چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا هەواڵی شووکردنی هەیفا وەهبی بە حەسەن نەسروڵلا لە تەمەنی هەرزەکاری بوو بە مانشێتی زۆربەی ڕۆژنامە عەرەبی و کوردییەکان. ئەمڕۆ هەیفا وەڵامی ئەم هەواڵە هەڵبەستراوەی دایەوە و بە گاڵتەجاڕییەوە ووتی ” لەوانەیە لە داهاتوو بمکەن بە هاوسەری ئۆباما”.
ئەم پڕوپاگەندەی شووکردنی هەیفا بە حەسەن نەسروڵلای سەرۆکی حزب اللە ی لوبنانی پێش ئەوەی بگاتە ڕاگەیاندنە کوردی و عەرەبییەکان لە ڕێگای ڕادیۆی (روسیا الیوم) بڵاوکرایەوە. پێشتر هەیفا لە لێدوانیدا وتبووی ئەو ڕێژ لە دانایی و سیاسەتەکەی نەسروڵلا دەگرێت لە بەرەنگاربوونەوەی بەرامبەر بە ئیسرائیل و هێڕشکردنەکەی بۆ سەر لوبنان.
بۆ وەبیرهێنانەوە ساڵیک بەر لە ئێستا هەیفا وەهبی جیابنوونەوەی خۆی لە احمد ابو همیشەی بزنزمان ڕاگەیاند..