلستۆى کە سەرۆکى خێزان بوو، خۆى لە خێزانەکەى بەدوور دەگرت. بەلاى ئەوەوە هەندێک جار پەیوەندیان هەبوو لەبەڕێوەبردنى موڵکەکانیانەوەء هەندێک جاریش پەیوەندیان هەبوو تەنیا بەکاروبارى ماڵدارییەوە.” ئەو زۆرجار تواناى ئەوەى هەبوو کە خۆى تەرخان بکات بۆ کاروبارى پەروەردەکردن . بەڵام ئەم مەسەلانە لە بنچینەدا دوور لەسنوورى خێزان بوو”. سۆفیا زۆرجار دەیوت:”ئایا باشتر وانیە لەجیاتَى پێڵاو دوورین، یاهەویر شێلان، یا ئاودەرهێنان لەبیرءدار وردکردن، لە ئەنجامدانى کاروبارى ناوماڵدا بیتە لاى هاوسەرەکەىء دەرفەتێکى بداتآ بۆئەوەى تام لە دایکایەتی ببینآ؟”.
لەساڵى (1877)دا بەدرێژایى جەنگى نێوان ڕووسیاء تورک، دۆستۆیێڤسکى ء خێزانەکەى لە سان پیترەسبۆرگەوە دەچوون بۆ ناوچەى کورسک. شەمەندەفەرەکەیان، لەبەر ئەوەى شەمەندەفەرى سەربازى بەوناوەدا تێدەپەڕین ماوەیەکى زۆر دواکەوت . ئانا لەم ڕوەوە نووسیویەتى:” کاتێک کەبیر لەو سەفەرە دوورودرێژەمان دەکەمەوە زۆر سەرسام دەبم! لەگەلڕ ئەوەى چۆن فیۆدۆر لە ڕووبەڕووبوونەوەى کاروبارى ڕۆژانەدا چەند زوو تووڕەدەبوو، بەڵام بەدرێژایى ئەو سەفەرە لەڕادەبەدەر سەبووربوو!. ئەو بە هەمووشتێک ڕازى دەبوو …تاکۆتایى یارمەتى منءکارەکەرەکەى دەدا لەچاودێرى کردنى منداڵەکاندا…تواناى ئەو لەئارامکردنى منداڵەکاندا بەڕاستى منى سەرسام دەکرد. بەشێوەیەکى تایبەتى لەگەڵیاندا دەدواء دەربارەى ئارەزووەکانیان لەئایندەدا پرسیارى لێدەکردنء باوەڕبەخۆبوونى زیاد دەکردنء بەشێوەیەکى سەرسوءڕهێنەر سەرنجى منداڵەکانى بۆلاى خۆى ڕاکێشابوو. هەرکاتێک کە ئانا ناچاردەبوو بۆماوەیەک منداڵەکانى بەجێ بێڵێت، دۆستۆیێڤسکى چاودێرى لێدەکردن. ڕەفتارێکى زۆر باشى هەبوو لەگەڵیاندا. تەنانەت دەتوانین بڵێن وەکء هاوسەرێکى شارەزا دەورى دەبینى. بەجۆرێک ڕێنوومایى ئاناى دەکرد لە کاروبارى منداڵەکاندا، کەبەشێوەیەکى ئاسایى ژن بەپیاوى دەدا. ” فیۆدۆر پێویستى بە کڵاوە چۆنە کڵاوێکى بۆ پەیدابکەم. لەکۆستینیا فۆرد لەتەنیشت کەنیسەیەکى بچووک دووکانێک هەبە کە شتى منداڵانە دەفرۆشێت کڵاویش دەفرۆشێت..”.
هەموو ئەم دێڕانە لە ئابى (1880)دا نووسراوە واتا کاتێک دۆستۆیێڤسکى خەریکى نووسینى ڕۆمانى ( برایانى کارامازۆف )بوو. ئایا لێڤ تۆلستۆى کاتێک خەریکى نووسینى ڕۆمانى( سۆناتەی کرۆیتزەر) بووئایا تاقەتى هەبوو خۆى بەکاروبارى خێزانییەوە مەشغوڵبکات؟ سۆفیا نووسیویەتى”لێڤ بیتاقەت بوو، نەیدەویست کاتءهێزء تواناى خۆى بۆ خێزانەکەى بەفیڕۆبداتء ئەم کارەى نەدەکرد..بەڵام ئەو لەپلەى نووسەرء بیرمەندێکدا مافى ئەوەى هەبوو.” بەهۆى ئەم تێبینیەى دواییەوە خەڵکى ڕقیان لێى هەستا بوو، ڕقێک کەبەهۆى ئەم گلەیىء سەرزەنشتانەى سۆفیاوە ڕووى دابوو”.
” لێڤ حەقى بەسەر منداڵەکانەوە نەبوو بەتایبەتى دواى سێیهەم منداڵی تەنانەت بۆ بچوکترین منداڵیشى کارێکى ئەوتۆى ئەنجام نەدا” . لەبیرەوەریەکانى سۆفیادا زۆر شتى نەوتراو ماوە بەتایبەتى کاتێک ئەم بیرەوەریانە بەراورددەکرێن لەسەراحەتى ئەو نامانەدا کە ئەو نوسیویەتى. لەبەروارى (5 شوباتى 1884)دا سۆفیا بۆ خوشکەکەى نووسیوە:” کۆمەڵێک منداڵى گەورەو بچووکى بۆ بەجێهێشتووم . جگە لەوەش ئەو نە لەزەت لەخێزانەکەى وەردەگرێتء نەیەک زەڕەش هەست بەبەرپرسیارێتى ئەکا بەرامبەریان .. من رۆژ بەڕۆژ لەبەرامبەر ئەودا زیاتر هەست بەساردى دەکەم. بیجگە لەهەستکردن بە بێتاقەتى هیچ هەستێکى ترنیە..ئێمە هیچ کاتێک پێکەوە گفتوگۆناکەین، من هەرگیز ئیحساسى دڵم بەو ناڵێم..لەبەر ئەوەى ئەنجامدانى ئەوکارەى پەیوەندى بەمنداڵە گەورەکانەوە هەیە زۆر زەحمەتە بەلامەوە.. بەهۆى ئەو خێزانەگەورەیەوەء بەهۆى ئەوەشەوە کە سکم هەیە.. زۆر خۆش حالڕ ئەبم کە نەخۆشبکەوم، یاتووشى کارەساتێک بم. یانى هەرشتێک من ئارامبکاتەوەء ئەودەرفەتەم بداتآ کەلەم ژیانە قوتارببم.
ناتوانین بڵێن کە لیڤ تۆلستۆى خۆى بەدووردەگرت لەبەشداریکردن لەپەروەردەکردنى مناڵەکانیدا.. ئەو لە بیرەوەریەکانیدا نوسیویەتى: “کێ مناڵەکان گەورە ئەکات! ژنێک، کەبەبێ ئەوەى هیچ بیروباوەڕێکى جێگیرى هەبێت؟ میهرەبان، بەڵام لاوازو ناجێگیر. کەبەهۆى نیگەرانى بیهۆوە خۆى بێتاقەت دەکات ئەو ئازار دەچێژێتء منیش بەچاوى خۆم دەبینم مناڵەکان خەریکن دەفەوتێن . ئەم کارە بەهیچ جۆرآ ئەنجامێکى باشى نابێت ئەوانە بەبێ هۆ دەردەسەرى بۆخۆیان درووست دەکەن”. هەروەها دەڵێت:” ئایا کارێکى ڕاستە ئەگەر ڕێگەبدەم ئەم وەزعە بەردەوام بێت وەهیچ کارێک بەرامبەرى نەکەم؟ من دوعا دەکەم کە ئەم وەزعء حالە لەئێستا باشتربێت.. بەڵام من خۆم دەزانم کەمن هیچ کارێکم لەدەست نایەت”. سۆفیا درێژەى پێدەداتء دەڵێت:”ئەو خۆى تەسلیمى ئەم جۆرە بۆچوونانەدەکردء ئینجا دەڕۆشت بۆ دوورینەوەى گیا”.
“ئەم بۆچوونانەى سۆفیا جێگەى قسەن.. چونکە دەبێت بڵێین کە بەلاى منالەکانى لێڤ تۆلستۆى خۆیانەوە، ئەو پیاوێک بووە کە کاریگەریەکى قوڵى لەسەر گەشەء پێگەیشتنى ئەخلاقى ئەوان بەجێهێشتوە”. بەپێچەوانەى تۆلستۆیەوە کە کەوتبووە ژێر کاریگەرى کارووبارى خێزانەوە کەلەوەئەچووکۆتایى نەبێت، دۆستۆیێڤسکى بە شەوان ئیشى دەکرد. لەگەلڕ ئەوەشدا بەجۆرێک کارەکانى خۆى ڕێکخستبوو کە کارى نەدەکردە سەر کاروبارى ژیانى خێزانەکەى. لە ئاپارتمانێکى ئاسایى یا لەخانوویەکى بچکۆلانەدا لە شارى ئاستارایاروسا ژیانى بەسەردەبرد، کەلەم شوێنانەدا کاتى ئەوەى هەبوو کەخەریکى ئیشى خۆى بێت. ئەو ناچار نەبوو کە دژى سامانێکى جێگیر بجەنگآ. بەدرێژاى ڕۆژ خواستى ئەو لەدەرەوەى سنوورى خێزاندا نەبوو. تایبەتمەندیەکانى ژیانى خێزانى ئەو، بەهیچ جۆرێ نەبووە هۆى لاوازبوونى عادەتەکانى تاکێک.
کچەکەى دۆستۆیێڤسکى دەڵێت:” من هەرگیز باوکى خۆم بە بیجامەء نەعلى ناوماڵەوە نەدیوە!. هەر لەبەیانیەوە جلءبەرگى ڕێکءپێکى دەپۆشى، پۆتینى لەپێدەکرد، کراسى سپىء یەقەدارى لەبەر دەکرد، بۆینباخى دەبەست. ئەو دەیتوانى جلءبەرگى کۆنەش لەبەربکات، بەڵام هەمیشە حەزى دەکرد جلەکانى لاى خەیاتێکى شارەزابدوورێت.. خۆشى جلەکانى خۆى دەشۆرد. عادەتەن درەنگ ڕۆژەکەى دەستى پێدەکرد ء درەنگ دەنووست، شەوانە پێش ئەوەى بچێتە ناو جێ نووستنەکەیەوە چایەک یا قاوەیەکى خەستى دەخواردەوەء خۆشى ئامادەى دەکرد. بەتەنهایى خواردنء خواردنەوەکەى دەخوارد. بەڵام کاتى بەرچایى حەزى لێبوو لەگەلڕ منداڵەکانیدا دانیشێتء باسى پەیوەندىء کێشەکانى ڕۆژانەیان لەگەڵدا بکات. لەگەلڕ ئەوەشدا هەمیشە شێوى لەگەلڕ خێزانەکەیدا دەخوارد کەزۆر درەنگ ئامادە دەکرا، ئەو بابەتانەى لەکاتى شێودا باسدەکرا ئاسایى ترین بابەتەکان بوونء ئەو شتانەبوون کە ئەندامە وردەکەکانى خێزانیش لێیان تێدەگەیشت… بەڵام بەنیسبەت تۆلستۆیەوە لە یاسنایاپۆلینا لەگەلڕ هەموو ئەندامانى خێزان پێکەوە دادەنیشتن لەسەر مێزى نانخواردنەکەیاندا. بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا جارجار تۆلستۆی لەوآ دووردەکەوتەوە لەبەردەستا نەبوو.. ئەو کە هەوڵدەدات خۆى لە خێزانەکەى بەدووربگرێ زۆر بەدەگمەن باسى لەکارووبارى ڕۆژانەى خێزانەکەى دەکرد، بەردەوام لە تەنهایىء خەڵوەتدا بوو. بەردەوام دووربوو لە خەڵکى تر. کاتێک کە لەگەلڕ خێزانەکەشیدا دادەنیشتن بۆ نان خواردن بەڵام وەک ئەوەوابوو خۆى بەتەنیا لەسەر مێزێک دانیشتبێت.. جارجار لەوەئەچوو تۆلستۆی زیاتر دڵى بەشوێنى ژیانەکە خۆشتربێت تاکو ئەوکەسانەى لەو شوێنەدائەژین!.. دۆستۆیێڤسکى گۆشەیەکى لەوجۆرەء دوورەپەرَیزى نەبوو تایبەت بەخۆى بێت کەبۆى مابێتەوە.. ماڵەکەى لە ئاستایارا روسا لەودوایەدا کڕى. دەشکرآ بوترآ ئەو هەمیشە “بێگانە” بوو. لە سانت پیترەسبۆرگ تا کۆتایى ژیانى هەرلە ئاڵوگۆرکردنى ئاپارتمانا بوو. بەکۆى هەمووى نزیکەى لە “21” ئاپارتماندا ژیانى بەسەربردوە!. ئارەزوویەکى گەورەى ئەو ئەوە بوو کە پارچە زەوییەک بکڕێتء ببێت بە ئەسیرى خاکء کشتوکاڵ.. بەڵام ئەم ئارەزووەى هەرگیز نەهاتەدى. ئەوخۆى کردبوە ئەسیرى خەڵکء ئەسیرى ئەو کەسانەبوو کەلەهەمووکەس زیاتر بەو نزیکبوون. ڕەگء ڕیشەى لەخاکى خێزانەکەیدا قوڵتربوو لە هەر شوێنکى تر.
ژیانى خێزانى تۆلستۆى وەکو ئەفسانەیەک وابوو. لەساڵەکانى یەکەمدا لوتفء خۆشیى شاعیرانەى خێزان لەهەموو شت بەهێزتربووکە ئەوى سەرسام کردبوو. بەڵام تۆلستۆى لەخودى خۆیا بەتەبیعەت کەسێکى تەنیا بوو، ئەو هەرچەندە خۆى لایەنگرى نوێنەرى پەیوەندى خێزانیى بوو، دووچارى ڕووبەڕووبەنەوەیەکى کوشندە بوو لەگەلڕ غەریزەى کوێرانەى خێڵەکەیدا. پاشان یاسنایاپۆلیناى بەجێهێشت تا خۆى لەخەڵوەتى دنیاى خاکیدا ببینێتەوە… تۆلستۆی کاتێک کەمرد بەشێک نەبوو لەخێزانەکەى خۆى..
ئەو ژیانە پڕ هەورازوو نشێوەى کە دۆستۆیێڤسکى لە ڕۆمانەکانیدا باسى دەکات ژیانى ئەو مرۆڤە بیلانانەیە کەتووشى گورزى ڕووخێنەربوون ء خۆیانء خێزانەکانیشیان بەردەوام لەمەترسیدان. ڕۆمانەکانى دۆستۆیێڤسکى هەرگیز بە هاوسەرگیریەکى خۆش کۆتاییان نایەت. بەڵکو زۆربەى کات بەلەیەکترازانى خێزان کۆتایى دآ.” دۆستۆیێڤسکى هەرچەندە لە نووسینەکانیدا بەنووسەرى پەیوەندى درۆوستکدرنی )خۆوشانسى( دەمێنێتەوە.. بەڵام ئەو لەژیانى واقعى خۆیدا گیانء جەستەى خۆى دەکردە فوربانى تا خێزانەکەى سەلامەتء بەختەوەربن.