دوای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو له كۆره‌ك تیڤی به كورد میلۆدی ڕاگه‌یاندبوو ، كه هه‌ر به‌رێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ناڵی ئاسمانی كۆره‌ك و كه‌ناڵ چوار به‌فه‌رمانی شێخ سیروان خاوه‌نی كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم و خاوه‌نی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه ئه‌مرۆ دورخراونه‌ته‌وه وهیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌و كهنالاَنهوه نه‌ماوه ، كوردی‌و زانیاری زیاتر له‌وباره‌یوه بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی كوردی‌و كه ماڵپه‌ڕه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه به‌ده‌ستی هێناوه بلاَوی كردۆته‌وه ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ی شێخ سیروان ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و دوو كه‌ناڵه دوربخاته‌وه ،ئه‌ڤین ئاسۆ سه‌فه‌ری كردوه بۆ ووڵاتـی توركیا و هه‌روه‌ها له ده‌ست پێكی مانگی ڕه‌مه‌زانیشه‌وه ئارامۆ سه‌فه‌ری ڕوسیای كردوه.
ماڵپه‌ڕكه بلاَوی كردۆته‌وه له ئێستادا ئه‌و كه‌ناڵه ته‌نها 12 كه‌سی لێماوه ئه‌وانیش له په‌خشن و له‌گه‌ڵ 3 كارمه‌ندی مۆلیده و به‌رپرسی په‌خش و به‌رپرسی كارگێڕی و دوو فه‌رمانبه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز به‌نگلادیشی.
شایه‌نی باسه 2 مانگ و 16 ڕۆژ پێش ئێستا زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كانی ئه‌و كه‌ناڵانه له‌لایه‌ن ئه‌ڤین ئاسۆوه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه و وه تا كۆتایی ئه‌و مانگه‌ش ده‌بێته سێ مانگ كه كارمه‌نده‌كانی ئه‌و دوو كه‌ناڵه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
هه ر به پێی ئه‌و زانیاریانه كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی تری باوه‌ڕپێكراوه‌وه ده‌ست ماڵپه‌ڕكه كه‌وتووه 2 له‌وكه‌سانه‌ی كه له‌به‌رنامه‌ی ئارامۆ شۆ به‌شداریان كردوه ، دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ڤین ئاسۆوه بریای فه‌سل كردنیان دراوه و له ئێستادا چایخانه‌یان داناوه له شه‌قامی ئیسكان له‌شاری هه‌ولێر.
له‌هه‌مانكاتدا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكی ئه‌و كه‌ناڵه كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات و په‌یوه‌ندی به‌و كارمه‌ندانه‌وه كردوه كه له‌لایه‌ن ئه‌ڤین ئاسۆوه فه‌سڵكراون و له‌سه‌ر زاری شێخ سیروان خاوه‌نی ئه‌و كه‌ناڵه داوایان لێكراوه كه بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ناڵ 4 و كۆره‌ك تیڤی.
له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه‌یه هه‌یه كه پێش كه‌شكاری به‌رنامه‌ی گه‌نجینه له كه‌ناڵی كوردستان تیڤی ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌ك تیڤی.
13/8/2011 لفين بريس