دڵ لەم دەورانە دێشێ نادان دەباتە پێشێ
زێڕى من وزیوى ئەو بە یەک قیمەت ئەکێشێ
ئەوە ى ئەم ماوەیە سەیرى ریکلامى سەر جادەو شەقامەکانى سلێمانى بکات وا دەزانێ لە چبایش و فەلوجەو باشورى عێراق دادەنیشێ نەوەکو لەم هەرێمەى بەناو کوردستانە لە کاتێکدا سەرجەم هونەرمەندە ناودارو بە تواناکانى شارەکەمان هەموو ساڵێک چاوەڕوانى سەرى ساڵ و نەورۆزو بۆنە تایبەتەکان دەکەن کە بژێوى ژیانیانى پێ مسۆگەر دەکەن بەڵام ئەوەى ئەمساڵ تێبینى دەکەین کە شارى سلێمانى لە لایەن عەرەبى شروگى و بیێگانەکانەوە کۆنترۆڵ کراوەو ئەگەر بە خێرایى یەک گوزەرێک بەناو ڕیکلامەکانى ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵدا بکات هەست بەو غەدرە گەورەیە دەکرێت کە لە هونەرمەندە ناودارو خاوەن ئەزمونەکانى سلێمانى کراوە
سەرجەم هۆڵى بۆنەو ئاهەنگەکان کە لە سەر خوێنى ئەم میللەتەو بەناوى زەوى وەبەرهێنانەوە وەرگیراوە کە خزمەت بە دانیشتوانى شارو نەتەوەکەمان بکات بەڵام وەکو پیشەى هەمیشەیى یان کە ئەمە چەند ساڵێکە بە ئامێرى DJ مافى گۆرانى بێژە میللى یەکان زەوت دەکەن و بە بەرهەمى گۆرانى بێژەکان پارە پەیدا دەکەن
لە ئیستاشدا لە ڕێگەى چەند هونەرمەندێکى عەرەب و چەند ئافرەتێکى سەماکارو
ڕووت و ئیغراوە کە لە گەڵ داب و نەریتى گەلەکەماندا ناگونجێت ئەو کلتورە یان شێواندوە و ئەوەى لەم شارەدا ئاشنا بێت دەزانێت شارى سلێمانى یەکەم شار بووە
لەدواى بەغدادى پایتەخت کە ئاهەنگى کریسمس و شەوانە ئاهەنگى کلتورى و گۆرانى میللى و هەڵپەڕکى َ ى کوردەوارى و جل و بەرگى ڕەسەنى فۆلکلۆرى و بەیت و بالۆرەو نوکتەو قسەى خۆش و مەتەڵى کوردەوارى تێدا ئەنجام درا بێت ئەم ئاهەنگانە بێجگە لە لایەنە بازرگانى و سوودى مادى وەکو داهاتێک بۆ هونەرمەندەکان لە هەمان کاتدا شانۆیەکە بۆ زیندوو ڕاگرتن و نمایش کردنى کلتور ى نەتەوەکەمان لە سەرجەم بوارەکانى موزیک و گۆرانى و هەڵپەڕکێ و نمایشى جلو بەرگى کوردى و پەیوەندى یە کۆمەڵایەتى یەکان، هەرلێرەوە ڕاى دەگەیەنین کە ئێمە زۆر بە توندى ئیدانەىئەو بێدەنگى یەى دەزگا پەیوەندى دارەکان دەکەین لە ئاست ئەو پاشاگەردانى یەى کە ڕەوشى هونەرو هونەرمەندان و بژێوى ژیانى هونەرمەندانى پیادا گوزەر دەکات و دەسەڵاتدارانیش بى َدەنگن لە ئاست پێشێلکردنى مافە ڕەوا کانمان . هەرلەبەر ئەم هۆکانە نیگەرانى خۆمان بۆ جەماوەرى کوردستان و خەڵکى شارە خۆشەویستەکەمان دەردەبڕین بەرامبەر بەو تەعریب و شێواندنەى کلتورى نەتەوەکەمان تێک دەدەات و لە هەمان کاتیشدا داوا لە جەماوەرى بەشەرەفى شارەکەمان دەکەین کە بیکۆتى ئەو ئاهەنگانە بکە ن و
هەڵوێستى کوردانەیان هەبێت بە ر بە شاڵاوى ژەهراوى شێواندنى کلتورى نەتەوەکەمان بگرن..
کۆمەڵەى هونەرى میللى کوردستان