وامئەزانی ئەگەم بە ئاوات
گەر بسووتێم لە پێناوت
نەمئەزانی بەفری حەزم
داوەتە بەر خۆری چاوت
هاتی ڕووبارێ خوێنت
لە مەملەکەتی دڵما ڕشت
عەشقە تاقانەکەمت
هەر بەساوایی لێ کوشت
باوەڕ ناکەم هیچ کچێ هەبێ
وەکو تۆ بیرکاتەوە
لەئازاردانی کوڕێ باکی نەبێ و
سڵ نەکاتەوە
پەیوەند ئەحمەد